پێویسته له‌كاتی دوعا كردن و له‌به‌ر خوا پاڕانه‌وه، له‌هه‌موو كاته‌كاندا ئه‌م ئاداب و شێوازانه ڕه‌چاو بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی دوعاكان شه‌رعی بن و خوای گه‌وره پێیان ڕازی بێ و گیرایان بكات :
1- به‌دڵسۆزی بۆ خوا بكرێن.
2- بهحهمدو سه‌نا بۆ خوای گه‌وره‌و پاشان به سه‌لاوات دان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر ده‌ست پێ بكرێ و هه‌ر به سه‌لاواتیش كۆتایی پێ بهێنرێ.
3- خۆ یه‌كلایی كردنه‌وه له دوعاداو یه‌قین هه‌بوون له‌وه‌رگرتندا.
4- پێداگیری و سووربوون له دوعا كردن و په‌له نه‌كردن له وه‌ڵام دانه‌وه.
5- دوعا كردن به‌دڵ، له‌كاتی دوعا ده‌بێ دڵت له‌لای دوعا‌و پاڕانه‌وه‌كه بێت، واته به‌دڵ دوعا بكه، له‌كاتی دوعاكردندا دڵ و زمانت یه‌ك بێ.
6- دوعا كردن له‌كاتی خۆشی و ناخۆشی و ته‌نگانه‌دا، نه‌ك دوعا ته‌نها له‌كاتی ته‌نگانه بكرێ، له‌كاتی خۆشی و ئاسووده‌یش خوا له‌بیر بكرێت !
7- داوا له‌كه‌س مه‌كه‌و له‌كه‌س مه‌پاڕێوه، ته‌نها له‌خوای تاك و ته‌نیا نه‌بێت.
8- دوعا له‌خۆو له‌خانه‌واده‌و سامان و مناڵت مه‌كه.
9- له‌كاتی دوعا ده‌نگت نزم بكه له‌نێوان ده‌نگ ده‌رچوون و ده‌نگ نزمیدا.
10- داننان به‌هه‌ڵه‌و تاوان و گوناهه‌كان، داوای لێبوردن و لێخۆشبوو‌ن له گوناهه‌كان له‌خوای گه‌وره، داننان به‌نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره، سوپاس كردنی خوا له‌سه‌ر ئه‌و نازو نیعمه‌تانه.
11- زۆری له‌خۆ نه‌كردن بۆ ڕێكخستنی ده‌سته‌واژه‌و ده‌ربڕینه‌كانی دوعا‌و وه‌زن و قافیه‌كانی.
12- زه‌لیلی و ملكه‌چی و ترسان و ئاره‌زوو مه‌ندی پیشاندان له‌دوعا بۆ خوای گه‌وره.
13- هه‌ق دانه‌وه‌ی سته‌م لێكراوان، وێڕای ته‌وبه‌كردن و په‌شیمان بوونه‌وه له‌و سته‌م و تاوانانه‌ی كه كردوته.
14- هه‌ر دوعایه‌ك سێ جار دووباره‌ی بكه‌وه.
15- ڕووكردنه ڕووگه (قیبله) له‌كاتی دوعا كردن.
16- ده‌ست به‌رز كردنه‌وه له دوعادا بن ههنگڵهكان دیاربن.
17- ئه‌گه‌ر گونجا ده‌ست نوێژ گرتن پێش دوعا.
18- نابێ له دوعا كردن‌دا ده‌ست درێژی بكرێ، دوعای خراپ له خه‌ڵكی بكرێت.
19- ده‌بێ دوعاگۆ سه‌ره‌تا دوعا بۆ خۆی بكا ئه‌وسا بۆ غه‌یری خۆی.
20- پاڕانه‌وه له‌خوا به‌ناوه جوانه‌كانی خوا‌و به‌سیفه‌ته به‌رزو به‌ڕێزه‌كانی خوا، یا به‌كارو كرده‌وه‌یه‌كی چاك و باش كه دوعاكه‌ر له‌ژیانیدا كردوویه‌تی، یا به دوعای پیاو چاكێكی زیندوو بۆ تۆ یا بۆ كه‌سێك بكات.
21- پێویسته دوعاكار خواردن و خواردنه‌وه‌و جل و به‌رگه‌كانی حه‌ڵاڵ بن.
22- نابێ دوعا گۆ دوعای گوناه و تاوان و پچڕاندنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خزم و ناسیاوانیدا بكات.
23- ده‌بێ له‌كاتی دوعادا فه‌رمان به‌چاكه بكا‌و نه‌هی له‌خراپه بكات.
24- خۆ دوور گرتن له هه‌موو گوناه و تاوانێك له‌كاتی دوعا كردن‌دا.
تێبینی : له‌پێغه‌مبه‌ر () چهسپاوهكه كه لهدوعاكردندا سه‌ره‌تا له‌خۆیه‌وه ده‌ستی پێكردووه، بهههمانی شێوه چهسپاویشه كه‌وا سه‌ره‌تا له‌خۆیه‌وه ده‌ستی پێنه‌كردووه وه‌كوو دوعاكردنی بۆ ئهنهسو ئیبنو عهبباسو، دایكی ئیسماعیل و،هی دیكه‌ش، بڕوانه درێژه‌ی ئه‌م باسه له راڤه‌كردنه‌كه‌ی نه‌وه‌وی بۆ سه‌حیحی موسلیم (15/144و توحفه‌ی ئهحوهزی راڤه‌ی سونه‌تی ترمزی 9/328و بوخاری له ئهلفهتحوالباری دا 1/218. |