یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات   
د. هێژا ئەحمەد
به‌رواری دابه‌زاندن: 09/12/2022 : 13:38:00
قه‌باره‌ی فۆنت
صه‌فیه‌ خاتوون ئه‌و ئافره‌ته‌ كورده‌ی، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ده‌سه‌ڵاتداری حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی كرد

 

ن/ د. هێژا ئه‌حمه‌د

صه‌فیه‌ خاتوون كه‌ ده‌كاته‌ كچی سه‌كرده‌ سه‌یفه‌ددین أبی بكر محمدی كوری ئه‌یوب، برای سه‌ركرده‌ی مه‌زن سه‌لاحه‌ددین ئه‌یوبی، هه‌روه‌ها صەفیە ده‌كاته‌ برازای سه‌لاحه‌ددین ئه‌یوبی و خێزانی غازی كوری سه‌لاحه‌ددین ئه‌یوبی، له‌ قه‌ڵای حه‌له‌ب له‌ ساڵی 1185 زایینی له‌ دایك بووه‌، هه‌ر له‌وێش گه‌وره‌و په‌روه‌رده‌ بووه‌، صه‌فیه‌ خاتوون كه‌سێكی دانا و زانا و به‌هێز بووه‌، خاتوو نادیه‌ الغزی ده‌رباره‌ی صه‌فیه‌ خاتوون ده‌ڵێت: له‌ ناخی صه‌فیه‌ خاتوون جیناتێكی چیایی بووه‌، ده‌سه‌ڵاتی زۆر خۆشویستووه‌، له‌ ئیسلامییه‌ته‌كه‌شی زوهد و ئیمانێكی پته‌و بوونی هه‌بوو، له‌ عه‌قڵه‌كه‌شی داهێنان و ئه‌ندازیاریی و نه‌خشه‌سازیی بوونی هه‌بوو.

ژیانی هاوسه‌رگیری:

صه‌فیه‌ خاتوون مێرد به‌ ئامۆزای خۆی ده‌كات به‌ناوی غازی، كه‌ ده‌كاته‌ كوری سه‌لاحه‌ددین ئه‌یوبی، هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ش به‌ دوو وه‌كاله‌ت له‌ شاری دیمه‌شق ده‌بێت، به‌ به‌های نزیكه‌ی 50 هه‌زار دینار و له‌گه‌ل 200 جاریه‌، بۆ شاری حه‌له‌ب ده‌نێردرێت، كه‌ 100 له‌و جاریانه‌ گۆرانیبێژبوونه‌. هه‌روه‌ها باری 300 حوشترو 50 گوێدرێژ نێردراوه‌، كاتێك ده‌گاته‌ شوێنی مه‌به‌ست و غازی به‌ روویه‌وه‌ ده‌چێت، له‌ كاته‌دا ده‌یان دیاری گرانبه‌های پێشكێش ده‌كات، به‌به‌های نزیكه‌ 350 هه‌زار درهه‌م، هه‌روه‌ها چه‌ندین دیاری گرانبه‌های تری له‌ زیرو زیوو قوماشی ره‌نكاو ڕه‌نگ و ده‌یان جاریه‌ی خزمه‌تكار، له‌و ئاهه‌نگه‌دا پیاوماقولانی حه‌له‌ب به‌شداربوون. كاتیك صه‌فیه‌ خاتوون منداڵی یه‌كه‌می ده‌بێت به‌ناوی محمد، شاری حه‌له‌ب ده‌رازێننه‌وه‌ و دیسان چه‌ندین دیاری گرنبه‌های پێشكێش ده‌كه‌ن.

ژیانی و گه‌یشتنی به‌ ده‌سه‌ڵات:

له‌ پاش وه‌فاتی غازی كوری سه‌لاحه‌ددین ئه‌یوبی" كه‌ ده‌كاته‌ مێردی صه‌فیه‌ خاتوون، له‌ ساڵی 1216، ده‌سه‌ڵات ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كوڕه‌كه‌ی به‌ناوی محمد غیاسه‌ددین، تا ساڵی 1236، له‌ دوای ئه‌وه‌ به‌ گوێره‌ی عادات و ته‌قالید ده‌سه‌ڵات ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ كوره‌كه‌ی به‌ ناوی یوسفی دووه‌م، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یوسف بچووك بووه‌ و توانای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌بووه‌، داپیره‌ی كه‌ ده‌كاته‌ صه‌فیه‌ خاتوون، ده‌سه‌ڵات وه‌رده‌كرێت له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵی و وه‌كو پادشا حوكومڕانی حه‌له‌ب و ناوچه‌كانی ده‌كات، بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵ. به‌ هاوكاری شه‌مسه‌ددین لوءلوء.

صه‌فیه‌خاتوون و مه‌دره‌سه‌ی فیرده‌وس

له‌ ساڵی 1235 صه‌فیه‌ خاتوون مه‌دره‌سه‌ی فیرده‌وسی دامه‌زراند و بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ جێگای په‌روه‌رده‌كردن و بلاوكردنه‌وه‌ی ئایین. چه‌ندین شتی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ وه‌قف كرد، وه‌كو: گوندی كه‌فه‌ر زیتا و سێیه‌كی تاحونی ناو ئاوه‌كان. له‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ چه‌ندین زاناو داناو سوفی لێ په‌روه‌رده‌ بوون.

ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری یه‌كجار نایاب دروستكراوه‌و به‌یه‌كێك به‌ گرنكترین شوێنه‌واره‌ ئیسلامییه‌كان داده‌نرێت له‌رووی ئه‌ندازیاری و نه‌خشه‌سازییه‌وه‌، دیواره‌كانی هه‌مووی به‌ نه‌خش كێشراون و چه‌ندین نووسراو له‌سه‌ر دیواره‌كان نووسراون. ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ چه‌ندین قاعه‌و ژووری هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت شوێنی ناشتنیشی هه‌بووه‌. صه‌فیه‌ خاتوون ناوی فیرده‌وسی لێنا و ژوورێكی تێدا دروست كردبوو، كه‌ به‌ پلیكان (قادرمه‌) بۆی ده‌چوو، ئه‌و كاته‌ی كه‌ ئیعتیكاف و خه‌لوه‌ی تێدا كردبا.

خانه‌قای صه‌فیه‌ خاتوون:

له‌ سالی 1237 خانه‌قای دروستكرد، بۆ خودا په‌رستی و شوێنی مانه‌وه‌ی ڕێبواران و خه‌لكی فه‌قیرو لێقه‌وماو. له‌و خانه‌قایه‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ پێشكێش ده‌كرا. له‌لایه‌كی ئه‌و خانه‌قایه‌ شوێنێكی تایبه‌تی بۆ ئافره‌تان دروستكرد، ئه‌وانه‌ی غه‌ریب و لێقه‌ماوبوون، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراوبن و له‌هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ك. هه‌وره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی پێشكێش ده‌كردن. خانه‌قای صه‌فیه‌ خاتوون ده‌كه‌وێته‌ باب الاربعین له‌ گه‌ره‌كی فه‌رافره‌.

وه‌فاتی:

صه‌فیه‌ خاتوون له‌ ساڵی 1242 له‌ته‌مه‌نی 58 ساڵی وه‌فات ده‌كات و هه‌ر له‌ شاری حه‌له‌ب به‌خاك ده‌سپێردرێت، وه‌ بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ ده‌رگاكانی شاری حه‌له‌ب داده‌خرێن به‌بۆنه‌ی وه‌فاتی.