یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
شوان رابه‌ر
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/04/2011 : 02:30:54
قه‌باره‌ی فۆنت
پڕۆژه‌ی پێشكه‌وتنی پرسی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان
له‌به‌رئه‌وه‌ی كورد به‌هۆی ئه‌نفالكردنی له‌لایه‌ن ڕژێمی حزبی به‌عسی عێراقی له‌هه‌شتاكان زه‌ره‌رو زیانێكی ماددی و گیانی زۆری لێكه‌وتووه‌، بۆ وێنه‌ 182 هه‌زار كه‌سی ئه‌نفالكراوه‌، (5) هه‌زارگوندو ئاوایی وێران بووه‌، (500) هه‌زار كه‌سی له‌سه‌ر مال و حالی خۆی هه‌لقه‌ناوه‌و له‌ئۆردوگا زۆره‌ ملێكان جێگیركراوه‌، ئه‌نفال بۆته‌ له‌كه‌یه‌كی شوم به‌نێو چه‌وانی رژێمی عێراق، بۆته‌ كاره‌سات و تراژیدیاو پێناسه‌ی مه‌زلومیه‌تی كوردو تاوانێكی گه‌وره‌و جه‌رگبڕی نێو ده‌وله‌تی، كه‌چی تائێستا وه‌كو پێویست كێشه‌ی ئه‌نفال گه‌وره‌و دیكومێنت نه‌كراوه‌و هه‌قی خۆی پێ‌ نه‌دراوه‌،ئه‌نفالكراوان بێ‌ نازن و مافی خۆیان پێنه‌دراوه‌، ئیجرا ئات له‌گه‌ل تاوانباران نه‌كراوه‌، ولاتان هه‌لوێستیان نه‌بووه‌....، له‌چه‌ند خالێكدا كورته‌ پڕۆژه‌یه‌ك ده‌خه‌ین ڕوو بۆبه‌رز ڕاگرتن و به‌هێزكردنی كێشه‌ی ئه‌نفال و گرنگی دان به‌ناوچه‌ و خه‌لكه‌ ئه‌نفالكراوه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ هه‌میشه‌ به‌زیندوویی بمێنێ‌ ته‌وه‌و زامه‌كانیش سارێژبن.
1- به‌جینۆساید ناساندنی ئه‌نفال: پێویسته‌ گه‌لی كورد به‌هه‌موو كه‌س و ده‌زگاكانیه‌وه‌ له‌هه‌موو ئاست و ناوه‌ندێكه‌وه‌ به‌هه‌موو جۆرو شێوازێكه‌وه‌ هه‌میشه‌ هه‌ول بدا ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌به‌رچاوی سه‌ركردایه‌تی و كۆمه‌لگه‌ی نێو ده‌وله‌تیه‌وه‌ گه‌وره‌و مه‌غدورو دیكیۆمێنت بكاو، به‌جینۆساید و كوشتارو گشتی بناسێنێ‌ و ماف و پرانسیسپه‌كانی دابین بكات، به‌بڕیارێكی یاسایی نێوده‌وله‌تی دان به‌جینۆسایدی كورد دابنرێ‌، دونیا له‌وه‌ ئاگادار بكرێته‌وه‌و به‌لگه‌و تابلۆی هه‌مه‌جۆریان بخرێته‌ڕوو، داوایان لێبكرێ‌ بێنه‌ كوردستان و شوێنه‌واری ئه‌نفال و كاولكاری ببینن، هه‌لوێست وه‌رگرن، شاندی ئه‌نفالكراوه‌كان داوه‌تی ده‌ره‌وه‌ بكه‌ن، كۆڕو میهره‌جان له‌سه‌رئه‌وه‌ گرێ‌ بده‌ن، وبه‌زوبانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی به‌رنامه‌ له‌سه‌ر ئه‌نفال پێشكه‌ش بكرێ‌، كتێبی له‌سه‌ر بنووسرێ‌.
2- به‌هێزكردنی دۆسێی ئه‌نفال: پێویسته‌ له‌هه‌موولا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌به‌لگه‌و نموونه‌و كتێب و فایل و ئیفاده‌و.. هه‌رچی هه‌یه‌ دۆسێی ئه‌نفال به‌ هێزو ده‌وله‌مه‌ند بكرێ‌، هه‌ركێ‌ ی شتێك له‌باره‌ی گرتن و كوشتن‌و وێرانكردن‌وئه‌نفالكردن ده‌زانێ‌ زانیاری له‌ سه‌ر ئه‌ وه‌ بدا‌وبنوسی‌وكۆبكرێته‌وه‌‌وئه‌م پرسه‌ زۆرتۆخ‌وگه‌وره‌ بكرێ‌ له‌ڕێی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و پیاوانی ڕژێم و شایه‌دحاڵ و ئه‌نفالكراو و بیانیه‌كان و هتد... هه‌رچی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌نفال كۆبكرێته‌وه‌ و بكرێته‌ به‌ڵگه‌ و له‌م دۆسییه‌ دابنرێ‌ و كاری له‌سه‌ر بكرێت،به‌پاره‌ شت بكڕدرێت و ، ڕێكخراوو سه‌نته‌ری تایبه‌ت به‌ئه‌نفال بكرێنه‌وه‌ و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، له‌حكومه‌تی هه‌رێم بوجه‌ی بۆ سه‌رف بكرێ‌، تۆژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ‌، نووسینه‌كانی له‌سه‌ر كۆبكرێنه‌وه‌، ئه‌نفال هێماو پێناس و په‌یڕه‌وێكی هه‌بێت.
3- دادگایكردنی تاوانبارانی ئه‌نفال: زانیاری وردو ته‌واو له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ كۆبكرێته‌وه‌ وده‌رزو تۆماربكرێ‌ كه‌به‌شداریان له‌پڕۆسه‌ی ئه‌نفالكردووه‌، پێ‌به‌پێ‌ به‌دادگاییه‌كی عادیلانه‌ دادگا بكرێن، سزایان به‌سه‌ر دابسه‌پێ‌ له‌هه‌رئاست و پۆست و شوێنێك بن, به‌داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌نفالیان كردووه‌ له‌كوردستان وله‌ عێراق له‌ئاستی به‌رزن , 55 مسته‌شار به‌شداریان له‌ئه‌نفال كردووه‌ كه‌چی زۆربه‌یان مانگانه‌(5)ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن كه‌چی ئه‌نفالكراوان بێ‌به‌شن, ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین تاوانه‌، به‌لێ‌ با لێبووردن هه‌بێ‌، وه‌لێ‌ چۆن زاڵم له‌ مه‌زلوم له‌پێشتر بێ‌، پێویسته‌ دادگایی تاوانباران بكرێ‌، به‌تایبه‌ت سه‌رانی ڕژێم و به‌رپرس و به‌شداربووانی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر وانه‌بێ‌ ئه‌نفالكراوان ئه‌نفالتر ده‌كرێن، زامدار ترده‌بن، میلله‌ت زیاتر دڵی ده‌ڕه‌نجێ‌ و له‌كورد بێ‌ متمانه‌ ده‌بێ‌.
4- دۆزینه‌وه‌ و گێرانه‌وه‌ی گۆڕه‌كان: پێویسته‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ڕێی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ و خه‌ڵك هه‌وڵبدرێ‌ گۆره‌به‌ كۆمه‌ڵه‌كان له‌ده‌ره‌ و له‌ناوه‌وه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ و كه‌شف بكرێن، دواتر له‌ڕێ و ڕه‌سمێكی شایسته‌وشكۆدار بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ كوردستان،هه‌ر چه‌ندزامی خه‌ڵك ده‌كولێته‌وه‌, وه‌لێ‌ ئیجاباتی زۆره‌، بانهێنییه‌كان زیاتر كه‌شف بن، با دونیای ده‌ره‌وه‌ زیاتر بزانێ‌ كورد چه‌ند مه‌زلومه‌ و چۆن جینۆساید كراوه‌, با به‌ڵگه‌مان به‌هێزتربێ‌، خه‌ڵك به‌چاوی خۆی هێسك و پڕوسك و په‌یكه‌ره‌كان ببینێ‌, ئێستا زیاتر له‌(300)گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ ماوه‌، بابه‌دۆزینه‌وه‌ و گێڕانه‌وه‌یان نهێنی زیاتر ده‌ركه‌ون، به‌ڵگه‌مان به‌هێزتربێ‌، دڵی خانه‌واده‌كان بسره‌وێ‌ كه‌نه‌ماون، خه‌ڵك ده‌ چاره‌نووسی خۆی بگات، تا گۆڕه‌كان بدۆزرێنه‌وه‌ ‌وتاوانی ڕژێمی به‌عس و مه‌زلومیه‌تی كورد ده‌رده‌كه‌وێ‌.
5- داننانی به‌غداد به‌ئه‌نفالكردنی كورد:پێویسته‌ حكومه‌تی ئێستای به‌غدا ناچاربكرێ‌ به‌ڕه‌سمی دان به‌كاره‌سات و پڕۆسه‌ی ئه‌نفال دابنێ‌ دژی میلله‌تی كورد، داوای لێبوردن له‌ میلله‌تی كورد بكا، خه‌ڵك و ناوچه‌ئه‌نفالكراوه‌كان ئاوه‌دان و قه‌ره‌بو بكاته‌وه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ی عێراق, كاره‌ساتی ئه‌نفال پڕۆتستۆ بكات، ماف و ئیمتیازات به‌كه‌س و كارو ناوچه‌كه‌یان بدات.
6- یادكردنه‌وه‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی: پێویسته‌ ئه‌نفاله‌كانمان به‌ ئیجابی هه‌میشه‌ له‌یادبێ‌، ساڵانه‌ یادیان بكرێته‌وه‌و په‌ندیان لێ‌ وه‌ربگرین، به‌ڵام به‌شێوه‌ی رۆتینی وبرین كولاندنه‌وه‌نا، به‌ڵكوحكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه‌ پرۆژه‌ی چاك و گونجاو پێشكه‌ش به‌ئه‌نفالكراوان بكا، قه‌ره‌بویان بكاته‌وه‌ به‌ : ئاوه‌دانكردنه‌وه‌،موچه‌ دابین كردن،خانووبۆ كردن،خزمه‌تگوزاری بۆدابین كردن,چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان،خوێندن وبیمه‌ی ته‌ندروستی و خانه‌نشین بۆ دابین كردن,مشور خواردن له‌ یه‌تیم و هه‌ژار و بێ‌وه‌ژنان,ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر بۆ كڕین, سه‌یاره‌ و ئامێر بۆ دابین كردن.
7- سۆراغكردنی ئه‌نفالكراوان: هه‌رچه‌نده‌ زۆر زه‌حمه‌ته‌ ئه‌نفالكراوان له‌هیچ شوێنێك مابن نه‌خاسمه‌ وه‌كو گرتن و زیندانی، وه‌لێ‌ شتێكی چاكه‌ كورد هه‌میشه‌ هه‌وڵَی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نفالكراوه‌ زیندوه‌كان بدا له‌ده‌ره‌وه‌ وناوه‌وه‌، مه‌بادا له‌ وڵاتانی دراوسێ‌ مابن، یاتاكو ته‌را له‌ناوخۆ و له‌ده‌ره‌وه‌ گوم ببن، یابه‌كۆیله‌ و خزمه‌تكار له‌ ماڵان مابن، پێویسته‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی سۆراغ و دۆزینه‌وه‌یان بدرێت، بگێڕدرێنه‌وه‌ ناو ماڵا و حاڵی خۆیان، سه‌یرنییه‌ تاكو ته‌را مابن، یاله‌وڵاتانی دراوسێ‌ گوم كرابن.
8- چاره‌سه‌ركردنی ئه‌نفالكراوان:بێگومان ئه‌نفالكراوان به‌ جۆره‌ها شێوه‌ نه‌خۆش و شه‌كه‌ت و ده‌رده‌دران، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كیمییایان لێ‌ به‌كارهاتووه‌ یاگیراون تازیب و ئه‌شكه‌نجه‌ دراون دوچاری سه‌رما و گه‌رما وبرسێتی هاتوون، توشی نه‌خۆشی بوونه‌، پێویسته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ناوه‌وه‌ له‌سه‌ر حسابی حكومه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌و په‌ڕی گرینگیان پێ‌ بدرێت.
9- دابینكردنی ماف‌وئیمتیازاته‌ پێویسته‌كان بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان .
10- قۆزستنه‌وه‌‌وبه‌كارهێنانی پرسی ئه‌نفال به‌ چاكه‌ بۆ كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌وكه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان.