سرووشتی دونیا وابووه تاریكی دژ به رووناكی, دڕك دژی گوڵ و پیس دژی پاك ........هتد هاتووه.
ره‌نگه كه‌سانێك بڵێن چ حاجه‌ت نییه ئێمه باسی دڕك بكه‌ین هه‌تا گوڵ هه‌بێت, راسته به‌ڵام هه‌تا دڕك نه‌ناسین قه‌دری گوڵ كوا؟ بۆیه هاتنی وشه‌ی ناحه‌زان له‌گه‌ڵ وشه‌ی (مه‌لا) له‌و شوێنه‌وه ده‌بێ له‌سه‌ری بوه‌ستین كه واقیعێك هه‌یه مه‌لایش وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی زیندووی ناو كۆمه‌ڵگا ناحه‌زی هه‌س, له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێ مامۆستای ئایینی دۆست و ناحه‌زه‌كانی بناسێ, ئه‌م دۆستایه‌تی و تخون نه‌كه‌وتنی ناحه‌زانیش، به پێی حه‌زو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان نییه, به‌ڵكو به پێی پرۆگرامێكی تۆكمه‌وه كه له په‌یامی قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه, بۆیه نه دۆست په‌یداكردن و نه خۆدوورگرتن له ناحه‌ز به ده‌ست خودی مه‌لاو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نین, به‌ڵكو ئه‌وه راسته ڕێی شه‌قامی ئیلاهییه گلۆپی سه‌وزو سوور هه‌ڵده‌كا و ده‌یانخاته به‌ر نه‌شته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌وه (مه‌لا)یشه د‌رك به‌و چه‌مكانه ده‌كاو پێ له جه‌رگی خۆی ده‌نێت تا په‌یامه‌كه هه‌ڵبكرێ و راسته‌شه‌قامه‌كه پاك بكرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌و لۆژیكه بڕوانین كه مه‌لا میراتگری پێغه‌مبه‌ره‌و هه‌ر تاكیك له هاوه‌ڵانی و شوێنه‌كه به ده‌ردی مه‌حوی ده‌ڵێ پێغه‌مبه‌رستانێك بێت, ئه‌وا زانای ئه‌مڕۆ میراتگره‌كه‌ی به ئاشكرا پێوه دیارده‌بێت و وه‌ك چۆن پێغه‌مبه‌ركه‌ی ناحه‌زی هه‌بوون ئه‌وانیش ناحه‌زیان ده‌بێت، چونكه هه‌موو په‌یام هه‌ڵكردنێك دژی ده‌بێت, له‌و روانگه‌وه‌ش چۆنیه‌تی ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ناحه‌زانه میراتگره‌كه ده‌خاته‌وه بارێكی درووسته‌وه, ئه‌مڕۆش له‌به‌رئه‌وه‌ی (مه‌لا) پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماوه‌ریی هه‌یه له كوردستاندا, زیاتر ده‌كه‌وێته به‌ر تانه‌و ته‌شه‌رو زۆرتر تیر‌و توانجی ناحه‌زانی تێده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێ به‌لای زانایانه‌وه زۆر ئاسایی بێت، چونكه هه‌زار ئه‌وه‌نده به پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان كراوه, له‌به‌رئه‌وه ده‌بێ چاوه‌ڕێ بن كه زۆرترین به‌ردیشیان تێده‌گیرێ و له زۆر مافه‌كانیشیان بێ به‌ش بن, چونكه پێشه‌وا گه‌وره‌كانی وه‌ك شافیعی و ئه‌حمه‌د و....هتد ده‌ست له‌سه‌ر سنگ یه‌ك به‌یه‌كی خه‌ڵك بۆیان نه‌وه‌ستاوه, به‌ڵكو هه‌زاران ده‌رده‌سه‌رییان چه‌شتووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن حه‌قیقه‌ی په‌یامه‌كه بۆ خه‌ڵك روون بكه‌نه‌وه،
مه‌لای كورد ئه‌مڕۆ كه بنكه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی له‌بن ده‌سته‌و جێگای متمانه‌ی خه‌ڵكه, ده‌بێ ئه‌مه له فه‌زڵی خوا‌و به‌هۆی په‌یامه‌كه‌وه بزانێ, ئه‌گه‌رنا وه‌ك خه‌ڵكی ئاسایی ره‌فتاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرا, بۆیه له‌و پێناوه‌شه‌دا ناحه‌زه‌كانیش له كون و كه‌له‌به‌ری بچووك ده‌گه‌رێن و له هه‌ڵه‌و ساتمه‌و پێ هه‌ڵزه‌لینی مه‌لایه‌ك ده‌گه‌رێن, بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه شاخێك و به گوێی جیهانی دابده‌ن, لێره‌وه ده‌بێ یه‌كه‌م جار مه‌لای كورد ئاگاداری زه‌لاندنی زمان و هه‌ڵزه‌لینی خۆی بێت و بتوانێت له‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌یهاوێت وه‌ڵامی جددی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌كیمانه و زانایانه ره‌فتار بكات نه‌ك وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی, چونكه ده‌بێ له‌و مه‌كانه گه‌وره‌ی خواگه‌وره‌كردوودا وه‌ڵامه‌كان به قه‌د گه‌وره‌یی مه‌كانه‌كه بن و هه‌روه‌ك چۆن هه‌ڵه‌كان وه‌ك هه‌ڵه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی نین، ده‌ردی مه‌لای گه‌وره, گه‌وره‌ییانه وه‌ڵامه‌كان هه‌بن و نه‌بن به كه‌ره‌سته‌ی گفتوگۆی خه‌ڵكانی ناحه‌زه‌وه‌و به هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له زانسته‌وه وه‌ڵامیان بۆی هه‌بێت:
((له به‌غدابووم زاتێ هاته لام زۆر بێ موبالاتانه ده‌ستی كرد به قسه‌كردن، وتی مه‌لا له كوردستان نییه، كورد بێ مه‌لان، نه شه‌رع نه ته‌فسیر نه حه‌دیس نازانن، به‌س خۆیان خه‌ریك ئه‌كه‌ن به علومی یۆنانی علومی عه‌قڵیه‌ی هیچ و پووچ.
وتم: مه‌لا ئه‌وه‌ی ئاره‌زووكا قورئان به‌ڕاستی بزانی، ئه‌بێ زۆر ئاگاداری ئه‌و علومانه بێ، حه‌تتا علومی عه‌صرییه گه‌لێ لازمه بۆ تێگه‌یشتنی قورئان. وتی وانیه. ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌ی مه‌عنای (كهیعص)چییه؟ وتم: زۆر مه‌ڵێ من و تۆ ئیمانمان هه‌یه ئه‌وه له ته‌ره‌ف خوای بۆ ره‌سوولی ئه‌كره‌م نازل بووه، وه مه‌لایان قسه‌یان لێ كردیه، ئه‌مما حاڵی حازر له به‌غدا مه‌ندوبی سامی به‌ریتانیا ئه‌نووسی: ئه‌مما (ای رس جی دی 2) ئه‌مه بزانه مانای چییه. مه‌لا كه‌مێ جوڕه جوڕی كرد‌و دوایی هه‌ڵات.)به‌رگی شه‌شه‌م، لا26-27.
مه‌لای كورد ده‌بێ ته‌نیا قه‌ڵه‌م و زانسته‌كه‌ی بۆ وه‌ڵامی ئه‌و جۆره كه‌سانه هه‌بێت، به‌ڵام قه‌ڵه‌مێك وه‌ك قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی (مه‌لای گه‌وره) و زانستێك وه‌ك زانسته‌كه‌ی و وه‌ڵامێك ئاودراو به دڵسۆزی و بۆ خواسوڵحان و پته‌و به روویاندا هه‌ڵشاخێ, تا جارێكی تر نه‌توانن به‌ناوی ئازادییه‌وه فوو له مۆمی رووناكی بكه‌نه‌وه. ده‌بێ (مه‌حوی)ئاسا:
له پاداشتی قسه‌ی سه‌رددا هه‌مه ئاهو هه‌ناسه‌ی گه‌رم
كه‌سێ شێتانه به‌ردم تێگرێ، من به‌رقی تێده‌گرم
به شێوه‌ی زانایانه‌و حه‌كیمانه بكه‌نه درووشم. خۆزگه ئه‌مڕۆش مه‌لای كورد (مه‌لای گه‌وره) ئاسا سه‌ری خۆیان له بێده‌نگیدا به‌رزده‌كرده‌وه‌و دۆست و ناحه‌زی خۆیان ده‌ناسی و به ده‌ریای زانستی سه‌رده‌می و رۆحییه‌وه فووی ده‌می ناحه‌زانیان ده‌كوژانده‌وه, به هیوای ئه‌و رۆژه!!!!!!
Facebook:Hemn Omar Khoshnaw
Hem992003@yahoo.com |