یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
شوان رابه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/01/2011 : 09:26:55
قه‌باره‌ی فۆنت
ئەوانەی بڕواشیان بەخوا نی یە خوا دەیانژینی
زۆر كەس هەن لە جیهان و لە كوردستان، خۆیان بە ئینسان وبە دانشمەندو ئاقل و رۆشنبیردەزانن، كەچی بڕوایان بە خوای گەورە نی یە و دژایەتی خواو ڕێبازو پەیام و بریارەكانی دەكەن، بەڕاستی شتێكی زۆر سەیرە شاگردێك گالتە بەوەستاكەی بكاو میوانێك ڕوبەڕوی خاوەن مال ببێتەوەو هەژارێك خۆی لەسەرمایەدارێك بە دەولەمند تر بزانێ‌، وەهەروەها لەم شتە پێچەوانانە، ئەگەر ئەمانە سەیرونالۆژیكی بن، لە هەمووی سەیرتر ئەوەیەدروستكراو (بەندەو ئینسان)بڕوای بە دروستكەر (خوای كردگاری خۆی) نەبێ‌. خوای گەورە لە سیاقی چەندان ئایەتدا دەفەرمووێ‌: ئێمە هەموو شتەكانی ژیان و بونەوەرمان دروستكردوە، هەواو ئۆكسجین و خواردن و خۆرك و ژیانیان پێ‌ دەبەخشین، هەموو شتەكانی ژیان و بونەوەر بەبێ‌ گیان و بەگیان، بەڕوەكوبە جانەوەران، بە دارو بەرد كڕنۆشی خواناسی و خوا پەرستی بۆ خوای گەورە دەبەن و خوای خۆیان بە پاك وبێ‌ خەوش دەگرن وەك لە چەندان ئایەتدا هاتووە، كەچی كوردێك (ئینسان) ێك سەیرە بلێ‌ خواودوارۆژوزیندوبوونەوە نی یە و دژایەتی ئیسلام و ڕێبازو پێغەمبەرەكەی بكا ، نەخاسمە بەناوی رۆشنبیری یەوە، كەچی هیچی بەدەست خۆی نی یە، هیچ بون و ئەرزشی لەهاوكێشەكانی ژیاندا نی یە، تا بەر هەلستی خوای كردگار بكات، بۆ نمونە ناتوانێ‌ ڕزق و رۆزی خۆی بدا، بێ‌ خوا هەواو ئۆكسجین هەلمژێ‌، ئەگەر دل و جانی بوەستێ‌ ناتوانێ‌ بیخاتەوە كار، هەر كوێ‌ ی دەرزی تێ‌ ڕابچێ‌ دەلێ‌ گیانم دەرچوو، كەچی نازانێ‌ گیان و ئەقل و بیرو هۆشی چین، چونكە ماددەیەكی بەر هەلست و بەرجەستە نین كەچی لەلاشەی ئەودا زۆر كاراو گرنگن، بۆیە ئەوكەسەی شەڕ لەگەل خوای گەورە دەكا، شەڕ لە گەل خۆی دەكا، هیچی پێ‌ ناكرێ‌ و تێ‌ دەچێ‌، هیچ لەگەل خوای گەورە ناكرێ‌، خوای گەورە لەسەروی هەمووشتێكی ژیان و بونەوەرە، خوایەك ئەم ئەرزو ئاسمان و بونەوەرەی پان‌وپۆڕەی دروستكردوە كە بە چاو نادیترێ‌ و بێ‌ كۆلەگە وەستاوە، دەتوانێ‌ هەمووشتێك بكاو شایستەی هەموو شتێكی باش و پەرستنە، هەرچی ئەو بلێ‌ ڕاست و دروست و هەق و ڕەوایە، هەق و عەدالەتی خوا بەوە دیارە كە رزق و رۆزی هەموو شتێكی بەڕو بەحر دەدا بێ‌ ئەوەی كەس ئاگای لە حال ومال‌و ژیانی ئەوان بێ‌، بۆ وێنە ڕزق و رۆزی و ژیانی ئەوانەش دەدا كە دژایەتی دەكەن و بروایان پێ‌ ی نی یە، خوای گەورە ئەوانیش دەژێنێ‌، ئەوانیش ناتوانن لەسنوری خوا دەرچن و بێ‌ ئەو بژن، بۆیە ئەوكەسەی كە بروای بە خوای گەورە ‌وبە ئیسلامەكەی نی یە كە بەرنامەی ژیانە وەكو ئاژەل (كەرو مانگاو حوشترو بزان) وایە هەر وەك لە قورئاندا دەفەرمووێ‌. كێ‌ دەتوانێ‌ لە ژیاندا تەنها چاكەی بۆ بێ‌ و نەساغ نەبێ‌ ‌وهەموو ئاوات و ئامانجەكانی بێتەدی ئەگەر بەدەست خۆیەتی، نەخێر لەبەر ئەوەی ژیان و شتەكانی بەدەست خوان بە ئارەزوی خۆی دەیانبەخشێ‌، بۆ وێنە: سەركردەو زانایەك شێت دەبێ‌، دەولمەندێك هەژار دەبێ‌، بێ‌ سەرپەرشتێك دەبێتە زاناو داناو سەركردە ..، بە پێچەوانەوەش لەم نمونانە هەمووی بەدەست خوایە نەك بەدەست خۆیان، ئەگەر بەدەست خۆیان بێ‌ چۆن بیانەوێ‌ دەبێ‌، كەچی خوای گەورە لە حەدیسی قودسی دەفەرمووێ‌: ئەوە دەبێ‌ كە من دەمەوێ‌ نەك ئینسان دەیەوێ‌، بۆیە دژایەتی كردنی خواو دینەكەی تەنها گێلی و نەفامی‌وكەری و بێ‌ دینی و كوفرو نەزانی و بێ‌ سودە، هیچی تر نی یە، ئەوانەی دژایەتی خوا دەكەن و بڕوایان پێ‌ ی نی یە با ئازابن نەمرن، لە سنوری خوا دەرچن، لەكاتی دەردەداری خۆیان چارە سەر بكەن، بە گشتی كارو پێداویستی یان جێ‌ بە جێ‌ بكەن، بۆیە پێویستە تەسلیمی خوابن و بگەڕێنەوە لای ئەو، هیچی تر دادیان نادا، ئیسلامەتی بەوان لە ناو ناچێ‌، خوای گەورە بەوان زەرەرو زیانی پێ‌ ناگا، ئیسلامیش تا ڕۆژی دوایی بەردەوام و ڕاگیر دەبێ‌ ئەگەر هەمو دونیا دوژمنی بێ‌ و پێشی بتەقن، خوای گەورە بەلێنی پاراستنی ئاینی خۆی داوە، زەبونی و سەر شۆڕی بۆ ئەو كافرو بێدین و خوانەناس و بێ‌ ئاقلانەی كە دژایەتی خواو ڕێبازەكەی دەكەن، تەنها خۆیان زەرەر دەكەن، خوای گەورە ڕورەشی دونیا و دوارۆژیان دەكا، لە شارۆن و لە نەمردو لە سەددام و لەوانی تر بەدەسلاتترنین هەموو شتێك یان بەسەر هات‌وهەمووشتێكیان لەسەر حسێبە. كەواتە زۆر سەیرو بێ‌ ئاقلیی یە هیچت لەگەل خوا پیً نەكرێ‌ و دژایەتیشی بكەی لەگەل ئەوشدا خوا بتژێنێ‌ و بەڕێوەت ببات.