یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا أحمدی تاسلوجە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی موهەندیس هەڵگۆرد لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ مەلا ياسين شێخ فەرخ کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت   
د. هێژا ئەحمەد
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/09/2022 : 22:32:41
قه‌باره‌ی فۆنت
دینداری ڕووكەشی... التدين الشكلي
‎ئیمام عمری كوری خه‌تاب ره‌زاو ره‌حمه‌تی خوای له‌سه‌ربێ پرسیاری له‌ هاوه‌ڵانی كرد ده‌رباره‌ی پیاوێك كه‌ كێ ده‌یناسیت؟؟ یه‌كیك له‌ هاوه‌ڵان هه‌ستایه‌وه‌ و فه‌رمووی من ده‌یناسم ئه‌ی گه‌وره‌ی ئیمانداران..
‎ئیمامی عومەر  فه‌رمووی ڕه‌نگه‌ دراوسێت بێت چونكه‌ دراوسێ زاناتره‌ به‌ ره‌وشتی دراوسێكه‌ی ؟
‎هاوه‌ڵه‌كه‌ ووتی: نه‌خێر
‎ئیمامی عومەر  فه‌رمووی: ڕه‌نگه‌ هاوه‌ڵیت كردبێت له‌ گه‌شت، چونكه‌ گه‌شته‌كان ئاشكراكه‌ری ده‌روونه‌كانه‌؟
‎هاوه‌ڵه‌كه‌ ووتی: نه‌خیر
‎ئیمامی عومەر  فه‌رمووی: ڕه‌نگه‌ بازرگانیت له‌گه‌ڵ كردبێت، یان ئاڵوگۆری دینارو درهه‌مت له‌گه‌ڵی كردبیت، چونكه‌ دینارو درهه‌م كانزای پیاو ئاشكرا ده‌كه‌ن؟ 
‎هاوه‌ڵه‌كه‌ ووتی: نه‌خێر
‎ئیمامی عومەر  فه‌رمووی: ره‌نگه‌ له‌ مزگه‌وت بینیبێتت كاتێك له‌ هه‌ستان و دانیشتن سه‌ری خۆی ده‌هه‌ژێنێت..؟ 
‎هاوه‌ڵه‌كه‌ ووتی: به‌ڵێ له‌ مزگه‌وت بینیومه،‌ 
‎ئیمامی عومەر  فه‌رمووی: دانیشه‌ تو ئه‌و كه‌سه‌ ناناسیت.
‎ئیمامی عومەر  ده‌یزانی مرۆڤ ده‌توانێت ئاینه‌كه‌ی له‌ مزگه‌وت دابنێ، پاشان پێڵاوە‌كه‌ی له‌ پێ بكات و وە‌كو شێت بۆ دونیا ده‌ربچێت..ماڵ و سه‌روه‌تی خه‌ڵك بخوات و نامووسی خه‌ڵك له‌كه‌دار بكات.!!
‎ئیمامی عومەر  ده‌یزانی ڕیش هه‌ندێ كات ده‌بێته‌ په‌ناگه‌ و دیوارێك كه‌ له‌ په‌نایه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك دزو جه‌رده‌ خۆیان حه‌شار بده‌ن، یان ئه‌و عه‌بایه‌ ڕه‌شه‌ ره‌نگه‌ ئافره‌تێكی باش و به‌ره‌وشتی له‌ ژێره‌وه‌ نه‌بێت.!!
‎ئیمامی عومەر  ده‌یزانی كه‌ ئه‌و سیواكه‌ی ددانه‌كانمانی پێ خاوێن و تیژ ده‌كه‌ینه‌وه‌، ره‌نگه‌ هه‌ندێ كات گۆشتی یه‌كتری پێ بخۆین.!!
‎یان نوێژ كردن ره‌نگه‌ ببێته‌ ڕووپۆشێكی بریقه‌داری فێلبازێك و ده‌ستبرێك ..یان حه‌ج و عومره‌ كردن ره‌نگه‌ ببێته‌ عه‌بایه‌كی شكۆمە‌ندی نزمه‌كان..!!
‎بۆیه‌ ئه‌و دینداریەی كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌ ره‌وشتی كه‌سه‌كان دروست نه‌كرد ئه‌وه‌ دینداریەكی به‌تاڵه‌..
‎ئەندەنووسیا و مالیزیا به‌ هۆی شمشێر و شه‌ره‌وه‌ نه‌بوونه‌ موسلمان، به‌ڵكو به‌ ڕە‌وشت و ده‌ستپاكی بازرگانه‌ موسوڵمانەكان بوون به‌ موسوڵمان، چونكه‌ ئاینی خۆیان به‌ كه‌ل و په‌له‌كان نه‌فرۆشت بۆیه‌ خه‌ڵكه‌كان سه‌رسورمان بوون له‌و ئاینه‌ و وتیان ئه‌مه‌ ج جۆره‌ ئاینێكه‌.!!
‎كه‌وایه‌ ئیمانێكی درۆ زۆر خراپتره‌ له‌ كوفرێكی ڕاستی، له‌ هه‌ردووكیانه‌ خراپه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام مامه‌ڵە‌ كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر پێوانە‌ و بنچینه‌ی خواناسی راستیه‌.
‎ئه‌گه‌ر خه‌ڵك جیاوازی نه‌كات له‌ نێوان بازرگانی دیندار و بازرگانی خوانه‌ناس، چ سوود له‌ دینداری هه‌یه‌؟
‎ئه‌گه‌ر ئافره‌ت جیاوازی نه‌كات له‌ نێوان پیاوی دیندار و پیاوی خوانه‌ناس، ئه‌و دینداریە‌ چ به‌هایه‌كی هه‌یه‌ ؟ وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر پیاو جیاوازی نه‌كات له‌ نێوان ئافره‌تی خواناس و ئافره‌تی خوانه‌ناس، چ به‌ هایه‌ك بۆ خواناسی هه‌یه‌؟
‎ئه‌گه‌ر دایك و باوك جیاوازی نه‌كه‌ن له‌ نێوان چاكه‌ كردن له‌گه‌ل منداڵە‌ خواناسه‌كان و منداڵه‌ خوانه‌ناسه‌كان ئه‌و خواناسیه‌ بۆچی ؟
‎كاره‌ساته‌ له‌ كاتی به‌جێ گه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج جگه‌ له‌ خورما و ئاوی زه‌مزه‌م و به‌رماڵی صینی و كۆمه‌ڵیك دیاری كڕین هیچی ترمان دەست نەكەوێت !!!
‎كاره‌ساته‌ ئه‌گه‌ر له‌ ڕۆژوو گرتندا جگه‌ له‌ كێكی سه‌مبوسه‌ و فیمتۆ و ته‌مه‌ر هیندی و خواردی باب الحاره‌ مان ده‌ست نه‌كه‌وێت !!
‎كاره‌ساته‌ ئه‌گه‌ر نوێژه‌كانمان ببێته‌ جموجۆلی سویدی ته‌نها ماسولكه‌كانمان سوودی لێ ببینن و دڵه‌كانمان سوود نه‌بینن!!
‎رووپۆشی خواناسی فه‌رمانێكی په‌رستراوی و سوپاسگوزاریه‌ ئێمه‌ هه‌میشه‌ شانازی به‌ ئاینه‌كه‌مانه‌وه‌ ده‌كه‌ین له‌ ڕووی شێوه‌یی و ناوه‌رۆكی ..به‌ڵام عه‌یب ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ ده‌ستمان گرتووه‌ به‌ دینداری ڕووكەشی و ناوه‌رۆكیشمان فه‌راموش كردووه‌.
‎ئاینێك كه‌ شوانی مه‌روماڵاتی گۆری بۆ سه‌ركرده‌ی گه‌ڵان ڕووكەشیەكەی نه‌گۆری به‌ڵكو ناوه‌رۆكه‌كانی گۆری.
‎ئه‌بو جه‌هل هه‌مان ئه‌و عه‌با و عه‌مامه‌ی له‌به‌ر ده‌كرد كه‌ ئیمامی ئه‌بو به‌كر له‌به‌ری ده‌كرد.!
‎ئومه‌ییه‌ی كوری خه‌له‌ف ریشی درێژ بوو وه‌كو ریشی عبدالله كوری مه‌سعود.!
‎وه‌هه‌روه‌ها شمشێری عتبه‌ی له‌هه‌مان كانزا بوو كه‌ شمشێری خالیدی كوری وه‌لیدی لێ دروست كرابوو!!
‎شێوه‌كان پێك دەچوون به‌ڵام ناوه‌رۆكه‌كان جیاواز بوون ..
‎ئایا ئێمه‌ هه‌ستمان كردووه‌ كه‌ ئاینه‌كه‌مان چی لێمان ده‌وێت؟؟
‎ئه‌و په‌رستشه‌ گشتیه‌یه‌ كه‌خوای گه‌وره‌ خۆشی بوێت و ڕازی بێت له‌ ره‌فتارو كرداری ئاشكرا و شاراوه‌مان ...ئا ئه‌وه‌یه‌ ئاینه‌كه‌مان  كە لێمانی دەوێت.