یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایان دیدارێکی زانستی بۆ ژمارەیەکی بەرچاو لە زانایانی ئایینی هەولێرو دەوروبەری ساز دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی فراوانی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   لەسەر پرسی کۆچی گەنجان کۆبوونەوەی هاوبەشی لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی ناوخۆ بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی سلێمانی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمێکی تایبە بە دەستنوسەکانی شێخ محمدی خاڵ دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد رەزانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر دەکات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ ده‌كات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەد رۆستەم کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچی پەیامێک بڵاودەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی وەرتی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەسەردەکاتەوەو دیدارێکی تایبەت لەگەڵ ستافی لق ساز دەکات   
د. ئاوات صالح- مامۆستای زانکۆ
به‌رواری دابه‌زاندن: 17/04/2022 : 23:50:10
قه‌باره‌ی فۆنت
کلیلەکانی خێرو چاکە لەڕەمەزاندا

1- ئەنجامدانی کاروکردەوەکانت بەوپەڕی دڵسۆزی (الاخلاص) وە بۆ خوای گەورە.
2- تەوبە کردنو پەشیمان بونەوە لەهەموو گوناهەکان و زۆر داوای لێخۆشبونکردن لەخوای گەورە بەوتنی( استغفر اللە).
3- بەڕۆژوو بوون. وەبەڕۆژووبونی ئەندامانی جەستە لە حەرامکراوەکان وەک( باسکردنی خەڵکی بەوشتانەی کەپێی ناخۆشە( الغیبه‌) قسەهێنانو قسە بردن( النمیمه‌) درۆکردن( الكذب).....هتد. )
4- سوربون لەسەر بەربانگ پێکردنەوەی ڕۆژوەوان بەپێدانی خواردن پێیان تا ڕۆژووی پێ بشکێنن. 
5-  ئەنجام دانی نوێژە فەرزەکان بەکۆمەڵ لەمزگەوتداو ئەنجام دانی شەو نوێـژ. 
6- زۆر خوێندنی قورئانی پیرۆز و بیر لێکردنەوەی و وەستان لەسەر ئایەتەکانی. 
7- زۆر زیکرو یادی خودا کردنو ڕاهێنانی زوبان لەسەری و زۆر وتنی(لاحول ولاقوه‌ إلا بالله)و (اللهم إنك عفو تحب العفو فاعف عنا)
8- پاڕانەوە.. بەتایبەتی لەکاتی بەربانگ کردنەوەدا.. وە لەنێوان بانگو قامەتدا و لەپێشو پاشی نوێژی بەیانی و کاتەکانی تر.
9-  ماڵ بەخشین لەڕەمەزانداو گەربتوانیت ئەم ۳٠ ڕۆژە بەردەوام بیت لەماڵ بەخشین ئەوندەی کەلەتواناتدا هەیە ئەگەر ڕۆژانە ۱٠٠٠ دیناریش بێت چونکە پێغەمبەری خودا درودی خوای لەسەر بێت سەخاوەت ترین و بەخشندە ترین مرۆڤ بووەو لەڕەمەزاندا سەخاوەتترین و بەخشندە ترین بوە زیاتر  لەهەموو کاتەکانی تر ،وەگەورەترینو باشترین ماڵ بەخشین ئەوەیە کەبەنهێنی بێت. 
10-  مانەوە لەمزگەوتدا (الاعتكاف ) لە ۱٠ شەوی کۆتایو زیندوکردنەوەی بەخوداپەرستی ، لە۱٠شەوی کۆتایدا شەوی قەدری پیرۆزی تێدایە کە خێرو پاداشتی خوداپەرستی لەو شەوەدا زیاترە لە ۱٠٠٠ مانگ.
11- بزانن ئەوەی کەخوای گەورە  گەیاندیە مانگی ڕەمەزان ئەوە گەیاندویەتیە دەرگایەک لەدەرگاکانی بەهەشت کەناوی دەرگای ڕەیانە.
12- داواکارم خوای گەورە بمانگەیەنێتە کلیلەکانی خێرو چاکە لەڕەمەزانداو یارماتیمان بدات بۆ کاری چاکە. اللهم ا‌مین