ده‌سپێك: بێگومان مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا مانگێكی زۆر گه‌وره و گرنگ و به نرخه و قورئان و سونه‌ت زۆر گرنگیان پێ داوه به جۆرێ كه ده‌یان ئایه‌ت و حه‌دیس له‌سه‌ر پله و پایه و لایه‌نه‌كانی ئه‌م مانگه‌ن چونكه خاوه‌نی چه‌ندان ئیجابیات و ئیمتیازات و ده‌سكه‌وت و شتی گرنگه كه هه‌ر هه‌موویان له‌م مانگه‌دا ڕوویان داوه و به ده‌ست دێن, بۆیه ده‌بێ ئێمه‌ش هه‌میشه له ژیاندا به‌و په‌ڕی دڵا و په‌رۆشه‌وه زۆر به گه‌رمی و ئه‌وینه‌وه پێشوازی له‌م مانگه پیرۆزه و پڕ خێر و به‌ره‌كه‌ته بكه‌ین و گرنگی پێ بده‌ین, به جۆرێ كه هه‌موو...... كارێكی چاكه چاكی تیادا ئه‌نجام بده‌ین, خوای گه‌وره له خۆمان ڕازی بكه‌ین و خۆمان به‌وه له گوناه و تاوانه‌كان پاك بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌نجام و ئاینده‌مان باش بێ بۆیه به پێویستی ده‌زانم كه به كورتی له چه‌ند پرسیار و ته‌وه‌رێكدا هه‌ندێ لایه‌نی ئه‌م مانگه‌تان بۆ باس بكه‌م له ڕووانگه‌ی ئیسلامه‌وه تا باش خۆی بۆ ئاماده بكه‌ین..
یه‌كه‌م / پێناسه‌ی ڕه‌مه‌زان: خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به‌و مانكه ده‌فه‌رمووێ: (إن عدة الشهور عند الله اثناعشر شهراً في كتاب الله) توبة/ 36, واته: ژماره‌ی مانگه‌كانی ساڵا لای خوا له په‌رتوكی خۆیدا دوانزه مانگن, مانگی نۆیهمینه له ساڵی هه‌تاوی كه (30) ڕۆژه.
وه له ڕووی زمانه‌وانیه‌وه: ووشه‌ی رمچان له عه‌ره‌بی له چاوگی ( رمض ) ه‌وه هاتووه, واته: زۆر گه‌رمی, ئه‌و په‌ڕی گه‌رما, الرمض + الرمضاء: به زه‌وی و ناوچه‌یه‌كی زۆر گه‌رم ده‌گوترێ وه به‌و بارانه ده‌گووترێ كه پێش پایزان له زه‌ویه‌كی زۆر گه‌رم ده‌دا و هه‌ڵمی لێ هه‌ڵده‌ستێ یا تیشكی خۆر له زه‌وی ده‌دا و زۆر گه‌رمی ده‌كا....
ووشه‌ی ره‌مه‌زان تاكه و كۆیه‌كه‌ی بریتییه له: رمضانات, رماضين, أرمضان, أرمضة, ارمُض.
وه له ڕووی چه‌مك و زاراوه‌ییه‌وه: ڕه‌مه‌زان واته: ده‌ست هه‌ڵگرتن له بارێكه‌وه بۆ بارێكی تر, یانی له بارێكی خراپتری پێش ره‌مه‌زان بۆ بارێكی چاكتر و پڕ خواپه‌رستی ناو ڕه‌مه‌زان و واز هێنان له گوناه و تاوان و خراپه‌كاری, مانگی به ڕۆژوبوونی موسوڵمانانه كه ڕوكنێكه له ڕوكنهكانی ئیسلام كه له ڕۆژی دوایی ڕۆژو شه‌قامه‌ت بۆ ڕۆژو گر له خوا ده‌كات بۆ چونه به‌هه‌شت.
دووه‌م/ چۆن ده‌زاندرێ ڕه‌مه‌زانه؟: بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌وقیتێكی شه‌رعی به ڕۆژوو بین دیاره به‌م شێوه‌یه ده‌زاندرێ ڕه‌مه‌زانه و ده‌بێته ڕه‌مه‌زان...
1- به بینینی مانگ له لایه‌ن كه‌سێك یا زیاتر, به مه‌رجێ(موسڵمان و ئاقڵا و بالغ بن), وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: (فمن شهد منكم الشهد فليصمة) بقرة/185, واته: هه‌ر كه‌سێك له ئێوه مانگی ڕه‌مه‌زانی بینی, یا هه‌واڵی پێ درا كه ڕه‌مه‌زانه و مانگ بینراوه, ده‌بێ به ڕۆژوو بێ, وه عه‌بدوڵڵای گوڕی ئیمامی عومه‌ر ده‌ڵێ: ( تراىءَ الناس الهلال فأطبرت رسول الله (ص) أني رأيتةُ فقامة و أمر الناس بصيامه ) ابو درداء/2339 صحيح, واته: خه‌ڵك سه‌یری مانگیان ده‌كرد و مانگیان پێشانی یه‌كتر ده‌دا منیش خه‌به‌رم دایه پێغه‌مبه‌ر (ص) كه مانگم دیتووه ئه‌ویش بۆ خۆی به ڕۆژوو بوو و فه‌رمانی به خه‌ڵك كرد كه به ڕۆژوو بن.
1- 2- ئه‌گه‌ر له شه‌وی 29ی شه‌عباندا له‌به‌ر هه‌ور و ته‌پ و تۆز و ته‌م و مژ مانگ نه‌بیندرا ده‌بێ سی ڕۆژی شه‌عبان ته‌واو بكرێ ئه‌وسا بكرێته ڕه‌مه‌زان, وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رمووێ: (صوموا لرؤيته, أفطروا لرؤيته, فإن غمّ عليكم فأكملوا عدة شعبان ثلاثين) بخاري/1909, واته: به دیتنی مانگی یه‌ك شه‌وی ڕه‌مه‌زان به ڕۆژوو بن و به دیتنی مانگی یه‌ك شه‌وه‌ی شه‌والیش ڕۆژو بشكێنن و واز له ڕه‌مه‌زان بێنن وه ئه‌گه‌ر لێتان بوو به هه‌ور و ته‌م و مژ ئه‌وا سی ڕۆژی شه‌عبان پڕ بكه‌ن).
2- سێ یه‌م / فه‌زل و خێر و پله و پایه و گه‌وره‌یی و گرنگی مانگی ڕه‌مه‌زان له ئیسلامدا:
3-
1- له قورئاندا: ووشه‌ی ڕه‌مه‌زان یه‌ك جار له قورئانی پیرۆزدا هاتووه هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێت ( شهر رمضان الذي انزل فيه القرآ‌ن ) بقرة/185, واته: مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه كه قورئانی پیرۆزی تێدا له لایه‌ن خوای گه‌وره دابه‌زیوه بۆ به‌رنامه‌ی بوونه‌وه‌ر جا قورئانی پیرۆز كه به‌رنامه‌ی ژیانه به‌و هه‌موو ئیجابیات و ئیمتیازانه‌وه له‌م مانگه‌دا دابه‌زیوه وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: ( إنا أنزلناه في ليلة القدر ) واته: ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان له شه‌وی قه‌در دابه‌زاندووه كه شه‌وێكه له شه‌وه‌كانی ڕه‌مه‌زان یا ده‌فه‌رمووێ : (إنا انزلناه في ليلةٍ مباركة) دخان/2, واته: ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان له شه‌وێكی پیرۆزدا دابه‌زاندوه كه له مانگی ڕه‌مه‌زانه و شه‌وی قه‌دره.
ئیتر نه‌ك هه‌ر قورئان به‌ڵكو په‌رتوكه‌كانی تریش بۆ پێغه‌مبه‌رانی تر هه‌ر له مانگی ڕه‌مه‌زاندا دابه‌زیون, هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ده‌فه‌رمووێ: ( أنزلت صحف ابراهيم في اول ليلةٍ من رمضان, و انزلت التوراة لستِ رمضين, والانجيل لثلاث عشرٍ خلت من رمضانٍ أو انزل الله القرآ‌ن لأربع و عشرين خلت من رمضانٍ) مند إمام أحمد.
2- له سوونه‌ی پێغه‌مبه‌ردا (ص): 1- له مانگی ڕه‌مه‌زاندا شه‌یتانه‌كان كۆت و زنجیر ده‌كرێن و بواری خه‌ڵك هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و گوناه كردن به خه‌ڵك یان لێ ته‌سك ده‌كرێته‌وه ده‌رگاكانی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه و ده‌رگاكانی دۆزه‌خ داده‌خرێن و خوای گه‌وره له مردوان خۆش ده‌بێ, هه‌ر وه‌ك پێغعهمبهر (ص) ده‌فه‌رمووێ: ( إذا دخل رمضان فتحت أبواب السما‌ء و اغلقت أبواب جهنم و سُللت الشياطين) بخاري/1899.
3- خوا په‌رستی له هه‌موو مانگی ڕه‌مه‌زاندا له چاو مانگه‌كانی تر خێر و پله و پایه‌ی زیاتره, نه‌خاسمه له شه‌وانی قه‌در دا كه قورئانی تیادا دابه‌زیوه وخێری خوا په‌رستی به‌قه‌د (83) ساڵه وه تا به‌یانی له‌و شه‌وه‌دا به ڕوخسه‌تی خوا فریشته‌كان داده‌به‌زن و ئاشتی به‌رپا ده‌بێ هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: ( ليلة القدر خير من الف شهر, تنزل الملائكة والروح فيها بإذن ربهم من كل أمرٍ, سلام هي حتى مطلع الفجر).
4- به ڕۆژوو بوون له‌م مانگه‌دا ده‌بێته هۆی سڕینه‌وه‌ی گوناه و تاوانه‌كان ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز بكا, هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رموێ: ( من صام رمضان إماناً و إحتساباً غفر له ما تقدم من ذنبه ) بخاري/ 1901, واته: هه‌ر كه‌سێ مانگی ڕه‌مه‌زان به بیر و باوه‌ڕ و دڵسۆزیه‌وه ته‌نها بۆ خوای گه‌وره به‌ڕۆژوو بێ خوا له تاوانه‌كانی ڕابردووی خۆش ده‌بێ.. وه ده‌فه‌رموێ: ( رمضان الي رمضان مكفرات بينهن اذا إجتنبت الكبائر) مسلم, واته: ڕه‌مه‌زان بۆ ڕه‌مه‌زان لێخۆشبهره ئه‌گه‌ر ئینسان له گوناهه گه‌روه‌كان خۆی بپارێزێ.
ئیمامی نه‌وه‌وی: ئه‌م لێخۆشبوونه تایبه‌ته به گوناهه گهورهكاننیش به ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه ڕه‌ش ده‌بنه‌وه.
4- له ڕه‌مه‌زاندا دوعا و نزا و پاڕانه‌وه گیرا ده‌بێت, پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رمووێت: ( لكل مسلم دعوة مستجابة يدعو بها في رمضان ) أحمد عن جابر, واته: هه‌ر موسڵمانێك داوایه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ر بیكا گیرا ده‌بێ له ڕه‌مه‌زاندا جا به‌پێی هه‌ندێ به‌ڵگه و فه‌رمووده ئه‌و كاته كاتی به‌ربانگ شكاندن كه دوعا قه‌بوڵ ده‌بێ.
5- له ڕه‌مه‌زاندا بواری خێر و چاكه و خوا په‌رستی و به‌ندایه‌تی كردن زۆر فراوانتر ده‌بێ به جۆرێ ئینسان ده‌توانێ چه‌ندان كاری چاك بكا و خێر و ده‌سكه‌وت به ده‌ست بێنێ كه هه‌ندێكیان له كاته‌كانی تردا نابن یا ناكرێن, وه‌ك: به‌ڕۆژووبوون كه ڕوكنێكه له ڕوكنهكانی ئیسلام و چه‌ندان ئایه‌ت و حه‌دیسی له‌سه‌رن, وه نوێژی ته‌ڕاویح كردنی شه‌وانه, یا هه‌ستانه‌وه بۆ شه‌و نوێژ, زیندو كردنه‌وه‌ی شه‌وانی قه‌در و به ده‌ستهێنانی ئه‌م خێر و پله و پایه‌یه, زه‌كات دان له ڕه‌مه‌زان كه ڕوكنێكه, خێر كردن و ماڵا به‌خشین, خواردن دانه ڕۆژوو گران, ئیعتكاف كردن, وه هه‌روه‌ها له خێری تر ... هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رمووێ: (كان النبي (ص) أجود الناس بالخير, وكان أجود ما يكون في رمضان حين يلقاه جبريل و كان جبريل يلقاه كل ليلةٍ في رمضان حتى ينسلخ, يعرض عليه النبي (ص) القرآ‌ن, فإذا لقيه جبريل كان أجود بالخير في الريح المرسلة) بخاري عن ابن عباس.
6- مانطي ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌ت و خێر و خۆشی و لێبردن و چاكه‌كردنه هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (ص) ده‌فه‌رمووێ: ( اتاكم رمضان شهر بركة, يغشاكم الله فيه, فيحط فيه الخطايا, و يستجيب منه الدعا‌ء, ينظر الله فيه الى تنافسكم فيه, و يُباهي بكم ملائكته فأروا الله في أنفسكم خيراً, وإن الشقيَّ مَن حرم من رحمة الله عز و جل) أحمد.
واته: ڕه‌مه‌زان مانگی خێر و به‌ره‌كه‌ته بۆتان, خوا له‌و مانگه‌دا داتان ده‌پۆشێ و لێتان ده‌بورێ و گوناه و تاوانه‌كان ڕه‌ش ده‌كاته‌وه, وه‌ڵامی داواكان ده‌داته‌وه و گیریان ده‌كا, خوای گه‌وره له‌و مانگه‌دا ته‌ماشای پێشبڕكێی ئێوه ده‌كا ئاخۆ كێ زیاتر كاری چاكتر ده‌كا, وه فریشته‌كانی خوا خۆ به ئێوه هه‌ڵا ده‌كێشن له‌به‌ر كرده‌وه‌ی چاكتان, خوای گه‌روه به چاوی خێر و ڕه‌حمه‌ت و سۆز و لێبوردن سه‌یری به‌نده‌كانی ده‌كات, وه به‌دبه‌خت ئه‌و كه‌سه‌یه كه له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره بێ به‌ش ده‌بێت.
چواره‌م/ گرنگی و ڕێزی ڕه‌مه‌زان لای خه‌ڵك و هاوه‌ڵان: له‌به‌ر گه‌وره‌یی ئه‌م مانگه سه‌حابه‌كان زۆر ڕێزیان له‌م مانگه‌وه ناوه و گرنگیان پێ ده‌دا و به گه‌رمی پێشوازیان ده‌كرد, وه خه‌ڵكیش به گشتی ڕێز له‌م مانگه ده‌گرن و گرنگی پێ ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر (ص) دیانی وا هه‌بوو كه كوڕی خۆی محاسبه كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌م مانگه به ئاشكرا له ده‌ره‌وه شتی خواردووه وه تابیعیه‌كان جیلی دوای هاوه‌ڵان تا شه‌ش مانگ دوای ڕه‌مه‌زان دوعای قه‌بول بوونی عیباده‌ته‌كانیان ده‌كرد و شه‌ش مانگی تریش دوعایان ده‌كرد به خزمه‌ت ڕه‌مه‌زان بگه‌نه‌وه. |