سوێند به خوا، هیچ كێشه‌یه‌ك نایهتهبهردهمم، كه بۆ خۆم هه‌وڵی چاره‌سه‌ری نه‌ده‌م و پشت ببه‌ستم به یه‌كێكی دیكه، سوێند به‌خوا، هێنده‌ی به چاكیی كاربكه‌ن منیش ره‌فتارم چاك ده‌بێت له‌گه‌ڵتان، هه‌ركه‌سیش لار و چه‌وت بێت، ئه‌وامنیش به تووندی له‌گه‌ڵیدا ده‌جووڵێمه‌وه. خه‌ڵكینه:
پێوه‌ر دابنێن بۆخۆتان و بۆكردهوهكانتان و كێشانه‌ی دروستان هه‌بێت به‌رله‌وه‌ی وه‌به‌ر لێپرسینه‌وه‌ی توند و گران بكه‌ون.
خۆتان برِازێننهوه به ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی باش، بۆ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار و لێپرسینه‌وه‌ی رۆژی حه‌شر، به‌رده‌م ئهوپهروهردگارهی كه هیچ شت لهوبزر نابێت و ئاگای له هه‌مووشتێكی ورد و درشت و گه‌وره و بچووكه، ههمووشتێكیشتان نیشان ده‌درێت!.
1: له پێشدا خه‌ڵكه رهشۆكییهكهی كۆده‌كرده‌وه و راوێژی پێده‌كردن و پێی ده‌گوتن كارێك ئیشێك شتێك له‌و جۆره هه‌یه و بۆی روون ده‌كردنه‌وه، پاشان داوای لێده‌كردن كه رای خۆیان دهرببرِن.
2: خه‌ڵكه‌كه‌ی كه لێیانه‌وه ده‌وه‌شێته‌وه رادهرببرِن و بیر تیژییهكیان هه‌بوو، بانگی ده‌كردن و پرس و رای به‌وان ده‌كرد، پاشان به پێی راكانیان كامه‌ی كۆی رای لهسهربووایه و په‌سندی گشتی بووایه، كرده‌وه‌ی پێده‌كرد).
تێبینی:(داوامه هه‌ركه‌س ده‌یه‌وێت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بزانێت بگهرِێتهوه بۆ كتێبی: (فصل الخطاب في سیرة عمر بن الخطاب، د. علی محمد محمد الصلابی، ص 114-125) .