یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
زه‌یتون عوسمان خۆشناو
به‌رواری دابه‌زاندن: 10/07/2010 : 16:12:55
قه‌باره‌ی فۆنت
چاوێك له‌ هونه‌ری ئیسلامی
له‌م نیشتمانه‌ جوانه‌دا هونه‌ر بۆ مرۆڤـ ، هه‌ندێك مرۆڤیش بۆ هونه‌ر، زۆر كه‌س هه‌ن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوی ژیانیان ده‌ست به‌ قه‌د وباڵای هونه‌ر ده‌گرن، وه‌ڵی له‌م نیشتمانه‌دا كه‌ ئه‌ڵێن موسڵمان هه‌یه‌و ئه‌وش مافی موسڵمانه‌ كه‌ هونه‌ری ئیسلامی بره‌وی پێ بدرێ‌ ویارمه‌تیان بدرێ‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌رنجی مرۆڤـ به‌لای خۆیدا مه‌یل ده‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ری خۆر به‌بێژینگ ناگیرێ‌، چاكتان فه‌رموو باب وبابیرانمان بێگومان وایه‌، هه‌نوكه‌ له‌م وه‌ڵاته‌دا هونه‌ر دوولای گرتووه‌، هونه‌ری ئیسلامی هونه‌ری غیره‌ ئیسلامی به‌لام ئه‌وه‌ی چاو تۆمار به‌كا ئه‌وه‌یه‌ هونه‌رمه‌ندانی ئیسلامی بێ‌ به‌شن له‌مافی به‌هونه‌رمه‌ند بونیشیان له‌ به‌رچی یان بۆچی؟ ئه‌وه‌ش پرسیارێكه‌؟! به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌نده‌ی لێو ئه‌پچرێنێ‌ وخه‌م ئه‌خاته‌ نێو دڵ ئه‌وه‌یه‌ بۆ چی؟ له‌م وڵاته‌ موسڵمان نیشینه‌دا بایه‌خ به‌هونه‌ری ئیسلامی نادرێ‌ پشت گوێ‌ خراوه‌ . وه‌لێ دیاره‌ ئه‌م خاكه‌ به‌ئێمه‌ نامۆیه‌ !! بۆیه‌ یارمه‌تیمان ناده‌ن . خۆ ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر ده‌زگایه‌كی په‌یوه‌ندیدار بپرسی ئه‌ڵێ‌ موسڵمانم!!! ده‌كه‌وایه‌ كوا كردارت؟! ئێمه‌ش ختختۆكه‌ی زمانمان ده‌داو وه‌شه‌مان ڵاڵ ده‌كرد له‌سه‌ر زمان ئه‌گه‌ر بهاتایه‌ یارمه‌تی هونه‌رماندانی غه‌یره‌ ئیسلامی نه‌درایه‌ . ئه‌ی بوجه‌ی ئه‌م وڵاته‌ مافی هه‌ر تاكێكی به‌سه‌ره‌وه‌نی یه‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر موسڵمانه‌كان زۆرینه‌ن بۆ چی وامان پێ ئه‌كرێ‌ مافی ته‌واومان نادرێتێ، له‌هه‌رچ ولاتێكا كه‌زۆرینه‌ هه‌بێ‌ یاساو رێسا وپه‌یره‌و پرۆگرام به‌م شێوه‌یه‌، به‌ڵام له‌سنورێكا كه‌مینه‌ش زیانبه‌ش نابێ ومافی پارێزراوه‌ به‌ڵام ئه‌م وڵاته‌ ئه‌مه‌ی سه‌یره‌ ئه‌وه‌یه‌ هونه‌رمه‌ندی ئیسلامی بێ به‌ش ده‌كرێن كه‌چی ئه‌وانی تر پاره‌ی خه‌یالیان پێ ئه‌درێ كه‌چی نه‌به‌رهه‌م نه‌پاره‌ دیارنی یه‌، یائه‌وه‌تا به‌رهه‌م له‌ نێو سه‌به‌ته‌ی خۆڵی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار یاخود له‌ [TV] كه‌وتووه‌ یان كاكی پاره‌وه‌رگر پاره‌كه‌ی خواردووه‌، ئه‌گه‌ر هیچ نه‌بێ تاك مافی هه‌یه‌ له‌ بوجه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا هه‌ر ئه‌وه‌ی پێ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ره‌كه‌ی سه‌رخا . ئه‌وجا وه‌ره‌ سه‌یری ئه‌و حاڵه‌ته‌ سه‌یره‌كه‌ كللیپه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ختختۆكه‌ی مرۆڤـ ده‌ده‌ن هه‌ر له‌ خۆته‌وه‌ قێزت له‌ گۆرانی و هه‌رچی له‌ باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه‌ ئه‌بێته‌وه‌ ، كلیپی سه‌یره‌و سه‌مه‌ره‌ . ئه‌و كلیبه‌ ئابڕو چونانه‌ی ئیستا كه‌ خودی خێزان شه‌رمه‌كا له‌دیاری دانیشێ‌ وگوێچكه‌ی بۆ شل كا، هه‌ر كه‌[TV] ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وجا ناوخۆیی بێ یان ئاسمانی ئه‌وكلیپه‌ دوور له‌ ره‌وشت و كلتور وقیه‌می كورده‌، داده‌ به‌زێنین، كه‌چی پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی پێ دراوه‌ . ئه‌رێ‌ له‌كام كات وساتا ئافره‌تی كورد هێنده‌ خیانه‌تكار بووه‌ !! كه‌له‌م كلیبانه‌ گوزارشتی لێ ئه‌كرێ، جاریك نه‌مدی هونه‌رمه‌ندێك بڵێ‌ منی پیاو خیانه‌تكارم كه‌چی ئه‌گه‌ر بكۆلێه‌وه‌ زۆر هونه‌رمه‌ند هه‌ن كه‌ لێیان بپرسی ئه‌لێن حاسیبه‌ بێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانی چه‌ندمان خۆشه‌ویست هه‌بوه‌ كه‌چی كلیب و تێكسته‌كان پێته‌ڵێ‌ ئافره‌تی كورد خیانه‌تكاره‌ ! ئه‌رێ‌ تاكی كورد بۆماوه‌ی چه‌ند گوێ‌ له‌ گۆرانی ده‌گرێ ؟ ئه‌م گۆرانیانه‌ ماوه‌ی چه‌ند ئێكس پایه‌ر ده‌بێ‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر پرسیاره‌ ؟ به‌ڵام ئه‌وه‌ی من بیزانم زۆرنی یه‌ ئه‌و هه‌موو پاره‌ی لێ دراوه‌ كه‌چی ماوه‌ی كه‌مه‌ له‌ ژیان زوو كۆتایی به‌ ژیان دێ‌ وده‌مرێ‌ ئه‌بێ ئه‌وه‌ په‌تابێ‌ ویاخود چی بێ ؟!!