یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/01/2011 : 16:24:16
قه‌باره‌ی فۆنت
مێژووی زانایان وه‌ك خۆی
له‌ژماره‌(64) ی ڕژنامه‌ی په‌یامی زمانحالی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان به‌رواری 5/12/2010له‌ لاپه‌ڕه‌ (2)بابه‌تێكی به‌ڕێز ( عبدالله مه‌لا احمد)م كه‌وته‌ به‌رچاو، كه‌تیایدا باس له‌ژیانی مامۆستای خوالێخۆشبوو(مه‌لا احمدی احمد ئاوای) باوكی ده‌كات، كه‌ من پڕ به‌دل ده‌ستخۆشی له‌خامه‌ ره‌نگینه‌كه‌ی ده‌كه‌م، چونكه‌ پێش هه‌مووشتێك به‌هۆی نووسینه‌كه‌ی وه‌فایه‌كی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به‌ باوكی نواندوه‌‌و خزمه‌تێكی به‌ مێژووی زانایان كردوه‌.

هیواخوازم برای نووسه‌رو هه‌موو زانایان خامه‌كانیان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن له‌ده‌رخستن ونیشاندانی مێژووی پڕسه‌روه‌ری وخه‌بات وقوربانی دانی زانایان وهه‌میشه‌ قه‌له‌مه‌كانیان گه‌رم وگورتر بكه‌ن له‌پێناو پێشخستنی زانست وماندوو بوونه‌كانی زانایان.

وه‌لێ‌ ئه‌وه‌ی من تێبینیم كرد له‌ نووسینه‌كه‌ی یاخود گێرانه‌وه‌و باسكردنی به‌شێك له‌ یاده‌وریه‌كانی مامۆستای خوالێخۆشبوو كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌خوودی مێژووی یه‌كێتی زانایانه‌وه‌. له‌و نووسینه‌دا نووسه‌ر وه‌ك بلێی ته‌واوئاگاداری ڕووداوه‌كانی ئه‌وكات نه‌بوبێت، بۆیه‌ هه‌له‌یه‌ك له‌گێرانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه‌ هه‌یه‌. منیش وه‌ك كه‌سێكی شایه‌دحالی ناوڕوداووپێشهاته‌كه‌ له‌وكورته‌ نووسینه‌مدا كه‌ هیوادارم نووسه‌ر به‌دلێكی فراوانه‌وه‌ وه‌ری بگرێت‌و زوێر نه‌بێت كه‌ مه‌به‌ستم ته‌نها خزمه‌تكردنی مێژووخه‌باتی زانایانه‌ ڕاست بكه‌مه‌وه‌و مێژووی تاك تاكی زانایانمان وهه‌م یه‌كێتی زانایانیش وه‌ك رێكخراوێكی به‌رچاو وه‌ك خۆی باس بكرێ وبنووسرێته‌وه‌.

ئه‌و به‌ڕێزه‌ له‌كۆتایی ژیاننامه‌ی مامۆستادا له‌ژیانی ئاواره‌یدا ده‌ڵێت (مامۆستا مه‌لا شێخ ئه‌حمه‌دی ئه‌حمه‌دئاوا له‌ساڵی 1988 ئاواره‌ی ئێران بووه‌، ماوه‌یه‌كیش پێش ڕاپه‌ڕین له‌سه‌رداوای سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی یه‌كێتی زانایان له‌كه‌ره‌ج و ئورمیه‌ ومه‌رگه‌وه‌رو راژان كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی بۆ زانایانی ئاینی سازدا بۆ سه‌ر له‌نوێ‌ كردنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایان هه‌رئه‌وكات مامۆستابوو به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كه‌ مه‌لامه‌حمود دێرشه‌وی به‌سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دانرابوو).

به‌لام ڕاستیه‌كه‌ی به‌وشێوه‌ی خواره‌وه‌یه‌. هه‌موولایه‌كمان ده‌زانین, كه‌ یه‌كێتی زانایان له‌ساڵی 1970 به‌فه‌رمان و راسپارده‌ی خوالی خۆشبوو جه‌نابی مه‌لامسته‌فا بارزانی له‌گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی دامه‌زرا, كه‌توانی به‌ته‌مه‌نێكی كورت هه‌موو زانایانی ئاینی له‌ كوردستان له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌و ببێته‌ هۆكاری به‌هێز بوونی زیاتری پێگه‌ی مامۆستای ئاینی له‌نێوكۆمه‌لگادا... به‌لام دوای نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول له‌سالی1975 ئه‌و رێخكراوه‌ په‌رته‌وازه‌بوو ده‌یان مامۆستای قاره‌مان وشۆڕشگێر ئاواره‌ی ووڵاتی ئێران بوون ژیانی كۆڵه‌مه‌رگی ودووره‌و ولاتیان هه‌ڵبژاردو سه‌ریان بۆ خواسته‌كانی به‌عس شۆڕ نه‌كرد وبه‌شێكیش له‌ژێر زه‌برو زه‌نگی دوژمن مانه‌وه‌ وبونه‌ قوربانی (ته‌رحیل وته‌بعیس وئه‌نفال و كیمیاباران بێ‌ سه‌روشوینكردنیان. له‌دوای هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕش.

جاریكی تر له‌ سالی 1980رێكخراوی یه‌كێتی زانایان هاته‌وه‌ كۆڕی خه‌بات وبه‌رخودان نه‌ك وه‌ك نووسه‌ر ده‌لێت ماوه‌یه‌كی كورت پێش ڕاپه‌رین!!! بۆیه‌ ئێمه‌ی زانایان هه‌میشه‌ قه‌رداری خه‌بات وشه‌ونخونی مامۆستای شه‌هید مه‌لامحمدی مزوری و شه‌هید مه‌لاعلی قازی و مه‌لامحمدی تووری و مه‌لاعبدالرحمن دری، كه‌ به‌پشتگیری راسته‌وخۆی جه‌نابی كاك ئیدریس بارزانی توانیان ته‌واوی زانایان له‌ئاواره‌یدا به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌و بانگهێشتیان بكه‌ن بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌ئۆردگای (زێوه‌)ی شه‌هیدپه‌روه‌ر سازبده‌ن و جارێكی تر باره‌گای یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌ناوی لێژنه‌ی (تحزیری) به‌ڕه‌سمی ده‌ست به‌كاربوونه‌ك به‌ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی .

ئه‌وه‌ بوو په‌یتا په‌یتا و ڕۆژ له‌ دوای رۆژ وساڵ له‌دوای ساڵ ئه‌م رێكخراوه‌ گه‌شه‌ی سه‌ندوو زانایان چ ئه‌وانه‌ی له‌ئاواره‌ی چه‌ك له‌شان و چ ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر زه‌بروزه‌نگی دوژمن ڕاده‌په‌ڕین ڕویان له‌وباره‌گایه‌ ده‌كرد تاوای لێهاتبوو له‌پارچه‌ كانی تری كوردستانیش ڕوویان تێكردبوو به‌ماڵی خۆیان ده‌زانی ووتاری ئاینی له‌ده‌نگی كوردستان له‌ هه‌شتاكان وكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئاینی به‌شداری له‌داستانه‌كان وبه‌تایبه‌تی به‌خشینی شه‌هید له‌داستانی خۆڕاگری خواكورك گه‌واهی ده‌رن وه‌به‌رێز(صالح محمود) كه‌ده‌كاته‌ خوارزای بارزانی شایه‌دی ئه‌وڕاستیانه‌یه‌. له‌گه‌ڵ ڕێزوحورمه‌ت بۆخه‌بات وقوربانیدانی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی ئه‌حمه‌داوا.

له‌كۆتایدا ئومێده‌وارم هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ بتوانین قۆناغ و خه‌باته‌كانی زانایان له‌رۆژگاره‌ سه‌خت و پڕ مه‌ینه‌تیه‌كان و ئاوه‌ره‌بووندا به‌هه‌ند وه‌ربگرین و خه‌باتیان هه‌میشه‌ له‌به‌رچاوبگرین.