بێگومان شارەزابوون لە هەموو زانست و زانیاریەكی گرنگ و پێویست شتێكی زۆر چاك و گرنگە، بەتایبەت شارەزابوون لە شەریعەتی ئیسلام، چونكە ئیسلام بەرنامەی ژیانە، لە لایەن خوای گەورە بۆ ئەوە هاتووە تابكرێتە تاكە دەستور و یاسا ی ژیان و جێ بەجێ بكرێ ، تا شارەزای شەریعەت نەبین نازانین چۆن لە ژیاندا هەلسوكەوت بكەین و جێ بەجێ ی بكەین، تا شەریعەتی ئیسلام لە ژیان جێ بەجێ نەكرێ شتە چاك و خۆشەكانی ژیان بەرجەستە نابن. بۆیە ئایینی ئیسلام زۆر گەورە و گرنگە باسی شارەزابوون لە شەریعەتی ئیسلام ، لە قوڕئان و سوننەت دەكات ، لەبەر ئەوەی هۆكاری باش بەرێوەبردن و سەركردایەتی كردنی خەڵكن وەك خوای گەورە دەفەرمووێ : وَمَا كَانَ الْمُؤْمِنُونَ لِيَنفِرُواْ كَآفَّةً فَلَوْلاَ نَفَرَ مِن كُلِّ فِرْقَةٍ مِّنْهُمْ طَآئِفَةٌ لِّيَتَفَقَّهُواْ فِي الدِّينِ وَلِيُنذِرُواْ قَوْمَهُمْ إِذَا رَجَعُواْ إِلَيْهِمْ لَعَلَّهُمْ يَحْذَرُونَ {التوبة/122} . واتە : ئاساییە ئەگەر هەموو ئیمانداران بە تێكڕ ا رانەپەڕن و بە شداری جەنگ و جیهاد نەكەن ، بەلكو با لەهەر گەل و هۆزێكی موسلمان خەڵكێك بۆ جەنگ و جیهاد لە دژی كافرو ستەمكاران ڕابپەڕن، لە هەمانكاتدا كۆمەلێكیش خەریكی فێربوونی زانست و زانیاری و شەریعەتی ئیسلام بن . وە پێغەمبەر () دەفەرموێ : من يريد الله به خيرا يفقه في الدين . واتە : كەسێك خوای گەورە مەبەستی بێ چاكەی پێ ببەخشێ فێری زانست و زانیاری شەرعی دەكا و لە ئایینی خۆی شارەزای دەكا. وە ئیمامی عومەر () دەفەرموێ: تفقهوا قبل أن تسودوا ، فمن سوده قومه على فقه ، كان حياة له ولهم . واتە : پێَش ئەوەی سەركردایەتی خەلك بكەن خۆتان لە ئایینی خوای گەورە شارەزا بكەن ، بۆ ئەوەی ڕاستەڕێ یان بكەن و باش بەڕێوەیان ببەن ، هەركەسێ خەلكی خۆی لەسەر شەریعەت ئاڕاستە و ڕێنما بكا و بەڕێوەی ببا، دەبێتە مایەی خێروخۆشی ژیان بۆ خۆی و بۆ ئەوانیش . وە ئیمامی ئەعمەشی فەرموودەناسیش دەفەرموێ : يا معشر الفقهاء أنتم الاطباء ونحن الصيادلة . واتە : ئەی گەلی شەرعزانان، ئێوە پزیشكن و ئێمەی فەرموودەناسیش دەرمان خانە و دەرماندەرین . وە ئیمامی شافیعی دەفەرموێ : من حفظ الفقه ، عظمت قمته ، ومن تعلم الحديث قويت حجته . واتە : هەر كەسێ لە شەریعەتی ئیسلام شارەزابێ ، نرخی زۆر دەبێ ، وە هەركەسێ لە فەرموودەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) شارەزابێ بەلگەی لە قسەكردن بەهێز دەبێ . وە ئیمامی بوخاری دەفەرموێ : الفقه ثمرة الحديث ، وليس ثواب الفقه دون ثواب المحدث . واتە : شەریعەتی ئیسلام زادە و بەرهەمی قورئانی پیرۆز و فەرموودەكانی پێغەمبەرە (صلی الله علیە وسلم) ، بۆیە خێر و پاداشتی شەرعزان لە هی فەرموودەناسو فەرموودە گێڕەوە كەمتر نیە . |