هه‌رچه‌نده هه‌موو مانگ و ڕۆژه‌كان هی خوان و، هه‌موویان زۆر گرنگن و، هه‌میشه ده‌بێ گرنگیان پێ بده‌ین و، ئه‌و كار و ئه‌رك و به‌رنامه‌یه‌ی ده‌یخه‌ینه‌ڕوو ده‌بێ تیایاندا پراكتیك و جێبه‌جێی بكه‌ین. وه‌لێ له‌به‌رئه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی دابه‌زینی قورئان و ئه‌نجامدانی پایه‌یه‌كی ئیسلامه و، خاوه‌نی كۆمه‌ڵێ خواپه‌رستی و ئیمتیازاته، مانگی ته‌وبه و په‌شیمانی و لێخۆشبوو‌ن و ئازادكردنی به‌نده‌كانه له دۆزه‌خ، ده‌بێ زیاتر بیكه‌ینه هه‌لی زێڕین و، وێستگه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه و ته‌وبه و په‌شیمانی و، به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێ ده‌ستكه‌وتی چاك و گه‌وره و گرنگ و ناوازه. تا بتوانین خوا له خۆمان ڕازی بكه‌ین و، به‌هه‌شتی خۆش و نه‌بڕاوه به‌ده‌ست بێنین. ئه‌م كورته دێڕ و سه‌رنجانه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به‌ڵكو له ڕه‌مه‌زاندا به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆمان هه‌ستین و، كاریان پێ بكه‌ین و، لێیان به‌هره‌مه‌ند بین و، بیانكه‌ینه به‌رنامه‌ی ڕه‌مه‌زان و توێشووی دواڕۆژمان:-
1- به‌رنامه هه‌بوون: پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی تایبه‌ت به مانگی ڕه‌مه‌زان دابنێین له ڕووی ته‌قوا و خواپه‌رستی و خوێندنه‌وه‌ی به‌سوود و قورئان خوێندن و خۆ چاككردن و ئه‌نجامدانی هه‌موو كاروبارێكی چاك و باش. به جۆرێك كه به هیچ شێوه‌یه‌ك كاتمان به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین. باشترین كار و ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌م به‌ده‌ست بێنین. ئه‌وه‌ش به كۆمه‌ڵێك له‌و شتانه ده‌كرێ كه باسیان ده‌كه‌ین. به هه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی چاك و، جێبه‌جێ كردنی.
2- به‌خۆداچوونه‌وه: بێگومان هه‌موو كه‌سێك له ژیانیدا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه و تاوان ده‌كا. وه‌ك پێغه‌مبه‌رمان ده‌فه‌رموێ: (كُلُّ بَنِِي آدَمَ خَطَّاءٌ وَخَيْرُ الْخَطَّائِينَ التَّوَّابُونَ) رواه إبن ماجة والترمذي و أحمد. واته: (هه‌موو ئاده‌میزادێك هه‌ڵه‌كارن، وه چاكترینی هه‌ڵه‌كاران ئه‌وانه‌یانن كه له هه‌ڵه و تاوانه‌كانیان په‌شیمان ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه). هه‌موو ئاده‌میزادێك وه‌ك تاك و كۆمه‌ڵا، حزب و حكومه‌ت، ژن و پیاو، زانا ونه‌زان، ... هتد هه‌ڵه و تاوان ده‌كا. بۆیه ده‌بێ له‌م كات و وێستگه‌یه‌دا به خۆماندا بچینه‌وه. چاوێك به خۆماندا بخشێنینه‌وه، ئاخۆ چیمان كردووه و، چی بكه‌ین؟ له ڕابردوو چی خراپمان كردووه ته‌ركی بكه‌ین و، له داهاتووش چی چاكتر بكه‌ین؟ چونكه به‌خۆداچوونه‌وه ئینسان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌با، له هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو و داهاتوو ڕزگاری ده‌كا.
3- ته‌وبه و په‌شیمانی: هه‌موو ئینسانێك وه‌ك خۆی، وه‌ك به‌نده‌یه‌ك كۆمه‌ڵێ گوناه و تاوان له ژیانیدا ئه‌نجام ده‌دات، پێویسته له‌سه‌ریان به‌رده‌وام نه‌بێ. تا دڵی ڕه‌ش نه‌بێ، تا به‌ر خه‌شم و ڕق و قین و زلله‌ی خوای گه‌وره نه‌كه‌وێ، تا مۆری داخستن و بێباوه‌ڕی له‌سه‌ر دڵا و گوێی نه‌درێ. به‌ڵكو پێویسته له‌م كاته پیرۆزه‌دا بگه‌ڕێته‌وه لای خوای گه‌وره، ته‌وبه و په‌شیمانی بكا، تا خوای گه‌وره لێی خۆش بێ و عه‌فوی بكا، به به‌هه‌شتی شاد بكا، نغرۆی ناز و نیعمه‌ته‌كانی خۆی بكا. چونكه یه‌كێك له ناوه‌كانی خوا بریتییه له (التواب) واته: (زۆر لێخۆش‌بوو). واته به‌نده گوناه و تاوان ده‌كا و، ته‌وبه ده‌كا و، خواش لێی خۆش ده‌بێ. بۆیه خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا ده‌یان جار باسی ته‌وبه و په‌شیمانی به‌نده‌كانی ده‌كا، هه‌روه‌ك به به‌نده‌كانی ده‌فه‌رموێ: [ﭑ ﭒ ﭓ ﭔ ﭕ ﭖ ﭗ ﭘ ... ﮀ] سورة التحريم. واتة: (ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه .. بگه‌ڕێنه لای خوای به‌دیهێنه‌رتان، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی پاك و یه‌كجاری ...). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [... ﯻ ﯼ ﯽ ﯾﯿﰀ ﰁ ﰂ ﰃ] سوره النور. واته: (... وه هه‌مووتان تێكڕا بگه‌ڕێنه‌وه لای خوا ئه‌ی باوه‌ڕدارینه، سا به‌ڵكو سه‌رفراز بن). هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێ: [... ﮘ ﮙ ﮚ ... ﮩ] سوره البقره. واته: (... ده‌سا بگه‌ڕێنه‌وه لای خوای به‌دیهێنه‌رتان ...). خوای گه‌وره ته‌وبه و په‌شیمانی له به‌نده‌كانی وه‌رده‌گرێ. هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: [ﮌ ﮍ ﮎ ﮏ ﮐ ﮑ ﮒ ﮓ ﮔ ﮕ ﮖﮗﮘ] سوره الشوری. واته: (وه خوای گه‌وره ئه‌و خوایه‌یه كه ته‌وبه و په‌شیمانی له به‌نده‌كانی وه‌رده‌گرێ و، له خراپه‌كان ده‌بوورێ و، خوای گه‌وره ده‌زانێ چی ده‌كه‌ن). وه خوای په‌روه‌ردگار تۆبه‌كارانی خۆشده‌وێ. هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: [... ﯚ ﯛ ﯜ ﯝ ﯞ ﯟ ﯠ] سوره البقره. واته: (... خوای گه‌وره تۆبه‌كارانی خۆشده‌وێ و، ئه‌و كه‌سانه‌شی خۆشده‌وێ كه خۆیان له گوناه و تاوان پاك ده‌گرن). بۆیه له‌سه‌رمان پێویسته هه‌میشه، نه‌خاسمه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، خۆمان له گوناه و تاوانه‌كان پاك بكه‌ینه‌وه و، ته‌وبه‌یه‌كی به هه‌ق و جیددی بكه‌ین، جارێكی‌تریش نه‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر گوناه و تاوانه‌كانمان. تا خوا لێمان خۆشبێ و، به به‌هه‌شتمان شاد بكات.
4- ته‌قوا زیادكردن: له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌قوا شتێكی زۆر گرنگ و پێویسته بۆ ئینسان، به‌ڵكو خۆراك و توێشوویه‌كی گرنگه، پێویسته ئینسان هه‌میشه (به تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زان) ته‌قوا و عیباده‌تی خۆی زیادبكات. زیاتر بیربكاته‌وه له ڕابردوو و داهاتوو و چاره‌نووسی. چی كردووه و، چی به‌سه‌ردێ؟ زیاتر له خوا بترسێ و دڵی ڕاچڵه‌كێ، ته‌قوای خۆی زیادبكات. چونكه ته‌قوا به‌رهه‌م و ده‌ستكه‌وتی زۆری هه‌ن له دونیا و دواڕۆژدا. بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [... ﭩ ﭪ ﭫ ﭬ ﭭﭮ ﭯ ﭰ ﭱﭲ] سوره البقره. واته: (... وه توێشووی سه‌فه‌رتان ئاماده‌بكه‌ن، باشترین توێشووش پارێزكارییه. وه خۆتان له بێ فه‌رمانی من بپارێزن ئه‌ی خاوه‌ن بیر و هۆشه‌كان). ئینسانی ئیماندار بێ ته‌قوا ناژی، بۆیه ده‌بێ زۆر گرنگی پێ بده‌ین. به ته‌قوا خوا له خۆمان ڕازی بكه‌ین. به‌هه‌شت و چاره‌نووسێكی باش به‌ده‌ست بێنین.
5- خواپه‌رستی زۆر: پێویسته له مانگی ڕه‌مه‌زاندا خواپه‌رستییه‌كی زۆر و زه‌وه‌ند بۆ خۆمان و بۆ خوا له‌سه‌ریه‌ك كه‌له‌كه بكه‌ین. مهلۆیهكی زۆر بخه‌ینه سه‌ر خه‌رمانی كار و كرده‌وه‌كانی دواڕۆژمان، ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ین. له: ڕۆژووگرتن، ته‌ڕاویح، شه‌ونوێژ، زه‌كات و خێر و سه‌ده‌قه، شه‌وانی قه‌در، له سه‌رجه‌م خێر و سوننه‌ت و عیباده‌ته‌كانی تر هه‌وڵی زۆر بده‌ین و هه‌نگاوی زۆر بهاوێین. خواپه‌رستییه‌كی باش و زۆر بكه‌ین، له هه‌موو كاته‌كانی تر جیابێ. خۆمان بگۆڕین، به خۆماندا بێینه‌وه، به جۆرێك كه ڕه‌نگ و ڕووخسار و دڵا و ده‌روون و كردار و گوفتار و بیركردنه‌وه و سه‌رجه‌م ههڵسوكهوتهكانمان بگۆڕێت. به‌هۆی ئه‌وه ڕه‌زامه‌ندی خوا و به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه به‌ده‌ستبێنین. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: [... ﰐ ﰑ ﰒ ﰓ ﰔ ﰕ ﰖ ﰗ ﰘ ﰙ ﰚ ﰛ ﰜ ﰝ] سوره الكهف. واته: (... جا هه‌ر كه‌سێ ده‌یه‌وێ بگاته په‌روه‌ردگاری و، ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و به‌ده‌ست بێنێ، با كار و كرده‌وه‌ی چاك بكات و، له ڕووی خواپهرستیشهوه هیچ كه‌س و شتێك نه‌كاته هاوه‌ڵی خوا).
6- چاكه‌كردن: پێویسته ئینسان له‌م مانگه‌دا هه‌رچی چاكه بیكا، خۆ و خه‌ڵك چاك بكا. واته تا ده‌كرێ هه‌وڵا بدا به‌ینی خۆی و خوای چاك بكا، ئینجا نێوانی خۆی و خه‌ڵك چاك بكا، دواتر نێوانی خه‌ڵك چاك بكا. دڵسۆز و چاكه‌كار بێ، دڵا و ده‌روونی خۆی چاك بكا، كردار و گوفتاری خه‌ڵك چاك بكا، كۆمه‌ڵگه چاك بكا، خراپه‌كاری نه‌هێڵێ.
7- ئاشتبوونه‌وه: پێویسته له ڕه‌مه‌زاندا له‌گه‌ڵا خۆ و خوا و خه‌ڵك ئاشت بینه‌وه و سولح بكه‌ین. سه‌ره‌تا كرده‌وه به‌د و خراپه‌كانی خۆمان بنه‌بڕ بكه‌ین، له‌گه‌ڵا خوا چاكبینهوه به‌هۆی ته‌وبه و په‌شیمانی و وه‌لانانی كاری خراپ. له‌گه‌ڵا خه‌ڵك ئاشت بینه‌وه، واته: ئه‌وانه‌ی سته‌ممان لێ كردوون، قسه‌یان له‌گه‌ڵا ناكه‌ین، هه‌قیان له‌لامانه، كاریان پێمانه ... ئه‌گه‌ر ڕاسته په‌شیمانین، خوا له خۆ ڕازی ده‌كه‌ین، به‌وه ده‌كرێ مافه‌كانیان بده‌ینه‌وه، گه‌رده‌نی خۆمانیان پێ ئازاد بكه‌ین، له‌گه‌ڵیاندا چاك بینه‌وه، دڵیان ڕاست بكه‌ینه‌وه.
8- پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان: هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمانكردن یان هه‌ن، كۆمه‌ڵێ ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌می گه‌وره و گرنگن. به هه‌وڵا و ماندوو بوونێكی زۆر و بێ وچان له ڕه‌مه‌زاندا به ده‌ست دێن. گرنگ ته‌نها ئه‌وسا نییه، گرنگتر ئه‌وه‌یه له دوای ڕه‌مه‌زانیش بیانپارێزین. واته: جارێكی تر نه‌چینه‌وه سه‌ر هه‌مان گوناه و تاوان و خراپه‌ی جاران. به‌ڵكو هه‌روه‌كو ڕه‌مه‌زان چاكه‌كار بمێنینه‌وه. ده‌نا ده‌بینه مازووكهری كونده پاشۆڵا! هه‌ر هه‌وڵده‌ده‌ین و خه‌رمان داده‌كه‌ین، كه‌چی له دواوه ده‌ڕژێ و بێ هووده‌یه. بۆیه با هه‌وڵده‌ین دوای ڕه‌مه‌زانیش هه‌ر چاك و پاك بین. به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها له ڕه‌مه‌زاندا خوا ده‌ناسن و، خواپه‌رستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. وا ده‌زانن خواپه‌رستی ته‌نها له ڕه‌مه‌زانه! نه‌خاسمه ئه‌و خوشكه به‌ڕێزانه‌ی له ڕه‌مه‌زانان خۆیان داده‌پۆشن یان به‌ڕۆژوو ده‌بن و عیبادهت ده‌كه‌ن، كه‌چی دوای ڕه‌مه‌زان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دۆخی جاران. شتێكی خراپ و نادینی یه و، ناحالی بوونه له ئیسلامه‌تی.
ئیتر ئه‌مانه و ده‌یان كاری تری چاك هه‌ن، پێویسته به ئه‌رك و به‌رنامه‌ی خۆمانیان بزانین و، له‌م مانگه‌دا ئه‌نجامیان بده‌ین و، جێبه‌جێیان بكه‌ین. |