یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
شوان رابه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/09/2010 : 14:01:42
قه‌باره‌ی فۆنت
جه‌ژن له‌ ئیسلامدا
ده‌سپێك: له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی جه‌ژن بۆنه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئایینی گرنگه‌‌و، ئیسلام زۆر گرنگی به‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زان‌و قوربان داوه‌ كه‌ دوو جه‌ژنی سه‌ره‌كی موسڵمانانن، ئێمه‌ش میلله‌تێكی موسڵمانین‌و، مانگی ره‌مه‌زان بۆ خوا به‌رۆژوو بووین، زۆر زه‌رووره‌ كه‌ بزانین جه‌ژنه‌كه‌شی له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ چۆنه‌‌و چۆن ده‌كرێ‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی موسڵمانیش له‌ روانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ جه‌ژنه‌ كه‌مان به‌سه‌ر ببه‌ین‌وگوزارشت له‌ خۆشیه‌كانمان بده‌ینه‌وه‌، له‌ چه‌ند پرسیارو ته‌وه‌رێكداباسی لێوه‌ ده‌كه‌ین،

یه‌كه‌م/ پێناسه‌ی جه‌ژن: جه‌ژن له‌ رووی زمانه‌وانی یه‌وه‌ به‌كوردی واته‌: خۆشی، رۆژێكی خۆش، گه‌رانه‌وه‌ی خۆشی، ساڵوه‌گه‌ری خۆشی، دووباره‌ بوونه‌وه‌ی خۆشی. چونكه‌ وشه‌ی عه‌ره‌بی(عید) له‌ چاوكی(عود)ه‌ وه‌یه‌، واته‌:گه‌رانه‌وه‌‌و دووباره‌ ، بونه‌وه‌ بۆیه‌ پێی ده‌گوترێ‌ جه‌ژن، چونكه‌ هه‌موو ساڵ له‌م رۆژه‌دا سه‌رله‌ نوێ‌ خۆشیه‌كان ده‌گه‌رێنه‌وه‌‌و دوباره‌ ده‌بنه‌وه‌. كه‌واته‌ له‌ رووی زاراوه‌ی یه‌وه‌، جه‌ژن به‌هه‌ر بۆنه‌‌و رۆژێكی خۆشی ده‌گوترێ‌ كه‌ خه‌ڵكان له‌سه‌ری راهاتبن‌و، له‌‌و رۆژه‌دا یادی بكه‌نه‌وه‌‌و، خۆشیه‌ كانیان تیادا ده‌رببڕن، جائه‌م رۆژه‌ چ بۆنه‌یه‌كی ئایینی یا نه‌ته‌وه‌یی یا هه‌ر لایه‌نێكی تربێ‌، به‌جه‌ژن ناوزه‌د ده‌كرێت.

دووه‌م/ئایاچ رۆژێك جه‌ژنی شه‌رعی موسڵمانانه‌؟.

بێگومان به‌پێ‌ ی ئایینی پیرۆزی ئیسلام له‌ ژیاندا دوو جه‌ژنی سه‌ره‌كی‌و فه‌رمی موسڵمانان هه‌ن، یه‌كه‌م جه‌ژنی ره‌مه‌زان كه‌له‌ ده‌ره‌نجامی به‌رۆژوو بوونی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێته‌ جه‌ژن‌و خێروو خۆشی، چونكه‌ مانگێكه‌ موسڵمانان به‌رۆژوو بوونه‌‌و هه‌وڵیان داوه‌ خوا له‌ خۆ رازی بكه‌ن، دووه‌م جه‌ژنی قوربان كه‌ له‌ دوای ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج ده‌بێ‌ كه‌ روكنێكه‌ له‌ روكنه‌كانی ئیسلام، قوربانی كردنیش له‌م رۆژه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت. بۆیه‌ به‌م رۆژانه‌ ده‌گوترێت جه‌ژن، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ به‌رزوو پیرۆزی كردوون. به‌گشتی هه‌ر رۆژێك كه‌ ئینسان كاری چاكی تیابكا‌و، خوا له‌ خۆی رازی بكا، ئه‌و رۆژه‌ رۆژێكی خۆشه‌‌و جه‌ژنی موسڵمانه‌ چونكه‌ دڵی ئاسوده‌یه‌‌و، گه‌وره‌ترین چاكه‌‌و به‌رهه‌می تیادا به‌ ده‌ست هێناوه‌.

سێ‌ یه‌م/ پله‌‌و پایه‌ی ئه‌م دوو جه‌ژنه‌ له‌ ئیسلامدا!

بێگومان ئه‌م دوو جه‌ژنه‌ له‌ ئیسلامدا زۆر گرینگیان پێ دراوه‌، به‌جۆرێ‌ كه‌چه‌ندان ئایه‌ت‌و حه‌دیسیان له‌سه‌ره‌، ئێمه‌ لێره‌دا به‌كورتی زیاتر باسی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ین، خوای گه‌وره‌ سه‌باره‌ت به‌م دوو جه‌ژنانه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (ومن يعظم شعائرالله فانها من تقوى) صبح 132. واته‌: هه‌ر كه‌سێ‌ دروشم‌و بۆنه‌كانی خوا به‌رز رابگرێ‌، ئه‌وه‌ دڵی باشه‌‌و له‌ خواترسه‌ بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم) بۆخۆی به‌ كرده‌وه‌ هه‌مووساڵ له‌ هه‌موو روێكه‌وه‌ ئه‌م دوو جه‌ژنه‌ی به‌رپا كردوه‌‌و به‌رز راگرتوه‌، وه‌كاتێ‌ كه‌ كۆچ ده‌كا‌و له‌ مه‌كه‌ ده‌چێته‌ مه‌دینه‌، ده‌بینێ‌ كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ له‌ دوو رۆژ دا یاری‌و خۆشی ده‌كه‌ن، ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ‌: ئه‌م دوو رۆژه‌ چین؟، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: دو رۆژن له‌ سه‌رده‌می نه‌فامێتی دا خۆشیمان تیایا كردوه‌، ئه‌ویش ده‌فه‌رموێ‌: خوا ئه‌م دورۆژه‌ی به‌ دورۆژی تر بۆ به‌دڵ كردون كه‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زان‌و قوربانن.

چواره‌م/ ئه‌وه‌ی واجبه‌ پێش جه‌ژن بكرێ‌ له‌ ره‌مه‌زاندا:

سه‌رفیتره‌دان: چونكه‌ سه‌رفیتره‌دان واجبه‌، ئێواره‌ی دوا رۆژی ره‌مه‌زان واجب ده‌بێ‌، ده‌بێ‌ تاپێش نوێژكردنی جه‌ژن بدرێ‌، ئه‌گه‌ر له‌ ناو ره‌مه‌زان له‌ هه‌ر رۆژێك بدرێ‌، سونه‌ته‌‌و واجبه‌كه‌ لاده‌كه‌‌وێ‌، ئه‌گه‌ر تانوێژی جه‌ژن نه‌درا‌و دواتر درا واجبه‌كه‌ لاناچێ‌، به‌ڵكو به‌خێر‌و سه‌ده‌قه‌ حسَیبه‌‌و، ده‌بێ‌ قه‌زا بكرێته‌وه‌ چونكه‌ له‌كاتی خۆی نه‌دراوه‌، سه‌رفیتره‌ له‌بری گوناهو تاوان‌و كه‌موكوریه‌كانی رۆژوگر ده‌درێته‌ هه‌ژار‌و نه‌داران، بۆئه‌وه‌ی رۆژوگر له‌م هه‌ڵانه‌ پاك بێته‌وه‌، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێ‌: (زكاة الفطرطٌهرة للصائم من اللغو...). واته‌ : سه‌رفیتره‌دان پاكژكردنه‌وه‌ی رۆژوگره‌ له‌ گوناهوتاوانو كه‌موكوری‌وپڕوپوچی‌وزێده‌رۆیی ، درباره‌ی كاتی دانه‌كه‌ی ده‌فه‌رموێ‌: (من أداها قبل الصلاة العيد فهى زكاة مقبولة، ومن أداها بعدها فهى صدقة من صدقات) بخارىء أحمد. واته‌ : هه‌ركه‌سێك سه‌رفیتره‌ پێش نوێژی جه‌ژن بدا بۆی به‌زه‌كات حسێبه‌ ، هه‌ر كه‌سێك پاش نوێژی جه‌ژن بیدا بۆی به‌ خێرێك له‌ خێره‌كان حسێبه‌ ، سه‌رفیتره‌ له‌سه‌ر( نێر‌و مێ‌، گچكه‌‌و گه‌وره‌، كۆیله‌‌و ئازاد) له‌ موسڵمانان واجبه‌. سه‌رفیتره‌ (1) صاعه‌=400/2كیلوگرام له‌ ( خورما‌و گه‌نم‌و جۆ ) ده‌درێت، به‌پاره‌ یه‌كسانه‌به‌ 693 درهه‌م ، لای ئیمامی شافعی ده‌بێ‌ خودی مادده‌( دانه‌وێڵه‌) كه‌ بدرێ‌، به‌ڵام لای ئیمامی حه‌نه‌فی دروسته‌ به‌ قه‌ده‌ر مادده‌كه‌ پاره‌ بدرێ‌ كه‌ ئه‌مساڵ ده‌كاته‌ (2500) هه‌زار دیناری چاپ له‌ بری هه‌ر نه‌فه‌رێك، ئه‌گه‌ر زیاتریش بدات چاكتره‌.
مه‌رجه‌كانی سه‌رفیتره‌دان، 1- ده‌بێ سه‌رفیتره‌ ده‌ران موسڵمانبن. 2- ده‌بێ‌ له‌ شه‌وی جه‌ژن له‌ قوتی ماڵ‌و مناڵی خۆیان زیاتر هه‌بێ‌ بۆ رۆژی جه‌ژن.

پێنجه‌م/ ئه‌‌وشتانه‌ی كه‌ له‌ جه‌ژندا حه‌رام‌و ناپه‌سنده‌ بكرێن:

به‌رۆژوو بوون له‌ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان‌و قوربان‌و، سێ‌ رۆژ دوای رۆژی جه‌ژنی قوربان حه‌رامه‌.

نوێ‌ كردنه‌وه‌ی پرسه‌ حه‌رامه‌. هه‌روه‌ك خه‌ڵكێك جه‌ژنان تازیه‌ نوێ‌ ده‌كاته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم ) نه‌هی كردوه‌ له‌وه‌ی كه‌له‌ (3) رۆژ زیاترپرسه‌ بۆ مردو دابنرێ‌، یاخه‌م‌و پرسه‌كان نوێ‌ بكرێته‌وه‌ وه‌ك ده‌فه‌رموێ‌: (لاعزاء بعد الثلاثة) يا دةفةرموآ : ( نهى رسول الله صلى الله علية وسلم عن تجديد الاحزان)، ته‌نها بۆ ئافره‌ت دروسته‌ چوار مانگ‌و ده‌رۆژ تازیه‌ باربێ‌ بۆ مێرده‌كه‌ی.

چونه‌ سه‌رقه‌بران: له‌ ئه‌سلدا به‌شێوه‌یه‌كی شه‌رعی‌و بۆ په‌ند وه‌رگرتن بكرێ‌ سوننه‌ته‌، به‌ڵام گوناهو حه‌رامه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی یاله‌ رۆژانی جه‌ژن بكرێ‌‌و، ئه‌م رۆژه‌ تایبه‌ت بكرێ‌ به‌چونه‌ سه‌رقه‌بران، چونكه‌ له‌ئیسلامدا جه‌ژن جه‌ژنه‌ بۆخۆشی یه‌‌و پرسه‌ش پرسه‌یه‌.

شه‌شه‌م/ ئه‌و سونه‌تانه‌ی له‌ رۆژی جه‌ژن ده‌كرێن:

خۆشۆردنی پێش نوێژی جه‌ژن: ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌ڵێ‌: زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن كه‌خۆشتن بۆ نوێژی جه‌ژن سوننه‌ته‌، هه‌ر وه‌ك ئیمامی مالیك له‌ ( موگأ ) فه‌رموده‌یه‌ك له‌ عبد‌ولڵای عومه‌ر دێنێ ته‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (كان يغتسل يوم الفيطر قبل ان يغدو الى المصلى) 1177. واته‌: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌ وسلم ) له‌رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاند خۆی ده‌شوت پێش ئه‌وه‌ی به‌یانی بێته‌ نوێژگه‌.

له‌ به‌ركردنی جل‌و به‌رگی جوان جگه‌ له‌ ئاوریشم بۆ پیاوان، هه‌روه‌ك له‌ ئه‌حادیس دا هاتوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم )‌و هاوه‌ڵان له‌ جه‌ژندا جلی جوانیان له‌ به‌ركردوه‌ به‌ غه‌یری ئاوریشم، هه‌روه‌ك عه‌بدولڵای كوری ئیمامی عومه‌ر پارچه‌ ئاوریشمێكی له‌ بازار كڕی‌و، هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ر‌و گوتی: له‌ جه‌ژنان خۆمی پێ‌ جوان ده‌كه‌م، ئه‌ویش ( صلی الله علیه‌ وسلم) فه‌رموی: ئه‌مه‌ جل‌و به‌رگی كه‌ سێكه‌ كه‌ له‌دوارۆژ دا هیچ به‌شی نی یه‌.

خۆ بۆنخۆش كردن: به‌ڵام بۆ ژنان له‌ ماله‌وه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم ) نه‌هی له‌وه‌ كردوه‌‌و به‌خراپی باسكردوه‌.
سه‌ردانی یه‌كتر كردن: زۆر گرنگه‌، به‌ڵام به‌له‌ به‌ر چاوگرتنی رێسا‌و مه‌رجه‌كانی، نه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی، وه‌ك:

1- زوو نه‌چونه‌ ماڵان .
2- بێ‌ له‌ ده‌رگادان نه‌ چوونه‌ ژووره‌وه‌ .
3- تێكه‌ڵا‌و نه‌ بوونی پیاوو ئافره‌ت‌و ته‌وقه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا نه‌كردن .
4- منداڵ له‌گه‌ڵ خۆدا نه‌ گێران‌وخه‌لك هه‌راسان نه‌كردن .
5- بۆن‌و ده‌رمان له‌ خۆنه‌دانی ژنان بۆ ده‌ره‌وه‌ .
6- ئافره‌تان بێ‌ مه‌حره‌میان ده‌رنه‌ چن‌و خه‌ڵك نێته‌ ماڵه‌ وه‌یان.
7- پیاووئافره‌ت خۆیان له‌ گوناهو نه‌زه‌ر‌و....هتد بپارێزن. سوننه‌ته‌ كه‌ به‌یه‌كتری ده‌گه‌ن به‌م وشه‌یه‌ پیرۆزبایی له‌ یه‌كتر بكه‌ن ( تقبل الله‌ منا ومنكم ).

خواردنی پێش چونه‌ نوێژ: پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه‌ وسلم) له‌ جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا نه‌ده‌چوه‌ نوێژ تا چه‌ند قله‌ خورمایه‌كی نه‌خواردبایه‌، وه‌له‌ جه‌ژنی قورباندا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خواردنی نه‌ده‌خوارد تانوێژ‌و قوربانی نه‌كردبایه‌. هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ‌: (كان رسول الله( صلى الله عليه وسلم) لايخرج يوم الفيطر حتى يطعم ولا يطعم يوم الا ضحى حتى يصلى ).

زوو چونه‌ نوێژی جه‌ژن: سوننه‌ته‌ له‌‌و رۆژه‌دا ئینسان ته‌نها خۆی به‌نوێژی جه‌ژن خه‌ریك بكا‌و، زوو بچێت.

چوونه‌ نوێژ به‌ پیاده‌یی: ئه‌گه‌ر ئینسان عوزری نه‌خۆشی‌و بێ‌ تاقه‌تی‌و مه‌ترسی.. نه‌بی سوننه‌ته‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه‌ وسلم ) به‌ پێیان بچێته‌ نوێژ، وه‌ك بۆخۆی ده‌فه‌رموێ‌ (اذا أتيتم الصلاة فأتوها وانتم تمشون ) متفق عليه.

رێ‌ گۆركێ‌ كردن له‌ چون‌و گه‌رانه‌وه‌ بۆ نوێژ: هه‌روه‌ك جابری كوری عبدولڵا له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ( صلی الله علیه‌ وسلم) ده‌گێرێته‌وه‌‌و ده‌فه‌رموێ‌: (كان النبى (ص) اذا كان يوم العيد خالف الطريق).

سوننه‌ته‌ ( پیاوان، منداڵان، ئافره‌تان، رێبواران ..) بچنه‌ نوێژی جه‌ژن، ته‌نانه‌ت ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه‌ له‌ خوێنی مانگانه‌‌و زه‌یسانی دان، به‌ڵام نابێ‌ نوێژ بكه‌ن، به‌ڵكو په‌یره‌وی له‌ سوننه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن‌و، گوێ‌ له‌ وتارو ئامۆژگاریه‌كان ده‌گرن، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ چۆڵایی بوو، ده‌نانابێ‌ ئافره‌تی بێ‌ نوێژو پیاوی به‌ جه‌نابه‌ت بچنه‌ ناو مزگه‌وت.

سوننه‌ته‌ ئه‌م نوێژه‌ به‌ كۆمه‌ڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی بكرێ‌ نه‌ك له‌ مزگه‌وت، ئه‌گه‌ر هیچ عوزر‌و مه‌ترسیه‌ك نه‌بوو، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر( صلی الله علیه‌ وسلم) كردویه‌تی.

سوننه‌تێكی زۆر به‌خێره‌، له‌دوای ئێواره‌ی شه‌وی جه‌ژن تاكۆتایی وتاری جه‌ژنی ره‌مه‌زان ته‌كبیر (الله اكبر... ) لێ‌ بدرێ‌، وه‌له‌ جه‌ژنی قوربان سوننه‌ته‌ له‌ به‌یانی رۆژی عه‌ره‌فات تا عه‌سری سێ‌ یه‌م رۆژی جه‌ژن ته‌كبیر لێ‌ بدرێ‌، ئافره‌تانیش ئه‌گه‌ر نه‌هاتنه‌ مزگه‌وت ده‌توانن له‌ ماڵه‌وه‌ لێ‌ بده‌ن، چونكه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌: ( وليكبرو الله على ماهداكم ولعلكم تشكرون ) بقرة/185.