یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
هێمن عومه‌ر خۆشناو -شه‌قڵاوه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 11/03/2012 : 20:38:59
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لایه‌تی و ئیبن‌و ته‌یمییه‌
مه‌لا له‌ ته‌فسیره‌كه‌ی مه‌لای گه‌وره‌دا: مه‌لایه‌تی و ئیبن‌و ته‌یمییه‌


قسه‌كردنی ئه‌م جاره‌مان له‌باره‌ی ئیبن و ته‌یمییه‌ نییه‌، ئه‌وه‌نده‌ی باسكردنه‌ له‌ دیارده‌ی تێكگیرانی هه‌ندێ‌ مامۆستای ئایینی له‌گه‌ڵ زانایه‌كی وه‌ك ئیبن و ته‌یمییه‌، ئه‌مه‌ ده‌مانباته‌وه‌ سه‌روحه‌ددی ئه‌وه‌ی جارێكی تر به‌ په‌یوه‌ندی مامۆستایانی ئێستا له‌گه‌ڵ زانایانی پێشوو بچینه‌وه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و هه‌ڵوه‌سته‌كانیان بسه‌نگرێینه‌وه‌و به‌ ته‌رازووی شه‌ریعه‌ته‌وه‌ بیانپێوینه‌وه‌، چونكه‌ نه‌ شه‌رع و نه‌ زانست و نه‌ لۆجیك قایله‌ به‌وه‌ی كه‌ هێلێكی چه‌پ و راست به‌ كۆشش و نوسراوه‌كانی زانایه‌ك دابێنی، نه‌ رازیشه‌ به‌وه‌ی بێ‌ رامان و تێفكرین ‌و به‌ قسه‌ی خه‌ڵكی تره‌وه‌ فه‌رامۆش بكرێن.

هه‌روه‌ك ئه‌مه‌ شتێكی ترمان بیردێنێته‌وه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ زۆرجار نوسه‌رانی وه‌ك (فرۆید و كارل ماركس...هتد) به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی بخوێنرێنه‌وه‌ راسته‌وخۆ جارانی سفر ده‌كرێن، بێ‌ ئاگا له‌وه‌ی هیچ نه‌بێ‌ وێڕای هه‌موو هه‌ڵه‌كانیان و تێكگیرانیان له‌ مه‌سه‌له‌ی عه‌قیده‌و بیروبڕواوه‌، به‌ڵام ناكرێ‌ نكۆڵی له‌وه‌ بكرێ‌ كه‌ یه‌كه‌میان ده‌روونناسێكی كارامه‌و دووه‌میان ئابووریناسێك بووه‌، ئه‌مه‌ ئینسافه‌ و خوێندنه‌وه‌ی لۆجیكیانه‌یه‌ بۆ ئه‌م كه‌سانه‌، چ جاری ئه‌وه‌ی له‌ واقیعدا هه‌ن كه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێ‌ هه‌ڵوێست و هه‌ندێ‌ فتواوه‌ زانایه‌كی وه‌ك ئیبن و ته‌یمییه‌ دوور ده‌خه‌نه‌وه‌ له‌ واقیعی زانست و هه‌ندێ‌ جار ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ی له‌ خانه‌ی ئیسلامیش وه‌ده‌رێی ده‌نێن.

نه‌خۆشی نه‌خوێندنه‌وه‌و حوكمدانی بێ‌ ئاگایانه‌ ئاكامێكی ناته‌ندروست و خراپی لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی بۆ مامۆستاو پێشه‌وایانی ئاینی، كه‌ به‌ بێ‌ هۆیه‌كی ئاشكرا، یان به‌هۆی فتوایه‌ك و هه‌ڵوێستێكه‌وه‌ ببنه‌ به‌ربه‌ستێك تا خه‌ڵك له‌ زانستی ئه‌و زانایه‌ بێ‌ به‌ش بن. (ئیبن ته‌یمیه‌) وه‌ك چه‌ند زانایه‌كی تری ئیسلامی له‌ناو كورددا كه‌وتۆته‌ به‌ر تیرو توانج و هه‌ندێ‌ جاریش ته‌كفیركردن، به‌ بۆچوونی ئێمه‌ ئه‌مه‌ چه‌ند جۆرێكی هه‌یه‌: هه‌یانه‌ له‌م زانایه‌و له‌ به‌رهه‌مه‌كانی شاره‌زایی نییه‌و هه‌ر به‌لایدا نه‌چووه‌و به‌ بڕیارێكی پێش وه‌خته‌ یان بڕیار بۆ درانی له‌ پێش خۆی، ئه‌میش ئه‌م زانایه‌ ته‌ریك ده‌كات، یان هه‌ندێكی لێ‌ خوێندۆته‌وه‌و چه‌ند فتواو تێڕوانینێكی به‌ دڵ نیه‌و له‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌به‌كه‌ی ئه‌و تێك نه‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌مدیس جگه‌ له‌وه‌ی خۆی بێ‌ به‌ش ده‌كات له‌ زانستی ئه‌م زانایه‌، بانگه‌وازیش ده‌كات و خه‌ڵكی تریش مه‌حرووم ده‌كات.

ئه‌م نووسینه‌یش بانگه‌شه‌ نییه‌ بۆ ئیبن ته‌یمییه‌ یان سه‌له‌فیه‌ت، به‌ڵكو وروژاندنی بابه‌تی یه‌كتر قبوڵكردن و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ قسه‌ی مامۆستای ئایینی خه‌ڵك له‌ زانستی زانایان بێ‌ به‌ش نه‌بن و بواری ئه‌وه‌ بڕه‌خسێنن كه‌ بیر ئازاد بكه‌ن تا شته‌ باشه‌كانی دونیای كه‌له‌پووری زانایان وه‌ربگرن و به‌ یه‌ك هه‌ڵوێست و فتوای زانایه‌ك خه‌تی راست و چه‌پی به‌سه‌ردا نه‌هێنن. ئه‌مه‌ پێچه‌وانه‌كه‌یشی له‌ رووی په‌یڕه‌وكردنه‌وه‌ ده‌گونجێ‌، به‌وه‌ی ناشێ‌ په‌یڕه‌وانی سه‌له‌فییه‌ت كتێبه‌ به‌نرخه‌كانی (غه‌زالی) نه‌خوێننه‌وه‌و خۆی لێ‌ دووربگرن، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ راست ده‌كه‌ن، با به‌ سووكی ته‌ماشای به‌رهه‌می خه‌ڵكی تر نه‌كه‌ن و له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌ قه‌د كۆشش و خزمه‌ته‌كانی ئیبن ته‌یمیه‌و غه‌زالی و نه‌وه‌وی و ....هتد بخوێننه‌وه‌و بنووسن و خزمه‌ت بكه‌ن.

جه‌نابی (مه‌لای گه‌وره‌) ئه‌وسا ترسی له‌و نه‌خوێندنه‌وه‌و به‌ كه‌م سه‌یركردنی به‌رهه‌می زانایان بووه‌و له‌ ته‌فسیره‌كه‌یدا ئه‌م دیارده‌یه‌ی وروژاندووه‌‌و زۆر ئازایانه‌ زاتی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر زانایه‌كی وه‌ك ئیبن ته‌یمییه‌ بكات و به‌ بایه‌خه‌وه‌ ته‌ماشای بكات، كه‌ بۆ ئه‌وسا باس كردنی شتێكی ترسناك بووه‌. ئه‌وه‌تا ده‌فه‌رموێ‌:

(له‌به‌ینی مه‌لایان به‌ واسیته‌ی به‌دگۆیی، موعته‌به‌ر ناوێ‌، زاتێ‌ زۆر عالیم و موته‌به‌ححیر و موته‌ده‌یین به‌د ئه‌بێ‌، عاله‌م له‌ عیلمی مه‌حرووم ئه‌بن، وه‌كی شێخ ئیبن ته‌یمییه‌، سه‌به‌ب به‌ به‌عزێ‌ قسه‌ی نالایه‌قی ئیبن حه‌جه‌ر، عوله‌مای كوردان له‌ عیلمی (ئیبن ته‌یمیه‌) مه‌حرووم بوون، لام وایه‌ ئه‌ووه‌ل كه‌سێ‌ له‌ عوله‌مای كوردان، ته‌ماشای كوتوبی ئیبن ته‌یمیه‌ی كردبێ‌ منم، وه‌ ته‌ئه‌سسوفم كرد بۆ حیرمانی خۆمان له‌ (الجواب الصحیح فیمن بدل دین المسیح) و له‌ (منهاج السنه‌) حه‌ققه‌ن ئه‌بایه‌ هه‌ر كه‌س مه‌لا بێ‌، ئه‌م دوو ته‌ئلیفه‌ی شێخی لا بێ‌.) ته‌فسیری كوردی، به‌رگی نۆیه‌م، لاپه‌ره‌103

ئێستا له‌ جیهانی ئیسلامیدا به‌ ده‌یان نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرا له‌سه‌ر بیرو تێڕوانینه‌كانی ئه‌م زانایه‌ ده‌نووسرێ‌ و حه‌یفه‌ به‌شێك له‌ زانایانی كورد، به‌ گولله‌ به‌ تاریكیه‌وه‌ نان، له‌ زانستی ئه‌م زانا گه‌وره‌یه‌ خۆیان و خه‌ڵك بێ‌ به‌ش بكه‌ن.

به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌موومان بتوانین له‌ بیرو تێڕوانینه‌ باشه‌كانی كه‌له‌پووری زانایانی پێشین سوود وه‌ربگرین و لۆجیكی (بشفری هه‌ر بزنه‌) بخه‌ینه‌ ژێر پێ و (مه‌لای گه‌وره‌) ئاسا به‌ خوێندنه‌وه‌و رامان و بیركردنه‌وه‌ زاتی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ كۆته‌كان بشكێنین و له‌سه‌ر یه‌ك دوو هه‌ڵوێست و فتواوه‌ سه‌رتاپای به‌رهه‌می زانایه‌ك نه‌خه‌ینه‌ پشت گوێ‌ وا بكه‌ین تریسكه‌ی زانستی ئه‌و زانایانه‌ به‌ر پێی هه‌موومان رووناكتر بكاته‌وه‌.
Facebook:Hemn Omar Khoshnaw
Hem992003@yahoo.com