یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
د.عرفان رشید*
به‌رواری دابه‌زاندن: 02/09/2013 : 14:46:37
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌یادی نه‌مراندا مامۆستا (عبدالكريمی مدریس)


هه‌شت ساڵه‌ به‌جێت هێشتووین به‌ڵام هه‌رله‌یادمانی

 

*مامۆستای زانكۆ_ به‌رپرسی لیژنه‌ی فه‌توای سلێمانی

 

كێ هه‌یه‌ له‌ ڕۆشنبیران و زانایان له‌ كوردستانی گه‌وره‌ و چه‌ندین وڵات كه‌ ناوی مدرسی گه‌وره‌ مامۆستا عبدالكریمی مدرسی نه‌بیستبێت، كێ هه‌یه‌ كتێبه‌گه‌وره‌و به‌نرخه‌كانی ئه‌م پیره‌ گه‌وره‌ و ئه‌م مه‌رده‌ لێبڕاوه‌ی نه‌خوێندبێته‌وه‌، هه‌ركاتێك ده‌ست بۆ ڕاڤه‌ی ئایه‌تێكی قورئانی ببرێت ته‌فسیری نامی سه‌رچاوه‌ی متمانه‌ پێكراوه‌و، بۆ تێگه‌یشتن له‌ سه‌رچاوه‌كانی تشریع له‌سه‌رڕاڕه‌وی پێشه‌وا شافعی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕێنمونكاره‌ و بۆ تێگه‌یشتن له‌ عقیده‌ی ئه‌هلی سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌كانی له‌سه‌ر عقیده‌ی مه‌رزیه‌ و فزیله‌ و فوائحی مه‌وله‌وی به‌هه‌رسێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی ده‌روازه‌یه‌كی ئارامه‌ كه‌بێ دوودڵی مرۆڤ ئه‌گه‌یه‌نێته‌ به‌خته‌وه‌ری و له‌ گرێ كوێره‌كانی به‌رده‌م عقیده‌ ڕزگاری ده‌كات، له‌بواری ئه‌ده‌ب دا بوه‌ میراتگری مه‌وله‌وی و نالی و محوی و بێسارانی بۆ ناساندنی شیعره‌كانیان به‌نه‌وه‌ی نوێ.

 

ئه‌م پیره‌ زانایه‌ له‌ كوردستانه‌وه‌ بۆم و به‌رامی بڵاوبویه‌وه‌، له‌ گوندی گوێزه‌كوێره‌ی مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، هه‌ر له‌منداڵیه‌وه‌ ئومێدی خێری لێ ئه‌كرا چونكه‌ سۆفی محمدی باوكی مه‌به‌ستی بووكه‌ ئه‌م كوڕه‌ی ببێته‌ فه‌قێ و پاشان زانایه‌ك كه‌له‌گوندێكا خزمه‌ت بكا، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر له‌ گوندا به‌ڵكو له‌ شارو له‌ وڵاتانا بوه‌ ڕۆژی پرشنگدار، بوه‌ مه‌رجه‌ع و په‌نای زانا و فه‌قێ و هه‌ژاران.

 

به‌ مناڵی كۆچی دوایكرد، به‌ڵام به‌ هۆی عارفی گه‌وره‌ شێخ علا‌والدینی بیاره‌ –قدس سره- بردیه‌ لای خۆی و چاودێری كرد، پێداویستی ژیانی بۆ دابین كرد، بوه‌ هاوكار و ڕێنوێنی كاری، به‌فیراسه‌تی پڕ له‌ نوری خوایی ده‌ركی كردبوو كه‌ ئه‌م فه‌قێتوانا (عبدالكریم) ه‌ ده‌بێته‌ زانایه‌كی هه‌ڵكه‌وتوو،‌‌ أستاژێكی به‌ وه‌قر و ته‌مكین، خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و پێنوس ی به‌بڕشت، پێگه‌یه‌نه‌ری سه‌دان و زاناو ڕۆشنبیر...

 

ساڵ هات و ڕۆیشت له‌م گونده‌ بۆ ئه‌و گوند له‌م شار بۆ ئه‌و شار، به‌نه‌بونی و هه‌ژاری، ده‌یان كتێبی په‌ڕه‌ زه‌ردی خوێندو نوسیه‌وه‌، ده‌یان په‌راوێزی له‌به‌ركرد، چه‌ندین مه‌تنی تاوتوێ كرد، له‌ ڕێزمانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ بۆ زانستی لۆژیك و له‌وێشه‌وه‌ بو ده‌ریای عقیده‌ و فه‌لسه‌فه‌و زانسته‌كانی قورئان و حدیپ و ئادابی به‌حس و منازه‌ره‌ و أصولی فقه و گه‌ردوون ناسی و أسگرلاب و ئه‌ندازیاری و تاوتوێ ی بابه‌ته‌ فیقهیه‌كان، پاشان قاڵ بووه‌ له‌ سه‌رجه‌م زانسته‌ (نه‌قڵی و عه‌قڵیه‌كان)، پاشان ڕۆشتن به‌ره‌و خاڵی متمانه‌ وه‌رگرتنی گه‌وره‌ زانایان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش مه‌ڵبه‌ندی سه‌رفرازی و به‌ده‌ست هێنانی بڕوانامه‌ مزگه‌ته‌ پیرۆزه‌كه‌ی خانه‌قای مه‌ولانا خالدی نه‌قشبه‌ندی له‌ سلێمانی و وڵاتی بابان بو، له‌ خزمه‌ت گه‌وره‌ زانای كورد مامۆستا شێخ عمری قه‌ره‌داغی ناسراو به‌ (ابن القرداغی)چۆكی داداو تینوێتی زانسته‌كانی له‌ خزمه‌ت ئه‌م زانا گه‌وره‌ داشكاو له‌ ساڵی 1924 بڕوانامه‌ی زانستی وه‌رده‌گرێت و ئه‌بێته‌ جێگای ئومێدی مامۆستا زاناكه‌ی (ابن القرداغی)و سه‌رجه‌م خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌:-

 

ده‌ستپێكی وانه‌ وتنه‌وه‌و ڕێنوێنی موسوڵمانان

 

گوندی نێرگسه‌ جار باوه‌شی بۆ ئه‌م زانا به‌ڕێزه‌ ده‌كاته‌وه‌ و گه‌روه‌ی وانه‌وتنه‌وه‌ هه‌مولایه‌كی گونده‌كه‌ پڕده‌كاته‌وه‌، ووریایی و دڵسۆزی مامۆستا عبدالكریم سه‌رنجی گه‌وره‌ شێخی بیاره‌ شێخ محمد علا‌والدین ڕاده‌كێشێت و به‌نامه‌یه‌ك داوه‌تی بیاره‌ی ده‌كات تا ئاوه‌دانی زیاتربخاته‌ ئه‌و مه‌دره‌سه‌وه‌كه‌ (أسست علی التقوی)، مامۆستاش ئه‌م داوایه‌ به‌خۆشحاڵیه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت و مامۆستا ئه‌بێته‌ چراو نزیكه‌ی (١٠٠) فه‌قێـش ده‌بنه‌ په‌پوله‌ و له‌خزمه‌تیا ئۆقره‌ ده‌گرن وه‌ ئیتر بیاره‌ پێ ده‌نێته‌ قۆناغێكی نوێ ئه‌بێته‌ ڕووگه‌ی زانستخواهان و ڕوناكبیران، پێ ئه‌نێته‌ قۆناغێكی باڵا كه‌به‌ أزهری كوردستان ناوده‌رده‌كات و ده‌رچووانی ئه‌م أزهری كوردستانه‌ به‌ هه‌موو لایه‌كی وڵاتی كورداندا بڵاوده‌بنه‌وه‌ و خزمه‌ت ده‌كه‌ن.

 

ئه‌م مامۆستا مه‌رده‌ دێته‌ سلێمانی و له‌ مزگه‌وتی حاجی حان چه‌ند ساڵێك ئه‌مێنێته‌وه‌و نه‌وه‌ژیرو ڕوناكبیره‌كانی شار ده‌وری ئه‌ده‌ن له‌م شاره‌ی مه‌ولانا خالیدی نقشبندی و شێخ معروف دا ئه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ بۆ زاناوفه‌قێكانی شار چه‌ندین بڕوانامه‌ ئه‌به‌خشێت و دواتر به‌ره‌و شاری كركوكی كوردان ته‌شریف ئه‌بات و قوتابیانی ئه‌م شاره‌ وه‌كو گڕه‌ به‌تینه‌كه‌ی باباگوڕگوڕ له‌ده‌وری ئه‌م پیره‌ ده‌ستگیره‌ بازنه‌ ده‌به‌ستن و له‌زانست و ئه‌ده‌ب و مه‌عریفه‌تی مامۆستا به‌هره‌ مه‌ندئه‌بن ...

 

پاش چه‌ند ساڵێك مانه‌وه‌ی له‌كركوك ئیتر به‌ره‌و باره‌گاو مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌ی گه‌یلانی-قدس سره- به‌ڕێده‌كه‌وێت و دانیشتن له‌ به‌غدا ئه‌بێته‌ كۆتا شوێنی مامۆستا و، مانه‌وه‌ی له‌ به‌غدا بۆ ماوه‌ی ٤٥ ساڵ بووه‌ پێشانده‌ری سه‌رجه‌م هه‌وڵ و تواناكانی مامۆستا، ده‌یان كتێبی به‌چاپ گه‌یاندن كه‌ خۆیان له‌ 75 كتێب ده‌بیننه‌وه‌، وێڕای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی سه‌دان پرسیاری شه‌رعی و به‌خشینی ده‌یان بڕوانامه‌ سه‌ره‌نجام له‌ نه‌فه‌سێكی پیرۆزی زیادتر له‌ سه‌ده‌یه‌ك له‌ به‌رواری ٢٥/٨/٢٠٠٥ كۆچی دوایی كرد و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆلای په‌روه‌ردگاری...

 

دوا وته‌:

هیوادارین حكومه‌تی هه‌رێم و كاربه‌ده‌ستان هه‌وڵی هه‌موو هاوڵاتیه‌ك به‌رزبنرخێنێت به‌ تایبه‌تی زانایانی ئایینی ئیسلام كه‌له‌ هه‌مو سه‌رده‌مێكا خۆیان پێشه‌واو پێشه‌نگی خه‌باتی سیاسی و ئاینی و ڕۆشنبیری بون، له‌ناویشیان دا مامۆستا ملا عبدالكریمی مدرس كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌كاتی كۆچ كردنیدا هیچ بایه‌خێكی پێ نه‌داو ئه‌وا ٨ ساڵیشه‌ به‌جێی هێشتوین هیچ فیستڤاڵێكی شایسته‌ی بۆ نه‌كراوه‌ !!! له‌ كاتێكیدا ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه‌ مامۆستا كردونی شایه‌نی ده‌یان كوڕ و فیستڤاڵ و مێزگرده‌، به‌ڵێ ٨ ساڵه‌ مامۆستای مدرس به‌ جێی هێشتووین به‌ڵام به‌ وانه‌ و كتێب و ئامۆژگارییه‌كانی به‌رده‌وام هه‌ر له‌ ناوماندایه‌و هه‌میش ئێمه‌ی فه‌قێ و قوتابی مامۆستا له‌ خه‌یاڵ و بیركردنه‌وه‌مان دا گوزه‌ر ده‌كا.