بێگومان به‌درێژایی دیرۆك مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز چه‌ندان روداو‌و هه‌ڵكه‌وتی گه‌وره‌و گرنگ و بزورگی هه‌مه‌جۆری تیادا روداوه كه‌له ئامار نایه‌ن، نه‌خاسمه له‌سه‌رده‌می ئیسلامی ئازیز‌و روداوی ئیسلامی تائێستاكونێ ، ئێمه لێره‌دا زۆر به‌كورتی و گوشراوی وه‌كو بهركول و مشتێك هه‌ندێ روداوی گه‌وره‌و دیارتان بۆده خهینهرووكه له‌م مانگه دا رویان داون .
* 1ی ڕه‌مه‌زان :
- خوای گه‌وره "صحف"ی بۆ حه‌زره‌تی ئیبراهیم نارده خواره‌وه سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت.
- له ره‌مه‌زانی ساڵی3ی كۆچی موشریكه‌كانی مه‌ككه كه‌وتنه خۆ بۆ به‌رپاكردنی جه‌نگی ئوحد له دژی موسلمانان، وه‌لێ جه‌نگه‌كه له (7)ی شه‌وال رویدا .
* 2 ی ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی 1338ك - 19/5/1920 یوسف وه هبه له سه‌رۆكایه‌تی میصر ده‌ستی له كار كێشایه‌وه، جێ ی باسه ناوبراو كه‌سێكی "قبتی" بوو له ساڵی 1269ك له میصر له دایك بوو، له 1353ك مرد.
- ساڵی 702ك - 20/4/1303زاینی شه‌ڕی (مرج الصفر) له نێوان سوپای موسلمانان به سه‌ركردایه‌تی (الناصر محمدی كوڕی قلاون ) و سوپای مه‌غۆل به سه‌ركردایه‌تی قتلغ شاه نویان ( قتلوشاه) رووی دا .
-
* 4 ی ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی 1521ی زاینی شاری به‌ڵگرادی پایته‌ختی مه‌جه‌ر له لایه‌ن سوڵتان سولێمان قانونی یه‌وه فه‌تح كرا.
* 5 ی ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی 1268ی زاینی دوای 170 ساڵ شاری ئه‌نتالیه به سه‌ركردایه‌تی (به‌یبه‌رس) له ژێر ده‌ستی خاچ په‌رسته‌كان ڕزگار كرا.
-ساڵی 11/7/1948 ی زاینی تیمێكی سه‌ربازی سه‌هیۆنیزم به سه‌ركردایه‌تی (موشیه دایان)ی جووله‌كه له شاری ( لد ) 426 كه‌سی فه‌لستینی كوشتار گشت كردن.
* 6 ی ڕه‌مه‌زان:
- ته‌وڕات له لایه‌ن خوای گه‌وره بۆ حه‌زره‌تی موسای كوڕی عیمران دابه‌زی ، سه‌لامی خوای له سه‌ر بێت.
- ساڵی 1378ك 15/3/1959 هه‌رێمی باكوری نێیجریا سه‌ربه‌خۆی خۆی له حكومه‌تی ناوه‌ندی نێجیریا وه‌رگرت.
-
* 7 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 971 ی زایینی مزگه‌وتی (الازهر) له سه‌رده‌می ده‌وله‌تی فاتیمیه‌كان له قاهیره‌ی میصر له لایه‌ن (جوهر الصقلی) كرایه‌وه.
- ساڵی 1373ك – 9/5/1954ز لیبیا و ئه‌مریكا ڕێككهوتنك یان واژو كرد بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی (الملاحه) له لیبیا.
* 8 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی9ی كۆچی غه‌زای ته‌بوك له نێوان موسڵمانان و كافره‌كان ڕویدا.
- ساڵی 70ی كۆچی ئیمامی جه‌عفه‌ر صادقی موجته هید له دایك بوو.
- ساڵی 1351ك - 1352 / 4/1/1933 – 27/9/ 1933 اسماعیل صدقی بوو به پاشایی میصر.
* 9 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 212ی كۆچی شاری صقلیه له لایه‌ن موسڵمانان رزگاری كرا.
- ساڵی 1394 ك - 25/9/1974 عبدالعزیز الحجازی له میصر حكومه‌تێكی له 33 وه‌زیر پێك هێنا و، بوو به سه‌رۆك وه‌زیران.
- ساڵی 1385ك - 31/11/1965ز جان بیدال بوكاسای سه‌رۆك ئه‌ركانی گشتی سه‌ربازی له كۆماری ئه‌فریقیای ناوه‌ڕاست كوده‌تای به سه‌ر دافید داكوداكردو حكومه‌تێكی دامه‌زراند.
-
* 10 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 1393 ك - 6/10/1973ز سوپای مصر هێڵی (بارلیفی)ی بڕی و چووه نۆكه‌ندی سوێس له دژی جووله‌كه.
- ساڵی 1365ك - 7/8/1946 ره جه‌ب بكر له توركیا حكومه‌تێكی له 19 وه‌زیر پێك هێنا دوای حكومه‌تی شوكری سراج ئۆغلۆ.
* 11 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 95ی كۆچی سه‌عیدی كوڕی جوبه‌یر شه‌هید كرا.
* 13 ی ڕه‌مه‌زان:
- خوای گه‌وره ئینجیلی بۆ حه‌زره‌تی عیسای كوڕی مه‌ریه‌م ناردۆته خواره‌وه .
- ساڵی 795كۆچی جمال ا‌لدین أبو الفرج ناسراو به (ابن الجوزی) كۆچی دوای كرد كه خاوه‌نی 300 دانراوه.
- ساڵی 1346ك - 4/3/1928 عبدالخالق سه‌رۆك پاشای میصر له سه‌رۆك حكومه‌تی ده‌ستی له كار كێشایه‌وه.
* 15 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 3 كۆچی ئیمامی حسینی كوڕی ئیمامی عه‌لی له دایك بوو.
- ساڵی 27ی كۆچی محمدی كوڕی ئیمامی ئه‌بوبه‌كری صدیق بوو به والی میصر.
- ساڵی 11ی كۆچی فاتیمه‌ی كچی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه و سلم ) (6) مانگ دوای وه‌فاتی باوكی وه‌فاتی كرد.
- شه‌وی هه‌ینی 17 ی ڕه‌مه‌زانی ساڵی 40ی كۆچی ئیمامی عه‌لی له ڕێگه‌ی مزگه‌وت له لایه‌ن عبدالرحمنی كوری مه‌لجه‌می خه‌واریج زامدار كرا‌و له 20ی ڕه‌مه‌زانی هه مان سالدا مرد.
- ده‌وله‌تی خه‌لافه‌تی عوسمانی له جه‌نگی تاتار به سه‌ر ڕوسیاری قه‌یسه‌ر دا سه‌ركه‌وت.
- سالی 658 كۆچی شه‌ری عین جالوت به‌سه‌ركردایه‌تی له‌دژی داگیركه‌ران به‌سه‌ركردایه‌تی سولتان قۆتز رویدا.
- ساڵی 1954ی ز عه‌دنان مندریس له توركیا حكومه‌تێكی پێك هێنا.
* 16 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 1651ی ز خه‌دیجه تارخان كه به نه‌ژاد ئافره‌تێكی ئۆكرانی بوو له ده‌وله‌تی عوسمانی كرا به یاریده ده‌ری سوڵتانی ده‌وله‌ت.
- ساڵی 1380 ك – 3/3/ 1961ز مه‌لیك حه‌سه‌نی دووه‌م له مه‌غریبی دوای باوكی بوو به پاشای وولات.
* 17 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 2ی كۆچی بۆ یه‌كه‌م جار جه‌نگی به‌دری گه‌وره له نێوان سوپای هاوه‌ڵان و موشریكانی مه‌ككه‌دا ڕویدا كه تیاییدا 70 كه‌س له موشریكه‌كان كوژران و 70 كه‌س یشیان لێ به‌دیل گیران.
- ساڵی 58ی كۆچی خاتو عائیشه ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه و سلم) له ته‌مه‌نی 70 ساڵی له شه‌وی سێ شه‌ممه وه‌فاتی كرد . 47 ساڵ دوای پێغه‌مبه‌ر ژیا‌و له گۆرستانی به‌قیع له شاری مه‌دینه نێژرا.
- 17 ی ره‌مه‌زانی سالی 223كـۆچی = 12 ی ئابی سالی 838زاینی خه‌لیفه موعته سهمی كوری هارون رشیدی خه‌لافه‌تی عه‌بباس له جه‌نگی عاموریه به سه‌ر ده‌وڵه‌تی بێزه نتینی دا سه‌ركه‌وت، نزیكه‌ی 30000 كه‌سی لێ كوشتن و ده‌یان هه‌زاریشی لێ ئه‌سیرو زامدار كردن .
- ساڵی 58ی كۆچی عه‌مری كوڕی عاصی هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) كۆچی دوای كرد.
- ساڵی 1390ك مه‌حمود فه‌وزی سه‌رۆكی میصر له حكومه‌ته‌كه‌ی ئیستقاله‌ی دا كه له 20/10/1970 – 16/11/1970 له سه‌ر كار بوو
* 18 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 642ی زاینی خالیدی كوڕی ولیدی گه‌وره هاوه‌ڵ و فه‌رمانده كۆچی دوای كرد.
- ساڵی 1357كۆچی - 10/11/1938ز مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتۆركی مهگۆڵی ڕێبه‌ری عه‌لمانیه‌تی توركیای نوێ مرد.
* 19 ی ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی 570كۆچی (صلاح ا‌لدین الایوبی) له نزیك شاری حه‌مای سوریا به سه‌ر خاچپه‌رسته‌كاندا سه‌ركه‌وت ، بۆ ساڵی 584 كۆچی زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ڕزگار كرد.
- ساڵی 1357ك - 11/11/ 1938 محمود جه‌لال بایار ڕۆژێك دوای مردنی كمال ئه‌تاتۆرك حكومه‌تێكی له توركیا پێك هێناو، بوو به سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ولات.
- ساڵی 1409ك - 24/4/1989ز خه‌ڵكی شاری نواكشۆت و انوازیبو له مۆریتانیا هه‌لیان كوتایه سه‌ر جالیه‌ی سه‌نگال.
* 20 ی ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی 1393ك - 16/10/1973ز تیمێكی زرێپۆشی سه‌هیۆنی له ناوچه‌ی دفرسوار درز یان ده سوپای مصر كرد و قه‌ناتی سوێس یان بڕی.
* 21ی ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی 8 كۆچی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز له لایه‌ن سوپای پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم فه‌تح كرا.
* 22 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 273ك ئیبن ماجه‌ی زانای فه‌رمووده ناس كۆچی دوای كرد.
* 25 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 479 كۆچی- 23/10/1086زاینی جه‌نگی زولاقه له نزیك ئه‌نده‌لوس به‌سه‌ركردایه‌تی یوسفی كوڕی تا‌شفین له‌سه‌رده‌می تاریقی كوڕی زیاد رویدا.
* 26 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی 1346ك - 17/3/1928ز محمد محمود له میصر حكومه‌تێكی پێك هێنا.
* 27 ی ڕه‌مه‌زان:
- ساڵی611ی زاینی قوڕئانی پیرۆز دابه‌زی تاله گۆی زه‌وی بكرێته تاكه ده‌ستور و به‌رنامه‌ی ژیانی ئاده‌میزادو بونه‌وه‌رو، محمدی كوری عه‌بدوڵڵا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره كرا به تاكه پێشه‌واو پێغه‌مبه‌رو سه‌رداری بونه‌وه‌ر.
- ساڵی 1983ز یه‌كه‌م بانكی ئیسلامی له قه‌ته‌ر دامه‌زرا به بڕی 200 ملیون ڕیاڵ .
-
* 28 ی ڕه‌مه‌زان :
- 28/7/583ك - 2/10/1187 زاینی صلاح ا‌لدین الایوبی قودسی پیرۆزی له ژێر ده‌ست و ڕكێفی خاچپه‌رسته داگیركه‌ره كان ڕزگار كرد.
- ساڵی 92 كۆچی داستانی دۆڵی لكه له ئیسپانیا ڕویدا به سه‌رۆكایه‌تی تاریقی كوڕی زیاد كه ده‌ره‌نجام ئه‌وێ ڕزگار كرا .
-
* 30ی ڕه‌مه‌زان :
- ساڵی 256 كۆچی ئیمامی بوخاری فه‌رموده ناسی خاوه‌نی كتێبی (صحیح البخاری) مرد .
- سالی .... ئیبن حه‌زمی خاوه‌نی كتێبی المحلی له دایك بوو.
ئه‌م شتانه‌ش له مانگی ره‌مه‌زان بوونه ، به ڵام رۆژه‌كه‌یان نه‌نوسراوه :
- ره‌مه‌زانی ساڵی10ی كۆچی ئیسلام له سه‌رده‌ستی ئیمامی عه‌لی له‌یه‌مه‌ن بڵاوبوویه‌وه.
- ره‌مه‌زانی ساڵی 8ی كۆچی خالیدی كوری وه‌لید 5 له و خانوانه‌ی روخاند كه بتیان تیادا ده‌په‌رسترا.
- ره‌مه‌زانی ساڵی6ی كۆچی نوێنه‌ری سهقیفهكانی تائیف هاتنه لای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم)بۆ ئه‌وه‌ی موسلمان بن، له‌مه‌دینه جه‌ماعه‌تیان له دوای پێغه‌مبه‌ر كرد. دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر له‌جه‌نگی ته‌بوك له تائیف گه‌رایه‌وه .
- ره‌مه‌زانی ساڵی 655 كۆچی مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) له‌مه‌دینه سوتا .
- ره‌مه‌زان جه‌نگی قادیسه و بوه‌یب رویاندا .
- ره‌مه‌زان ئیبن سینای فه‌یله‌سوفی پزیشكی ئیسلامی مرد.
- ره‌مه‌زانی ساڵی ده‌یه‌می پێغه‌مبه‌رایه‌تی خه‌دیجه‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) مرد.
- ره‌مه‌زانی ساڵی 2 ی كۆچی زه‌كاتی سه‌رفیتره له سه‌ر موسلمانان پێویست كرا.
- ره‌مه‌زانی ساڵی3ی كۆچی موشریكه‌كانی مه‌ككه كه‌وتنه خۆ بۆ جه‌نگی ئوحد له دژی موسلمانان، وه‌لی جه‌نگه‌كه له (7)ی شه‌وال رویدا.
- ره‌مه‌زانی ساڵی5ی كۆچی موسڵمانان له شاری مه‌دینه له ترسی كافره‌كان كه‌وتنه خه‌نده‌ق لێدان،به‌ڵام جه‌نگه‌كه له مانگی شه‌ووال رویدا.
- ره‌مه‌زانی ساڵی8ی كۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم)چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كی ناردنه حیجاز بۆ تێكشاندن ورخاندنی بته‌كان به‌م شێوه‌یه:خالیدی كوری وه‌لیدی نارد بۆ رماندی عززا،عه‌مری كوری عاسی نارد بۆروخاندنی سواع، سه‌عدی كوری زایدی نارد بۆ رماندنی مه‌نات.
- ره‌مه‌زانی ساڵی9ی كۆچی نوێنه‌رانی پاشاكانی خه‌یبه‌ر هاتنه لای پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) و مسوڵمان بوون.
- ره‌مه‌زانی ساڵی 53 ی كۆچی موسڵمانان دورگه‌ی رودس یان رزگار كرد.
- ره‌مه‌زانی ساڵی129ی كۆچی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌بوموسلیمی خوراسانی بانگه‌وازی خه‌لافه‌تی عه‌بباسیه‌كان له خوراسان بلاوبویه‌وه.
- ره‌مه‌زانی ساڵی132ی كۆچی ده‌و ڵه‌تی ئه‌مه‌ویه‌كان له‌ناو براوو، بۆیه‌كه‌م جار أبوالعباسی سفاح ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماله‌ی عهبباسیهكانی گرته ده‌ست و له دیمه‌شق دانیشت.
- ره‌مه‌زانی ساڵی 2 ی كۆچی روگه‌ی موسلمانان له قودسه‌وه گۆرا بۆ كابهی پیرۆز.
- ره‌مه‌زانی ساڵی9 ی كۆچی خه‌لكی تائیف هاتنه خزمه‌ت پێه‌مبه‌ر و موسڵمان بوونی خۆیان راگه‌یان.
- ره‌مه‌زانی ساڵی 565 ی كۆچی زانای ئیسلامی سه‌لمان مو‌سا حه‌میدی له دایك بوو.
- ره‌مه‌زانی ساڵی 6 ی كۆچی دوای غه‌زای مریسیع سریه‌ی ئیمامی ئه‌بوبه‌كر یا زه‌یدی كوری حاریسه ناردرا بۆ وادی قورا.
- ره‌مه‌زانی ساڵی10ی كۆچی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) 20 رۆژ ئیعتیكافی كرد، كه‌چی پێشتر 10 رۆژ ئیعتیكافی ده‌كرد. |