نووسینی: دكتۆر عوسمان محەممەد غەریب وه‌رگێڕانی: میران مه‌جید. به‌ڵێ، ده‌سته‌واژه‌ی وه‌لی ئه‌مر به‌م شێوه تاكه (مفرد) له قورئانی پیرۆزدا نه‌هاتووه، به‌ڵكو سێ جار له قورئانی پیرۆزدا، به شێوه‌ی كۆ (أولي الأمر)، هاتووه، جیاوازییه‌كی زۆریش له نێوان هه‌ردوو شێوازه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی زۆرێك له مسوڵمانان ئه‌م شێوازه كۆیه به تاك ڕاڤه ده‌كه‌ن و، ده‌ڵێن مه‌به‌ست به گوێڕایه‌ڵیكردنی (أولي الأمر) گوێڕایه‌ڵی سه‌ركرده‌یه..! ئێمه‌ش چه‌ند سه‌رنجێكمان له‌سه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه نادرووسته هه‌یه، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه: سه‌رنجی یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌كه باسی (ولي الأمر)ی به‌م شێوه تاكه بكردایه، ئه‌وا نزیكترین مه‌به‌ستی ئایه‌ته‌كه كاربه‌ده‌ست و سه‌رۆكی وڵات ده‌بوو، به‌ڵام چونكه هه‌ر به شێوه‌ی كۆ هاتووه، ئیتر باسی سه‌ركرده له بابه‌ته‌كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه. سه‌رنجی دووه‌م: ڕاڤه‌كردنی (أولي الأمر) به كاربه‌ده‌ستی وڵات تێگه‌یشتنێكی نادرووسته، چونكه به‌ره‌و ته‌سلیمبوونمان به ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌رده‌سته‌ی خۆسه‌پێن ده‌بات، كه هه‌ر خۆی خاوه‌نی فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كردن بێت، نه ڕاوێژكاری ببێت و نه ڕێنمایكار و، ده‌بێته سێبه‌ری خوا و وه‌لی ئه‌مری مسوڵمانان و گوێڕایه‌ڵی واجب ده‌بێت و، بۆچوون و فه‌رمان هه‌ر هی ئه‌و ده‌بێت و بكوژ و ببڕ هەر خۆیه‌تی. سه‌رنجی سێهه‌م: هاتنی ئه‌م شێوازه به كۆ، واتای بوونی چه‌ندین لیژنه‌ی تایبه‌ته له سه‌رجه‌م بواره‌كانی دین و دونیادا كه له ناو خودی مسوڵمانانه‌وه دیاری بكرێن، ته‌نها بواره دینییه‌كان و كه‌سێكی تایبه‌ت ناگرێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك له كاتی بوونی ناكۆكیدا هه‌ر ئه‌و قسه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت ، بۆ نموونە: كاتێك ناكۆكییه‌ك درووست ده‌بێت له بواره‌كانی سه‌ربازیی و پزیشكیی و یاساییدا، ده‌بێت بۆ هه‌ریه‌ك له‌و لیژنانه بگه‌ڕێینه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندن به‌و بوارانه‌وه، سه‌رجه‌م بواره‌كانی تری ژیانیش به هه‌مان شێوه‌یه. ئێسته وه‌رن با به یه‌كه‌وه جارێكی تر ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه بخوێنینه‌وه: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا) سووره‌تی نیسا‌ء ئایه‌تی 50. بێگومان وشه‌ی (شیئ) له ئایه‌ته‌كه‌دا نه‌ناسراو (نكرة) و نادیاره، ده‌گونجێت مه‌به‌ستی ناكۆكیی خێزانیی نێوان ژن و مێرد، یان ناكۆكیی پاره و سامان، یان تاوانكاریی، یان په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، یان هه‌ر بوارێكی تر له بواره‌كانی ژیان بێت، پاشان به‌دوای ئه‌م وشه‌یه‌دا وشه‌ی (أولي الأمر) به شێوه‌ی كۆ دێت، لامی سه‌ر وشه‌ی الأمر بۆ شتێكه كه پێشتر باس كراوه، ماناكه‌ی وه‌های لێدێته‌وه: ئه‌وانه ده‌بنه خاوه‌نی بڕیار له‌و شته‌دا كه ناكۆكی تێدایه، بۆ نموونه کاتێ بە عەرەبیی ده‌ڵێیت: زُرْتُ رئیسَ جامعة صلاح ا‌لدین. وقلت له: سیادةَ الرَّئیس، بێگومان سه‌ركرده‌كان له جیهاندا زۆرن، به‌ڵام لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌و سه‌رۆكه‌یه كه پێشتر باسكراوه - واته سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین-.(1) جا ئه‌گه‌ر هاتوو ناكۆكیی حكومه‌ت له‌سه‌ر دامه‌زرادنی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیی بوو له‌گه‌ڵ وڵاتێكی تردا، ئه‌وا واجبه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕای كه‌سان (أولي الأمر)ی تایبه‌تمه‌ندی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. خۆ ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كه‌ش له بواری جه‌نگدا بوو، واجبه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لیژنه‌ی تایبه‌ندمه‌ندی بواری جه‌نگ و، ئه‌گه‌ر باسه‌كه‌ش په‌یوه‌ست بوو به بواری كاروباری كه‌سێتییه‌وه، واجبه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و بواره و، له سه‌رجه‌م بواره‌كانی تری ژیانیشدا به هه‌مان شێوه‌یه. ته‌نانه‌ت له ناكۆكییه كه‌سییه‌كانیشدا، بۆ نموونه له ناكۆكیی نێوان ژن و مێرددا واجبه بگه‌ڕێێنه‌وه بۆ لای كه‌سانی عاقڵ و شاره‌زا له چاره‌سه‌ركردنی كێشه خێزانییه‌كاندا كه خزمی هه‌ردوو لایان بن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُوا حَكَمًا مِّنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِّنْ أَهْلِهَا إِن يُرِيدَا إِصْلَاحًا يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا ۗ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا) النساء:35. له كاتی بوونی ناكۆكیش له‌سه‌ر بابه‌تێكی تاوانكاریی واجبه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ لای دادوه‌ر و قازییه‌كان لەوانه‌ی شاره‌زای بواری تاوانكارین و، هەروەها ئه‌و پزیشکانەش كه شاره‌زای بواری توێكارین. سه‌رنجی چواره‌م: ئه‌و ئایه‌تانه‌ی باسی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ده‌كه‌ن بۆلای (أولي الامر)، به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ فه‌رمانمان به تایبه‌تمه‌ندبوون له سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا پێده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو بوارێكدا لیژنه‌یه‌ك هه‌بێت كه ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و (أولي الامر)ه بیانگرێته‌وه. به‌م شێوه نهێنیی به‌ندی (منكم)مان له‌م فه‌رموده‌یه‌ی په‌روه‌ردگاردا (وَأُولِي الْأَمْرِ مِنكُمْ) بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه پێویسته كه‌سه تایبه‌تمه‌نده‌كان كه‌سانی ناو خودی ئوممه‌ت بن نه‌ك كه‌سانی ده‌ره‌وه، چونكه كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی ئوممه‌ت جێگه‌ی ئه‌و متمانه نین كه شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و پێشكه‌وتنی ئوممه‌تیان پێ بسپێردرێت. سه‌رنجی پێنجه‌م: ڕاڤه‌ی (أولي الأمر) به زانایانی تایبه‌ندمه‌ند قسه‌یه‌كی تازه نییه، به‌ڵكو وته‌ی زۆربه‌ی زانایانی كۆن و نوێیه، عه‌بدوڵای كوڕی عه‌باس و جابر – ڕه‌زای خوایان لێبێت – و ئه‌بو عالییه و زۆربه‌ی تابیعین وه‌هایان فه‌رمووه، ئیمامی مه‌دینه - ئیمامی مالیك – یش ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت و كه‌سانی تریش هه‌مان بۆچوونیان په‌سه‌ند كردووه. به‌ڵكو (ئیبن كه‌یسان) ده‌ڵێت: مەبەست لە (أولي الأمر) كه‌سانی ژیر و خاوه‌ن بۆچوونە. پێشه‌وا قورطوبی دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك وته‌مان له‌سه‌ر ڕاڤه‌ی (أولي الأمر)بۆ ده‌گوازێته‌وه، ده‌فه‌رموێت: وته‌ی دووه‌م – واته قسه‌ی زانایان – به‌ڵگه‌ی ڕاستبوونهكهی ئه‌م فه‌رمایشته‌ی په‌روه‌ردگاره كه ده‌فه‌رموێت: ( فإن تنازعتم في شیئ فردوه إلی الله والرسول ...) واتە: هەرکاتێک لەسەر شتێ لەنێو خۆتاندا پێک نەهاتن، کێشەی خۆتان بگەڕێننەوە بۆ لای خودا و پێغەمبەر (واتە: بۆ قورئان و فەرموودە) جا كه‌سانێكیش كه زانا نه‌بن نازانن چۆن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای قورئان و سوننه‌ت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پرسیاركردن له زانایان و، جێبه‌جێكردنی فه‌تواكانیان واجبه. هه‌ندێكی تریش وتویانه مه‌به‌ست له (أولي الامر) زانایان و كاربهدهستانن، كاربهدهستانیشیان بۆ زانایان زیاد كردووه، ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كی ڕاسته، به‌ڵام سه‌ركرده نابێت ڕاكه‌ی بسه‌پینێت، به‌ڵكو پێویسته له‌سه‌ری پرس به زانایانی خاوه‌ن پسپۆڕ بكات، له كۆتاییشدا قسه هه‌ر قسه‌ی زانایان ده‌بێت نه‌ك ئه‌و، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ڕاستیدا زانایان سه‌ركرده‌ی سهركردهكانیشن، وه‌كو پێشه‌وا فه‌خری ڕازی - خودای لێبێت ڕازی - له ته‌فسیره‌كه‌یدا ده‌فه‌رموێت: كار و كرده‌وه‌ی سه‌رۆك و سوڵتانه‌كان له‌سه‌ر فه‌توای زانایان وه‌ستاوه، زانایانیش له ڕاستییدا سه‌ركرده‌ی سه‌ركرده‌كانن، بۆیه سه‌پاندنی وشه‌ی (أولي الامر) به‌سه‌ر ئه‌واندا له‌پێشتره. ئه‌وه‌شی ده‌بێت به به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م وته ئه‌وه‌یه كه ئایه‌ته‌كه كاره‌كه‌ی په‌یوه‌ست كردۆته‌وه به هه‌ڵێنجانی حوكمه‌وه و، تەنها زانایانیش ئه‌و كه‌سانه‌ن كه توانای هه‌ڵێنجانی حوكمیان هه‌یه، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: (وَلَوْ رَدُّوهُ إِلَى الرَّسُولِ وَإِلَىٰ أُولِي الْأَمْرِ مِنْهُمْ لَعَلِمَهُ الَّذِينَ يَسْتَنبِطُونَهُ مِنْهُمْ) النساء:83. ئیبن عه‌ره‌بیش ده‌فه‌رموێت: ( ڕای په‌سه‌ند له لای من سه‌ركرده و زانایانن به یه‌كه‌وه... كاره‌كه‌ش هه‌مووی بۆ لای زانایان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گونجێت حوكم بكه‌وێته ده‌ست نه‌زانه‌كان، ئه‌وكات پرسیاركردن له زانایان ده‌بیته یارمه‌تیده‌ریان. وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصبه وسلم. ................................. (1)( لێره‌دا مه‌به‌ست لامی سه‌ر وشه‌ی (الرئیس)ه، كه له زمانی عه‌ره‌بیدا پێی ده‌وترێت عه‌هدی زیكری، واته پێشتر تۆ باسی كه‌سه‌كه‌ت كردووه و، له دوایدا ئه‌م لامه له شوێنی ئه‌و كه‌سه یا ئه‌و شته‌یه كه باستكردووه ) |