له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در شه‌وێكی گه‌وره‌و گرنگ‌و با‌وه له ژیانی ئاده‌میزاد دا ، ده‌مه‌وێ لێره‌دا به كورتی چه‌ند شتێك سه‌باره‌ت به‌م شه‌وه پیرۆزه ر‌ون بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمانان زیاتر گرنگی پێ بده‌ن.
1-خێر‌و گه‌وره‌یی : بێگومان ئه‌م شه‌وه له ر‌و‌وی خوا په‌رستی یه‌وه له ئیسلامدا شه‌وێكی زۆر گه‌وره‌و گرنگه، به ده‌یان ئایه‌ت‌و حه‌دیسی له سه‌ره، به‌سه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمو‌وێ : خێر‌و پاداشتی خوا په‌رستی شه‌وی قه‌در له هه‌زار مانگ باشتر‌و زیاتره، واته له 83 ساڵا زیاتره.
2-حیكمه‌ت‌و گه‌وره‌یی ئه‌م شه‌وه‌له‌به‌ر چی یه ؟: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز ، واته فه‌رمو‌وده‌ی خوای گو‌وره ، وه‌كو تاكه په‌یام‌و به‌رنامه‌ی ژیانی ئینسان و بونه‌وه‌ر له‌م شه‌وه‌دا دابه‌زیوه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(د.خ)و به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی ، بۆیه ئه‌م شه‌وه هێنده گه‌وره‌و گرنگه‌و خێر‌و پاداشتی چاكه و خواپه‌رستی تێدا زۆر‌و زه‌وه‌نده.
3-شه‌وی قه‌در چه‌ند شه‌ون : خۆی شه‌وی قه‌در یه‌ك شه‌وه ، سه‌ره‌تا له یه‌ك شه‌و قورئانی پیرۆز دابه‌زیو‌وه، وه‌لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕا جیایی له‌سه‌ر ئه‌م شه‌وه‌یه ئاخۆ له كام شه‌وانی ره‌مه‌زانه، هه‌ر ده شه‌وی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان به شه‌وی قه‌در له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێ‌ی ده‌قی ئایه‌ت به ته‌ئكید قورئانی پیرۆز له مانگی ره‌مه‌زان دابه‌زیو‌وه، له ده شه‌وی كۆتایی، هه‌ندێ فه‌مووده داكۆكی‌و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌ن كه له شه‌وه تاكه‌كانه، به تایبه‌تی له شه‌وانی بیست‌و حه‌وت‌و بیست‌و نۆ، بۆیه بۆ گرتن‌و به‌ركه‌وتنی شه‌وی قه‌در، بۆبه‌ده‌ست هێنانی خێر‌و پاداشت، پێویسته هه‌ر ده شه‌وه‌كانی زیند‌و‌و بكرێنه‌وه‌و خواپه‌رستی تێدا ئه‌نجام بدرێت .
4-زیند‌و كردنه‌وه‌ی چه‌ندیه‌كی شه‌و به خواپه‌رستی حسێبه : بێگومان تا زیاتر كات له شه‌وان خواپه‌رستی زۆر‌و چاكی هه‌مه‌لایه‌نی تێدا بكرێ، ئه‌وه‌نده خێر‌و پاداشتی زیاتره، واته خێر‌و پاداشت به‌پێ‌ی ماوه‌كانیه‌تی، بۆیه تا ده‌كرێ ئه‌گه‌ر كاتمان به ده‌سته‌وه‌بێ‌و بۆمان بكرێ، وا باشه به رۆژ پشو‌و بده‌ین‌و به شه‌وان خواپه‌رستی بكه‌ین.
5-چ شتێك به خواپه‌رستی حسێبه : زۆر كه‌س نازانێ چ شتێك له‌م شه‌وانه به خێر‌و خواپه‌رستی حسێبه، هه‌یه وا ده‌زانێ ته‌نها نوێژ، هه‌یه به پێچه‌وانه‌وه، بۆیه پێویسته بزانین هه‌موو كار‌و بارێكی خێر‌و چاك، ته‌نانه‌ت نیاز‌و مه‌به‌ستی چاك له‌م شه‌وه‌دا به خێر‌و پاداشت‌و خواپه‌رستی حسێبه، بۆیه له هیچ شتێك‌دا كه‌م ته‌رخه‌می مه‌كه، وه‌ك ئه‌مانه: گێڕانه‌وه‌ی نوێژ، نوێژ كردنی سوننه‌ت، قورئان خوێندن، وتاردان، ئامۆژگاری كردن، گوێگرتن له قورئان‌و وتار، زیكر كردن، سه‌ردان كردنی خه‌ڵك‌و مزگه‌وته‌كان، خێر‌و سه‌ده‌قه كردن، خه‌ڵوه‌و مانه‌وه له مزگه‌وت، ئاشكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك... وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ندێكیان له هه‌ندێكیان خێر‌و پاداشتیان باشتر‌و زۆرتره، وه‌لێ هه‌مویان خێر‌و پێویستن، شه‌رتی نیاز پاكی‌و گیرا كردنی خوای گه‌وره‌یه.
6-جێگه‌ی زیند‌و كردنه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در : ئایا له كوێ ئه‌م شه‌وه زیند‌و بكرێته‌وه‌و خواپه‌رستی تێدا بكرێ چاكه، پێش هه‌موو شوێن پێویسته شه‌وانی قه‌در له مزگه‌وته‌كان زیند‌و بكرێنه‌وه به كۆمه‌ل، ده‌نا ده‌كرێ تاك تاكه‌ش بن، له ماڵه‌وه‌ش بێ، وه‌لێ مزگه‌وت‌و جه‌ماعه‌ت خێری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، ئه‌گینا هه‌ر چۆنێك بێ در‌وست‌و خێرداره، گرنگ كاری چاك‌و نیازی پاكه، واته : له ماڵه‌وه‌و له نا‌و سه‌یاره‌و له شوێنه شه‌رعیه‌كانی تریش ده‌بێت، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌م شه‌وانه به كاری چاك‌و خواپه‌رستی به‌سه‌ر ببرێن. مه‌رج نیه ئینسان هه‌موو شه‌و نه‌خه‌وێت، به‌ڵكو ده‌توانێ له‌م ده شه‌وه چه‌ند شه‌وێك، به تایبه‌تی تاكه‌كانی دابنیشێ، به‌پێ‌ی تونا به خه‌به‌ر بێ‌و كاری چاكیان تیادا بكا بۆی حسێبه، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی، ئینشألله خه‌وه‌كه‌ش بۆی به عیباده‌ت حسێبه، گرنگ ئه‌وه‌یه نیه‌تی خێر بێ‌و زۆری له خۆی بكا.
7-كێ شه‌وی قه‌در زیند‌و بكاته‌وه چاكه ؟: شه‌وی قه‌در شمولی هه‌موو پیا‌و‌و ئافره‌تێكی ئاقڵا‌و پێگه‌یشتوو ده‌كات، بۆ مناڵان نیه، وه‌لێ ئه‌گه‌ر مناڵا له‌سه‌ر ئه‌وه په‌ر‌وه‌رده بكرێن بۆ خۆیان و دایك‌و با‌وك‌و ماڵه‌وه‌یان شتێكی چاك‌و خێره، پیا‌وان ده‌توانن له مزگه‌وت بن، ئافره‌تان به‌پێ‌ی بۆ گونجانیان، ئه‌گه‌ر بۆیان گونجا ده‌توانن له مزگه‌وت بن، ده‌نا با له ماڵه‌وه شه‌وی قه‌در بگرن، هه‌مووی در‌وست‌و خێره، وه‌لێ بۆ په‌ككه‌وتو‌وه‌كان با زۆری له خۆیان نه‌كه‌ن، ئه‌وان له هه‌ندێ شتی فه‌رز بوراون چجای له سوننه‌ت ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تان له‌بێ نوێژیدا بو‌ون بانه‌چنه مزگه‌ت.
8-كات به فیڕۆنه‌دان : بۆ هه‌موو شت‌و هه‌موو كات گرنگه، وه‌لێ بۆ شه‌وانی قه‌در پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك كات به فیڕۆنه‌درێ، به‌ڵكو باشترین و زۆرترین چاكه‌و خواپه‌رستی تێدا بكرێ، گرنگ ته‌نها دانیشتن‌و نه‌خه‌وتن نی یه، گرنگتر ئه‌وه‌یه باشترین‌و زۆرترین كاری چاكی تێدابكرێ.
9-نه‌توانین و بۆ نه‌كران عوزره : ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكار‌و ئه‌نجه‌تێكی شه‌رعی ئینسان نه‌یتوانی ئه‌م شه‌وانه دابنیشێ یا بۆی نه‌كرا، وه‌لێ چا‌وی لێ بو‌و، هه‌وڵی بۆ دا، بۆی نه‌گونجا، ئینشألله مه‌عز‌وره‌و بۆی حسێبه به پێ‌ی توانا‌و نیه‌تی، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی ماڵ‌و مزگه‌وت، سه‌رما‌و گه‌رما، د‌وری‌و نزیكی، كار‌و پێویستی ... ده‌وری خۆیان ده‌بینن، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێك له‌مانه بو‌ون به رێگر‌و هه‌راسانكه‌ر، ده‌توانی به پێ‌ی توانا شه‌وانی قه‌در بمێنێته‌وه له ماڵه‌وه‌و له ده‌ره‌وه.
10-چه‌ندان شتی تریش گرنگ‌و پێویستن، وه‌ك : نیاز پاكی، خۆ د‌و‌ور گرتن له ڕیا‌و كاری خراپ‌و گوناهوتاوان، به خواپه‌رستی زانینی ئه‌م شه‌وه نه‌ك به عاده‌ت، ته‌وبه‌كردن‌و خۆ چاككردن و ..هتد. |