له‌میانه‌ی ئه‌و گۆرانكاریه چاكانه‌ی كه‌پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌یه‌وێ له توركیا ئه‌نجامیان بدا، ئه‌و ریفراندۆمه بووكه له 11/9له توركیا سه‌باره‌ت به(25)مادده‌ی ده‌ستوری وڵات ئه‌نجامیانداو، تیایدا له58%ی هاوڵاتیان ده‌نگیان دا ده‌ستوری وڵات هه‌موار بكرێ، كێ ئه‌مه‌ی كرد وبۆكرا؟، بێگومان بزاڤی ئیسلامی توركیا ئه‌م گۆڕانكاریه‌ی كرد، وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌لایه‌نه‌عه‌لمانیه‌كان وكورد به‌رپه‌چبوون وبایكۆتی ریفراندۆمه‌كه‌یان كرد‌و ده‌نگیان بۆنه‌دا، شتێكی سه‌یره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌ی ئێستا له توركیا ده‌ستورێكی عه‌لمانی وكه‌مالی یه، دژی ئیسلام وكورده، ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی كه موسڵمانان وكورد له‌توركیا به‌سه‌ری هاتووه له‌سایه‌ی ئه‌و ده‌ستوره‌یه‌كه كه‌مال ئه‌تا تۆركی عه‌لمانی مه‌غۆلی به‌ناوی ناسیۆنالیستی یه‌وه دژی ئیسلامی داناوه كه خزمه‌تی به‌ماسۆنیه‌ت وسه‌هۆنیه‌ت وسیكۆلاریستی جیهانی ده‌كا، ئه‌وان خه‌لافه‌تی ئیسلامیان له‌بار برد‌و شۆڕشه‌كانی كوردیان توانده‌وه و كوردیان تار وماركردوسه‌ركرده‌كانیان هه‌ڵواسین وكوردستانیان داگیر كرد، ناسنامه‌یان ڕه‌ش كرده‌وه، ئێستاش لایه‌نه عه‌لمانیه‌كانی توركیا وه‌ك ئۆپۆزسیۆن ده‌یانه‌وێ ئه‌وه هه‌ربمێنێ ،خۆئه‌گه‌ر لایه‌نه كوردیه‌كانیش عه‌لمانی بن به‌ڵام له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه ده‌ستوری كۆن خزمه‌ت به‌كوردستانی توركیا ناكا، به‌ڵكو ده‌ستوری نوێ باشتره، خه‌ڵكێك له‌به‌ر ئه‌وه دژی گۆڕینی ده‌ستوره، چونكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد و موسڵمانانی توركیایه، یابه سه‌ركردایه‌تی لایه‌نێكی ئیسلامی یه، به‌یانی زیاتریش هه‌موارده‌كرێ ، هه‌مواركردنی ده‌ستور، واته: كردنه‌وه‌ونوێكردنه‌وه‌ی توركیا، به‌ره‌و پێشه‌وه بردنی توركیا، به‌رپاكردنی گۆڕان وچاكسازی له‌توركیا، گه‌وره‌كردنی توركیا، ... زۆر مانای تریش ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌ردۆگان له‌ئه‌نجامی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ گۆڕانكاری وچاكسازی له‌توركیا بكا، توركیا به‌ره‌وپێشه‌وه ببا، له‌گه‌ڵا كورد باشتر بێ، كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكا، ده‌یه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ده‌ستور ده‌ستی خۆی بكاته‌وه، به‌ده‌ستوری نوێ ئه‌م كارانه ئه‌نجام بدا، وه‌لێ شۆفێنی وسیكۆلاریسته‌كانی توركیا نایانه‌وێ ده‌ستور وعه‌لمانیه‌ت له‌توركیابگۆڕێ ، چه‌ند ساڵا له‌سه‌ر حوكم بوون هیچیان بۆموسڵمانان وبۆكورد نه‌كرد، ته‌نها یاساغ كردن و مالوێرانی نه‌بێت ، پێم وایه كورد و موسڵمانان له‌م ده‌ستورگۆڕینه‌وكرانه‌وه‌ی توركیا قازانج ده‌كه‌ن مات‌و به سه‌ركردایه‌تی پارتێكی ئیسلامی یه ، نیازیان چاكه و خۆشگوزاریه ، هه‌ر وه‌ك له ڕابردوو زۆر شتی چاكیان كرد ، كرانه‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ كورد و ولاتانی ده‌وروبه‌ر له سایه‌ی ئیسلامه ، ڕۆڵی توركیا كاراتر ده‌كا ، پێویسته له لایه‌ن كورد پێشوازی لێ بكرێ و به‌رز بنرخێنرێ ، له لایه‌كی تره‌وه لاوازكردنی به‌ره‌ی لائیك و عه‌لمانیه‌ته ، له سایه‌ی پارتی ئیسلامی بووه سه‌ركرده‌كانیان هاتونه‌ته هه‌ولێر و كونسڵخانه ده‌كه‌نه‌وه و دیالۆك له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن ، پێویسته گه‌وره و ستراتیژی بیر بكه‌ینه‌وه ، كێ ی مافه‌كانمان دابین بكا ده‌ستخۆشی لێ بكه‌ین ، ده‌ره‌نجامی خێر ده‌بێت . گۆڕینی ده‌ستور له توركیا گه‌وره‌ترین داهێنان و سه‌ركه‌وتن و جورئه‌ته، كه‌س زاتی نه‌كردوه باس له‌و ئه‌سله گرنگه بكات ، ده‌ستوری كۆن توركیای كۆت و به‌ند و پاشگه‌ز كردبوو ، پارتی ئیسلامی ده‌یه‌وێ ڕۆڵی توركیا بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر شانۆی سیاسی ، چالاك بێته‌وه ، تا توركیا وا به‌سته‌ی ئیسلام بوو ، بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تی كردنی ناوچه‌كه‌و و خه‌لافه‌ت بوو ، كاتێ ده‌سته‌به‌رداری ئیسلام بوو داگیركرا ، گۆڕینی ده‌ستور گه‌وره‌ترین چاكسازی یه ، با ولاتانی تریش بۆ پێشكه‌وتن یان چاو له توركیا بكه‌ن ، ده‌ستوری پێشتر گوزارشت له توركیای ئێستا ناداته‌وه ، هه‌ندێ به‌نده‌كانی ده‌سته پاچه بوونه ، له‌گه‌ڵ ژیانی ئه‌مڕۆ ناگونجێن ، پارتی ئیسلامی ئاقڵیی كرد ، له زۆر جێ ی تر ئه‌گه‌ر له‌ئیسلامیه‌كان بگه‌ڕێن چاكسازی چاك له ولاتدا ده‌كه‌ن ، به داخه‌وه كۆت و به‌ندیان كردون له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لاتداره عه‌لمانیه‌كان ، زۆر شوێنی دونیا به ئیسلامیه‌كان ماوه و سه‌ر به‌رزه ، وه‌ك ئێران‌وفه‌له‌ستین‌و...هتد،ده‌نا له‌ناو ده‌برێ و داگیر ده‌كرێ ، خه‌ڵكێك له‌به‌ر بێ دینی دژی چاكه‌كانی پارتی ئیسلامی یه ، كه‌چی هه‌ق ئه‌وه‌یه كێ مافه‌كانمان دابین بكا سوپاسی بكه‌ین ، له‌سه‌رده‌می حوكمی تانسۆ چلله‌ر و بولند ئه‌جه‌وید له توركیا خاك مان داگیر ده‌كرا ، له سه‌رده‌می ئیسلامیه‌كان باس له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد و چاكسازی ده‌كرێ بێگومان ئه‌وه باشتره . |