یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
مه‌لا ئه‌میر گه‌ردی
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/12/2013 : 11:36:04
قه‌باره‌ی فۆنت
داواكاريه‌ك... له‌ خزمه‌ت مامۆستايانى ئايينى كوردستان

وه‌ك خزمه‌تكارو فه‌قێى هه‌موو مامۆستايانى ئايينى و وتاربێژانى كوردستان پێموايه: كه‌ دواى رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌كانى ته‌قينه‌وه‌ له‌ هه‌ريه‌ك له‌ هه‌ولێرو سلێمانى و كه‌ركوك و، ده‌نگ و باسى چوونى گه‌نج و لاوه‌كانى كوردستان بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ له‌ سورياو، زۆربوونى رفاندن و ئه‌و توندوتيژيانه‌ى كه‌ له‌م ماوانه‌ى دوايى له‌ ناوچه‌ جياجياكانى كوردستان بوونى هه‌يه‌، حه‌قوايه وه‌ك خه‌مخۆرێك و ئه‌ركى سه‌رشانى پێشه‌وايانى دين و ژين، زياتر و زۆرتر له‌ جارانى رابردوو وتاره‌كانى رۆژانى هه‌ينى تايبه‌تتر بكرێت به‌ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و چه‌مكه‌ ئيسلاميانه‌ى كه‌ به‌قامووسى سه‌يرو بێ بنه‌ما ته‌فسيركراوه‌و، هانى موسڵمانان بدرێت بۆ خواويستى و خۆشه‌ويستى ئيسلام و موسڵمانان و تاك و خاك و ئاشتى و ئاشته‌وايى... دوور له‌ په‌يامى ره‌شى خوێنرێژى و ره‌شه‌كوژى و براكوژى، به‌ناوى دينى ره‌حمه‌ت و پێغه‌مبه‌رى لابه‌رى زه‌حمه‌ت (صلى الله عليه وسلم).

باتوندڕه‌وى و توندوتيژى نه‌بێته‌ سيماو پێناسه‌ى كوردستان و موسڵمانانى و به‌شێك نه‌بين له‌ به‌ هيلاكچووانى ئوممه‌ت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (هلك المتنطعون).

خواى گه‌وره‌ هه‌موولايه‌ك بپارێزێت له‌ شه‌ڕو ئاژاوه‌و ئاشوب و، كوردستان و موسڵمانى هه‌موو دونيا سه‌ربه‌زو پايه‌داربكات به‌ ره‌وشت و فه‌رمايشتى پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌ر (صلى الله عليه وسلم).