بێگوومان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز گرنگییەکی تایبه‌تی هەیە لەژیانی هه‌ر تاكێكی موسڵماندا، كه ئاماژه پێكراوه وه‌ك: کۆکردنەوەی پاداشت و فرەیی کار‌و کردەوە چاکەکان ، پێغەمبەر - صلی اللەعلیە وسلم - ڕوونی کردۆته‌وه کە (هه‌ر موسڵمانێک پاداشت دەدرێتەوە به خوێندنەوەی قورئان بە هەموو پیت و وشه‌كانییه‌وه وەک کردەوەیەکی چاک کە دە ئەوەندەیە)، گه‌وره‌یی ئه‌م قورئانه وا له مرۆڤی موسڵمان ده‌كات كه لە یەزدانی باڵادەست نزیک دەکاتەوە و بە بەردەوامی لە پەیوەندیدا ده‌بێت لەگەڵیدا، سا ئەگەر (هه‌ر به‌نده‌یه‌كی موسڵمان بیەوێت ئاخافتن لەگەڵ خودای گەورە بکات با نوێژ بکات، وه ئەگەر ویستی خودای گەورە قسەی لەگەڵ بکات با قورئان بخوێنێتەوە)، ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه به‌رووبومی وا لە تاكی موسڵمان دەکات كه بەردەوام بە گەنجینەی قورئانی پیرۆز ئاشنا بێت، وه دڵه‌كانی ئیماندار نەرم دەکات و هەمیشە وای لیده‌كات یادی پەروەردگاری بکاتەوە. موسڵمان زۆرجار سه‌رقالی ژیان وای لی ده‌كات له یاد و زیكره‌كان بێ ئاگا بێ، هه‌ر كات كه قورئان دەخوێنێتەوە بێ گومان یادی خودای گەورە دەکاتەوە، وه هەر كاتی هه‌ڵوه‌سته لە ئایەتەکانی پاداشت(الاجر والثواب) ده‌كاته‌وه و ئەوەی خودای گەورە بۆ ئیماندار‌و موته‌قیه‌كان ئامادەی کردووە، ئه‌وه پەرۆشی بۆ پەرستن وعیباده‌ت زیاد دەکات. وه هەر كاتی ئایەتەکانی دەربارەی دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی دەخوێنێت، دڵه لاوازه‌كان نەرم دەبێت، وهه‌ر كاتی مرۆڤه‌كان ئایەتەکانی سزا‌و ئازار دەخوێنێتەوە، ئەوه لەبێڕێزی و ئارەزووە حەرامەکان خۆی دوور دەکاتەوە. بۆیه پیویسته هه‌ر تاكیكی موسڵمان خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز وەک پێوەرێک دابنێت تاكو جیاوازتر ده‌ركه‌وێت له نێوان موسڵماناندا. سه‌یری ئیمامی عومەر -ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت- بكه‌ین كه چۆن لەگەڵ قورئان ژیاوه؟ بۆیە شەوێک وه‌ك عاده‌تی خۆی چووە دەرەوەو گوێی لێ‌بوو كه یه‌ك له هاوه‌ڵاكان ئه‌م سوره‌ته ده‌خوێنی (ۆالطوڕ * ۆكِتَابٍ مَسْطورٍ * فِی رَقٍّ مَنْشُورٍ * ۆالْبَیْتِ الْمَعْمُوڕ * ۆالسَّقْفِ الْمَرْفُوعِ * ۆالْبَحْڕ الْمَسْجُوڕ * إِنَّ عَذابَ رَبِّكَ ڵۆاقِعٌ) دڵی هەڵقوڵاو هەژاندی و فه‌رمووی: (سوێند بەخوا بێگومان پەروەردگاری کەعبه ڕاستە). له حه‌سره‌ت گوی گرتنی بۆ ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته ماوەی مانگێک نەخۆش کەوت و خەڵک سه‌ردانی ده‌كردو كه‌س ده‌ركی نه‌ئه‌كرد بۆ چی ئیمامی عومه‌ر –ره‌زای خوای له‌سه‌ر بێت- نەخۆش كه‌وتووه. وه هه‌روه‌ها ئیبن عەباس - ره‌زای خوایان له‌سه‌ر بێت - لەگەڵ قورئان ژیاوه وباشترینیان بووه له راڤه‌كردنی ، هەتا قورئانیش بوو بە هاوەڵی دڵی و مێشکی تا ئەو ڕادەیەی سەرقاڵ کرد کە دەیفه‌رموو: (بە خوا ئەگەر سەربەندی حوشترەکەم لە دەست بدەم، ئەوە لە قورئانی پیرۆزدا دەدۆزمەوە). زانا محەمەد ئەمینی شەنقیتی -ڕەحمەتی خوای لێ بێت-، لەگەڵ قورئاندا ژیاوە، هەتا لەبارەی خۆیەوە فەرمووی: (هیچ ئایەتێک لە قورئاندا نییە کە بە جیا نەم خوێندبێته‌وه)، وه سه‌رجه‌م ئایه‌ته‌كانی قورئان (6236) ئایەته. بۆهەر ئایەتێک کاتێکی تەرخان کردوه بۆ خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و ڕەنگدانەوە وتێگه‌یشتنی ته‌واو بۆی. بۆیه هه‌ولبده ئەم جیهانە بێ قورئانی پیرۆز جێ مەهێڵە، پێش ئەوەی تامی چاکترینی تێدا بکەیت. مه‌به‌ستم له چاكرتینی: بخوینه‌وه یان تیبگه یان ئه‌زبه‌ری بكه یان سه‌یری بكه یان گوی بۆبگره. هه‌ر یه‌ك له‌مانه له پاداشت وئه‌جرو سه‌واب بی به‌ش نابی له لایه‌ن یه‌زدانی مه‌زن بۆیه با بژین له‌گه‌ڵ قورئان، چونكه یه‌كسانه به ژیانی ئارامی و ئاشتییەکی بەردەوام کەتەنها ئەوانەی لەگەڵ قورئاندا ده‌ژین دەیزانن چییه. |