ئه‌گه‌ر چی هێشتاش ته‌واو ڕوون و زامن نیه ئاخۆ به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان ئه‌مریكاو عێراق ، له‌كۆتای ئه‌مسالدا ئه‌مریكا به ته‌واوه‌تی له‌عێراق ده‌كشێته‌وه یان نا، چونكه تا ئیستاش ئه‌مریكا له‌و په‌ری هه‌وڵ‌و فشاردایه كه هه‌ندێ له هێزه‌كانی له عێراق بمێننه‌وه ، وه‌ڵًی عێراق رێگه به‌وه نادات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له‌عێراق ته‌واو بكشێته‌وه، بێگومان له ناوچه‌كه بێ هێز ده‌بێ و به‌رامبه‌ره‌كانی به هێز ده‌بن...، هه‌رچه‌نده داگیر كردنی عێَراق و مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆمه‌لێ سه‌لبیاتی هه‌یه ، وه‌ڵی ئه‌گه‌ر دیراسه‌تێكی حه‌قیقی‌و واقیعی‌و بێ لایه‌نانه بكه‌ین ، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له عێراق بكشێته‌وه كۆمه‌لێ كێشه‌ومه‌ترسی له‌ناوچه‌كه دێنه ئاراوه، وێرای ئه‌وه‌ی به وجودی ئه‌مریكا ش هه‌ندێ كێشه‌وگرفت هه‌ر هه‌ن، به‌لام به كشانه‌وه‌ی ئه‌و تۆختر و زۆرتر ده‌بن، بۆ وێنه وه‌ك :
1- له‌وانه‌یه بارودۆخی عێراق زیاتر بشێوێت‌و حكومه‌ته كه كۆنترۆل نه‌كرێ و توند‌و تیژی زۆر به‌رپابێ و، لایه‌نه‌كان په‌نا به‌رنه به‌ر هێزوچه‌ك ، به‌وه‌ش شه‌ر له نێوان لایه‌نه‌كانی عێراق، نه‌خاسه له نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب روبدا ، ئه‌وسا لایه‌نه به‌هێزو ده‌سته‌لاتداره‌كان زیاتر ده‌ور ده‌بینن‌و مافی لایه‌نه‌كانی تر پێ شێل ده‌كه‌ن.
2-ده‌ستور‌و یاسا زیاتر له‌كارده‌كه‌وێت‌و كێشه‌هه‌ڵپه‌سێندراوه‌كانی نێوان كورد‌و عه‌ره‌ب به‌چارسه‌رنه‌كراوی ده‌مێننه‌وه، له‌وانه یه ئه‌سلی ده‌ستور هه‌موار بكرێته‌وه .
3-پێگه‌ی كورد له به‌غدا زۆر لاواز ده‌بێ، له‌وانه یه هه‌موومه‌سئولێك نه‌توانی له‌وێ ده‌وام بكا.
4-ناوچه دا برێنراوه‌كان زیاترداگیر ده‌كرێنه‌وه‌وده‌كه‌ونه به‌ر هه‌ره‌شه‌و كێشه‌ی سته‌م لێ‌كردن.
5- ولاتانی دراوسێ زیاترده‌ست وه‌رده‌ده‌نه ناو ناوخۆی عێراق و زیاتر بالاده‌ست ده‌بن‌وته‌راتێن به عیراق ده‌كه‌ن ، هه‌ر ولاته‌و هاوكاری هه‌وادارانی خۆی ده‌كات ، عێراق زیاتر كۆنترۆل له ده‌ست ده‌دات، به‌مه‌ش بارودۆخی زیاتر تێك ده‌چێت، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌مریكا و هه‌وادارانی كێشه‌و ته‌گه‌ر بۆ عێراق دروست بكه‌ن تا زه‌روره‌تی بوونی خۆیان بسه‌ڵمێنن.
6- ئه‌گه‌ر كێشه‌ی موعاره‌زه‌ی توركیاوئێران چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ، له‌وانه‌یه توركیا‌و ئێران و عێراق سنوره‌كان كۆنترل بكه‌ن ، به‌مه‌ش كوردستان كۆت و په‌ڵبه‌ست ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر زیره‌ك نه‌بین له‌وانه‌یه شه‌ری كورد كوژیش به‌ر پا بكه‌ن ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر كورد .
7- له به‌غدا وه كێشه‌ی زۆر بۆ كوردستان دروست ده‌كرێن ، له‌وانه‌یه له زۆر شت گه‌مارۆی بخه‌نه سه‌ر ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ولاتانی دراوسێ كۆك بن . به‌غدا زیاتر كۆت‌وبه‌ند ده‌خاته سه‌ر كوردستان و به‌ناوی ده‌ستور هه‌راسانی ده‌كات .
8- له هه‌ڵبژاردنه‌كان له خوارو رۆلی كورد لاوازده‌بێت‌و فشاری له‌سه‌ر زۆر ده‌بێت.
9- له‌رووی ئابوریه‌وه بارودۆخی كوردستان زۆر ته‌نگه‌تاو‌وكێشه‌ی بۆدروست ده‌كرێت 10- ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش بێته كوردستان‌وجێگیر بێت ، وێرای لایه‌نه چاكه‌كانی ، كوردستان ده‌بێته جێ ی كێشه‌وئامانج . |