یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
محمد مه‌لا سعدالدین گه‌ردی
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/09/2012 : 14:18:15
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لاو دڵداری؟

ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌كی كه‌می له‌ئه‌ده‌بی كوردی هه‌بێت‌و چاوێكی خشاندبێت به‌ دیوانی یه‌ك دوو شاعیری كلاسیكی كورد، ئه‌وا  كه‌ ژیانی شاعیران ده‌خوێنێته‌وه‌ ده‌بینێت كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌شڵێ هه‌موویان ئه‌وا زۆربه‌ی زۆریان "مه‌لا" بوینه‌ و زاینده‌ی بیر و فكره‌ پاكه‌كه‌ی حوجره‌ بوون، حوجره‌ هه‌وێنی هه‌سته‌ ناسكه‌كه‌یان بوو، مه‌لای دوازده‌ عیلم بوون ، له‌گه‌ڵ ئه‌و پله‌ و پایه‌ ئاینیه‌ی كه‌ هه‌شیانبوو ، ئه‌وا لایه‌نی دڵداری به‌شێكی زۆری دیوانه‌كانی گرتووه‌ و فه‌رامۆشیان نه‌كردووه‌، به‌ڵكوو شاعیری واهه‌یه‌ كه‌ زیاترینی شیعره‌كانی شیعری دڵدارین ، باشه‌ ئه‌و مه‌لایه‌تیه‌ی كه‌ هه‌یانبوه‌ چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و دڵداریه‌ ده‌گونجێ‌ كه‌ له‌دیوانه‌كانیان بوونی هه‌یه‌ ؟ .

بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌ڵێن كه‌ مه‌به‌ستی دڵداری یه‌كێكه‌ له‌ مه‌به‌سته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی شیعری كلاسیكی كوردی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لێك جودا ناكرێنه‌وه‌، به‌ڵام  ده‌بێ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئایا ته‌واو به‌رجه‌سته‌ بوه‌ له‌ ژیانی شاعیراندا ؟ ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئه‌وه‌نده‌ی ڕێگه‌ به‌ژن داوه‌ كه‌ به‌ئاره‌زووی خۆی بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و شاعیریش شیعری به‌سه‌ردا هه‌ڵبڵێ ؟ بێ گومان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاری دووه‌م ده‌بێ نه‌خێر بێ و كۆمه‌ڵگای كوردی قه‌ت وانه‌بووه‌، به‌ڵكوو دایكانمان ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ تا ماوه‌یه‌كی زوو له‌مه‌وبه‌ر ئافره‌تانمان به‌ ( پێچه‌) هات و چۆیان ده‌كرد، باشه‌ كه‌ ئافره‌تان به‌ پێچه‌ بوون و داپۆشراو بوون،

چۆن شاعیر توانی په‌رچه‌می ببینێت و دیقه‌تی بداتێ‌ و به‌شیعر وه‌سفی بكات ؟  هه‌رچی وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌مه‌ كه‌ به‌رجه‌سته‌ بوونی لایه‌نی ماددی خۆشه‌ویستی و دڵداریه‌ له‌ ژیانی شاعیرانی كورد دا، ئه‌وا ئێمه‌ ده‌بێ بێ گومان دان به‌وه‌ دابنێن كه‌ به‌شێكی ئه‌و شیعرانه‌ لایه‌نی به‌رجه‌سته‌ییان هه‌یه‌ و دڵداری ده‌نوێنن بۆ ( ژن ) به‌ڵام لایه‌نی دیكه‌شی هه‌یه‌ له‌وانه‌ كه‌ زۆر جار شاعیر شیعری دڵداری به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی نووسیوه‌ و به‌جوانترین شێوه‌ وه‌سفی كردووه‌، هه‌روه‌ك لێكدانه‌وه‌ بۆ (حه‌بیبه‌)ی ناڵی ده‌كرێ كه‌ حه‌بیبه‌ خێزانی ناڵی بوبێ ( ).، یان هه‌ندێك له‌و شیعرانه‌ لایه‌نی ته‌سه‌ووف و خۆشه‌ویستی بۆ پێغه‌مبه‌ر ده‌رده‌بڕن و كه‌سی ساده‌ به‌ خوێنده‌نه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێیی تێیان ناگات .

     لایه‌نێكی گرنگی تر له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ شاعیرێكی دیندار و خواناس چۆن شیعری دڵداری نوسیوه‌ و ژنی وه‌سف كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ : ده‌بێ بزانرێت كه‌ شیعری دڵداری مه‌به‌ستێكی شیعریه‌ و مه‌به‌ستێكه‌ باویشه‌ و ئاستی شاعیری پێ دیاری ده‌كرێ ، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ شاعیر بۆ خۆناساندنی وه‌ك شاعیرێكی پایه‌به‌رز ئه‌و شیعرانه‌ی نووسیوه‌ ، خۆ ده‌رخستنیش وه‌ك شاعیر كارێك بوه‌ كه‌ له‌ ڕاستیدا بوونی هه‌بوه‌ ، و له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر شاعیرێك شیعری دڵداری نه‌بوبا به‌ شاعیرێكی بێ هێز له‌قه‌ڵه‌م درابا( ) .

له‌وانه‌یه‌ شاعیر له‌شیعره‌كانیدا مه‌به‌ستێكی سۆفیزمانه‌ی هه‌بێت كه‌ به‌ناوی ( عیشقی حه‌قیقی ) ناوزه‌ند ده‌كرێت، كه‌ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌وانه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ تۆخ بێت كه‌له‌لای ئه‌و شاعیرانه‌ به‌ ( موتڵه‌ق) ناوببرێت كه‌ باسی په‌یوه‌ندی نێوان كردگار و درووستكراوه‌( ) .

ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ئه‌و جۆر لێكدانه‌وانه‌ نه‌كه‌ین ئه‌وا ده‌بێت شاعیرانمان به‌ ( ئیزدیواجی) له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین، كه‌ ئه‌مه‌ش دووره‌ له‌ شاعیرانمان و له‌ ئاست پله‌ و پایه‌یان دانیه‌، چونكه‌ ناكرێ‌ مرۆڤ به‌مزگه‌وت و حوجره‌ و فه‌قێ و خواپه‌رستنه‌وه‌ پابه‌ند بێت و له‌هه‌مان كاتیشدا چاوی له‌ خۆشه‌ویستی و دڵداری بێت، ئه‌وه‌ دووه‌ پێكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌یان زه‌حمه‌ته‌( ) .

ئەم بابەتە لە ژمارە (85)ی گۆڤاری پەیامی زانایان بڵاوكراوەتەوە