یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران   
رۆژنامه‌ی په‌یام
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/06/2010 : 17:37:49
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا جه‌بار مه‌نتك كۆچی دوایی کرد، کێ بوو؟
ئه‌وه‌ی رۆژێك یه‌كێتی زانایانی له‌ نزیكه‌وه‌ ناسیبێت، ئه‌وا بێگومان مه‌لا جه‌بار مه‌نتكی ده‌ناسی، تا ئه‌وه‌ی بووه‌ سیمبولی ناو باره‌گای یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، ئه‌گه‌ر هه‌موو ژووره‌كان پشوویان هه‌بوایه‌، رۆژانه‌ ژووره‌كه‌ی ئه‌و ئاوه‌دان بوو، مه‌لا جه‌بار مه‌نتك خۆشه‌ویستێك‌و به‌ڕێزێك بوو، له‌ لای هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌نها كورته‌ مێژوویه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایان به‌سه‌ر بردووه‌، هه‌موو كادیره‌كانی یه‌كێتی زانایان هه‌ر له‌ زاخۆ تا خانه‌قین‌و هه‌له‌بجه‌ ناوی مه‌لا جه‌بار مه‌نتكیان به‌لاوه‌ ئاشنا بوو، چونكه‌ مه‌لا جه‌بار ئه‌و ناو بوو هه‌ر زوو له‌گه‌ڵ ناونیشانی گۆڤاری ده‌نگی زانا تێكه‌ڵ بوو، دواتریش یه‌كێك بوو له‌و مامۆستا به‌رێزانه‌ی كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌بوو، له‌ پرۆسه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، مه‌لا جه‌بار مه‌نتك ساڵی 1947 له‌ دایك بووه‌، سه‌رباری خوێندنی مه‌لایه‌تی كۆلێژی شه‌ریعه‌ی به‌غداشی ته‌واو كردووه‌، ناوبراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ خانه‌واده‌یه‌كی كورد په‌روه‌رو دڵسۆزی كورد له‌ دایك بووه‌، خانه‌واده‌یه‌ك، كه‌ نانده‌ری پێشمه‌رگه‌‌و خه‌مخۆری شۆرشی كوردایه‌تی بوونه‌، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر زوو عه‌شقی هه‌ستی كوردانه‌ بووه‌‌و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌وڵی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان هاتۆته‌ پێشه‌وه‌و له‌ناو یه‌كێتی زانایان به‌شی فه‌قێیانی كوردستانیان داناوه‌، كه‌ خۆی یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌ هه‌ره‌ كاریگه‌رو به‌تواناكانی بووه‌، ئه‌ویش له‌و كاره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستی یه‌كخستنی كاروباری زانایان‌و قوتابیانی ئایینی‌و رێكخستنی سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كوردستان بووه‌، هیچ مه‌به‌ستێكی تری نه‌بووه‌، بۆیه‌ تا كاتی وه‌فاتی له‌گه‌ڵ خه‌م‌و خه‌فه‌تی پاشه‌ ڕۆژی كورد ده‌ژیا، هه‌ر بۆیه‌ دوای ئه‌وه‌ی كۆلێژ ته‌واو ده‌كات، ماوه‌یه‌ك ده‌بێته‌ مامۆستای دواناوه‌ندی، له‌به‌ر هه‌ستی كوردانه‌ی یه‌كسه‌ر ڕه‌وانه‌ی به‌سرا ده‌كرێت، به‌ڵام له‌وێش هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ست‌و ئاوازی كوردانه‌ ده‌ژیا، له‌و سه‌رده‌مه‌ش كه‌ خه‌ریكی خوێندن بوو له‌ به‌غدا، ته‌نها قوتابی نه‌بوو، به‌ڵكو سه‌رباری ئه‌وه‌ی كادیری یه‌كێتی زانایان بوو، كادیرێكی ریزه‌كانی رێكخستنی كوردیش بوو، كه‌ هه‌میشه‌ به‌ نهێنی‌و به‌ ئاشكرا خه‌ریكی كۆبوونه‌وه‌‌و كاروباری خزمه‌ت كردن به‌ گه‌له‌كه‌ی بوو، دوای ڕاپه‌رینه‌ شكۆداره‌كه‌ی 1991یش هه‌ر زوو حزب ده‌رگای بۆ واڵا كرده‌وه‌و پله‌ی مه‌سئولیه‌تیان دایێ‌، له‌و پۆستانه‌ش پاك‌و خاوێن‌و خه‌م خۆرو دڵسۆز بوو، هه‌ر بۆیه‌ش هاوپیشه‌كانی ئه‌و كاتی‌و ئێستاش هه‌ر به‌و هه‌ست‌و خۆشه‌ویستیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرد، هه‌ر به‌ناوی ساده‌‌و به‌ زمانی شۆخی‌و به‌ رۆحیه‌تی لێبوودنانه‌ قسه‌‌و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵی ده‌كرد.
مامۆستا مه‌لا جه‌بار مه‌نتك دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند پله‌یه‌كی له‌ ریزه‌كانی حیزبی بڕی ئۆقره‌ی ته‌نها له‌ ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان گرت، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر زوو ریزه‌كانی حیزبی وه‌كو كادیرو مه‌سئولیه‌ت به‌جێ‌ هێشت‌و هاته‌وه‌ ناو باره‌گای یه‌كێتی زانایان، له‌دوای كۆنگره‌ی سێیه‌مه‌وه‌ وه‌كو كادیرێكی كارا رۆڵی خۆی بینی‌و ئه‌ندامی ستافی نووسینی گۆڤاری ده‌نگی زانا بوو، بگره‌ به‌لای مه‌لا جه‌بار مه‌نتك یه‌كێتی زانایان ته‌نها باره‌گای رێكخراو نه‌بوو، به‌ڵكو ماڵای حه‌وانه‌وه‌‌و پشووشی بوو، هه‌ر بۆیه‌ زۆربه‌ی زۆری ته‌مه‌نی ئه‌و كاتی هه‌ر له‌و باره‌گایه‌ بوو، نه‌ك هه‌ر له‌ كاتی ده‌وام كردن به‌ڵكو شه‌وانه‌ش هه‌ر له‌ پێخه‌ڤ‌و له‌ ژووره‌كانی یه‌كێتی زانایان شه‌وان‌و رۆژانی ده‌كردنه‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی هاموشۆی یه‌یكَتی زانایانیان ده‌كرد مه‌لا جه‌باریان به‌ خاوه‌ن ماڵی ئه‌و باره‌گایه‌ ده‌زانی، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر كه‌ ده‌هاتنه‌ سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان یه‌كسه‌ر ده‌چوونه‌ لای ئه‌و، له‌و ماوه‌یه‌دا مامۆستا مه‌لا جه‌بار توانی وه‌كو ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی یه‌یكَتی زانایان به‌ چه‌ند ئه‌لقه‌یه‌ك زۆربه‌ی مێژووی یه‌كێتی زانایانی له‌ گۆڤاری ده‌نگی زانا نووسیه‌وه‌، به‌مه‌ش له‌هه‌ر ده‌لیڤه‌یه‌كدا پێویسته‌ به‌ شێوه‌ی كتاب به‌ چاپ بگه‌یه‌ندرێت، ئه‌م كاری مه‌لا جه‌بار سه‌روه‌ریه‌كه‌ ده‌بێ‌ هه‌مو ئه‌ندامێكی یه‌كێتی زانایان شانازی پێوه‌ بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه‌ پر له‌ سه‌روه‌ریه‌ی بۆ خستینه‌ سه‌ر كاغه‌زو نه‌یهێشت ببێته‌ خه‌فه‌ت بۆ نه‌وه‌ی دوای خۆی، به‌وه‌ی بۆچی نه‌یانتوانی ئه‌و مێژووه‌ تۆمار بكه‌ن، له‌ كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی زانایان مه‌لا جه‌بار مه‌نتك له‌ كۆنگره‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و كات، پاشانیش بووه‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رپرسی راگه‌یاند بوو، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر ئه‌و به‌شه‌ به‌ڵكو كارو باری زۆربه‌ی به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌ ده‌برد، له‌ راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری ده‌نگی زانا بوو، دواتریش كه‌ رۆژنامه‌ی په‌یان ده‌رچوو، بووه‌ سه‌رنووسه‌ری ئه‌و رۆژنامه‌یه‌، ئیدی له‌م كاره‌ به‌رده‌وام بوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لا جه‌بار مه‌نتك ئاماده‌گی زیارتی تێدا بوو مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان بڕیاری دا بیكاته‌ به‌رپرسی كاروباری كارگێری، هه‌ر بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی په‌یام بوو، به‌رپرسی به‌شی كارگێری مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیش بوو، له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌می یه‌كێتی زانایان مامۆستا به‌ ئه‌ندامی یه‌كه‌می یه‌ده‌گ بۆ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌مدی ده‌رچوو، ماوه‌یی ساڵێك نه‌خۆشیه‌كی قورس یه‌خه‌ی گرتبوو، كه‌ زۆر هه‌وڵی ده‌دا خۆی وا پیشان نه‌دات به‌ڵام كاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ له‌وه‌ پتر بوو، هه‌ر بۆیه‌ رۆژ به‌رۆژ جه‌سته‌ی لاوازتر ده‌بوو، خوێندنه‌وه‌ی لاوازتر ببوو، وه‌لێ‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا هه‌ر له‌ ده‌وام كردنی به‌رده‌وام بوو، ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ سه‌رێكی له‌ ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی نه‌دابا، له‌ هیچ شوێنێك ئۆقره‌ی نه‌ده‌گرت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دیار بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ستت به‌كه‌م دوویی‌و بێتاقه‌تی زۆری ده‌كرد، تا ئه‌وه‌ی له‌ لای براده‌رانی هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی ده‌دركاندن، كه‌ ئه‌و له‌وانه‌یه‌ له‌ دوا ساته‌كانی دابێت، ئه‌وه‌ بوو له‌ كۆتایی رۆژی ته‌مه‌نییدا نه‌خۆشیه‌كه‌ زۆر ئازاری ده‌دا، وه‌لێ‌ له‌و رۆژیش هه‌ر له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ بوو، به‌ڵام ئاماده‌ بوونێكی جیاواز، روخسارێكی زۆر ماندووو خه‌ماوی هه‌بوو، هه‌میشه‌ سه‌ری ده‌نه‌واندو به‌ ده‌نگێكی زۆر كز قسه‌ی ده‌كرد، ڕه‌نگی ته‌واو شێوا بوو، تا ئه‌وه‌ی مامۆستا هاوڵه‌كانی لێیان ده‌پرسی بۆچی ئه‌م جاره‌ ته‌واو گۆڕاوی، نه‌یان ده‌زانی كه‌ ئه‌و گۆرانه‌ پێشه‌كی وه‌فات‌و مه‌رگیه‌تی.
ئه‌وه‌ بوو دوای ئه‌وه‌ خوا حافیزی له‌ هه‌مووان كرد‌و رۆیشته‌ ماڵه‌وه‌، له‌باره‌ی ژیانی تایبه‌تیشیه‌وه‌ مامۆستا جه‌بار ژیانی هاوسه‌ری پێك نه‌هێناوه‌، دواجار له‌ ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ 24/5/2010 به‌ یه‌كجاری ماڵئاوایی كرد‌و به‌ یه‌كجاری به‌ره‌و مه‌نزلی ئه‌به‌دی به‌ رێكه‌وت، خوای مه‌زن به‌ به‌هه‌شتی خۆی بكات‌و سه‌بووری دۆست‌و خزمانیشی بدات.
له‌ رۆژنامه‌ی (په‌یام) وه‌رگیراوه‌