ئه‌و شتانه‌ی ده‌بنه هۆی خراپه‌كاری وبه‌كارهێنانیان له‌به‌دڕه‌وشتی نێوان پیاو‌و ئافره‌ت زۆرن، ئێمه لێره‌دا به‌كورتی هه‌ندێكیان ده‌خه‌ینه ڕوو كه‌هۆكارو ئامێری دووسه‌ره‌ن، بۆچاكه‌و خراپه به‌كاردێن، وه‌لێ زۆر كه‌س بۆخراپه به‌كاریان دێنی وبه‌هۆی ئه‌م شتانه‌وه بێ ئه‌خلاقی له‌گه‌ڵ یه‌كتری داده‌كه‌ن.
1- یاسا: زۆر یاسا هه‌یه له‌وڵاتدا بره‌و به‌بێ ئه‌خلاقی ده‌داو ئازادی خراپ به‌رپا ده‌كات و، له‌دژی په‌روه‌رده‌و بارهێنانی چاكه. ده‌بێته هۆكار ومایه‌ی بێ ئه‌خلاقكردنی خه‌ڵك.
2- ده‌سه‌ڵات: زۆر جار ده‌سه‌ڵات هۆكاره بۆ بێ ئه‌خلاقكردنی خه‌ڵك، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێده‌دا، هاوكاریان ده‌كا، موحاسه‌به‌یان ناكا، ڕێگه‌و شوێنیان بۆ دابین ده‌كا، له‌زۆر ڕووه‌وه زه‌مینه وبواریان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ، وه‌هه‌روه‌ها.
3- ته‌كسی: زۆر كه‌س سودی خراپ له ته‌كسی وه‌رده‌گرێ و ته‌كسی بۆ بێ ئه‌خلاقی وپه‌یوه‌ندی جنسی به‌كار دێنێ و، له‌ئه‌نجامی سواری ته‌كسی تووشی خراپه‌كاری ده‌بن.
4- ته‌له‌فۆن: زۆر كه‌س به‌هۆی ته‌له‌فۆن‌و مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی خراپ له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌به‌ستێ وهه‌موو كارێكی خراپ له‌گه‌ڵ یه‌كتری‌دا ده‌كات. ته‌له‌فۆن هۆكارێكی زۆر گرنگی خراپی ئه‌م بواره‌یه. ئاسانكاری وزه‌مینه سازی زۆری پێده‌كرێت.
5- ئازادی خراپ : به‌ر پاكردنی ئازادی بێ سنور‌وخراپ له‌لایه‌ن حكومه‌ت وخێزان هۆكاره بۆ تێكچونی تاك وكۆمه‌ڵگه. له‌ئه‌نجامی سه‌ردان ولێ نه‌پرسینه‌وه زۆر كه‌س تووشی خراپه‌كاری ده‌بێت.، به‌تایبه‌ت ئافره‌تان.
6- بازاڕ: شوێنی تێكه‌ڵاوبوون وبه‌یه‌ك گه‌یشتی پیاو‌و ئافره‌ته، زۆر كه‌س له‌م شوێنه‌یه‌كتر ده‌ناسێ وپێك ده‌گاو په‌یوه‌ندی خراپ دروست ده‌كات. به‌ناوی كار‌و بازاڕ ده‌رده‌چن، وه‌لێ ئامانجی خراپی خۆیان جێ‌به‌جێ ده‌كه‌ن.بۆیه پێغه‌مبه‌ریش ( صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێ : خراپترین شوێن بازاره‌كانن .
7- دوكان: به‌گشتی شوێنی كه‌ل وپه‌ل فرۆشتن هه‌ر ناوێكی لێی بێ،ده‌بێته مایه‌ی تێكه‌ڵاوبوون وپێكگه‌یشتنی پیاووئافره‌تان، كاری خراپی لێده‌كرێ، نه‌خاسمه ئه‌و دوكاندارانه‌ی وه‌ك ڕاوچی داوبۆ ئافره‌تان داده‌نێنه‌وه یاهه‌ندێ له‌وانه‌ی كه‌لوپه‌لی ئافره‌تان ده‌فرۆشن.
8- تێكه‌ڵاوی: به‌گشتی تێكه‌ڵاوی خراپ وناشه‌رعی له‌نێوان پیاو‌و ئافره‌ت له‌بۆنه‌كان وبه‌بێ بۆنه‌كان،ده‌بێته مایه‌ی یه‌كتر ناسین ودروستكردنی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی له‌گه‌ڵ یه‌كتری وكه‌ڵك لێ وه‌رگرتنی.
9- خه‌لوه: به‌یه‌ك گه‌یشتنی دووپیا و ئافره‌ت به ته‌نیا، به‌هه‌ر هۆكارێك و له‌هه‌ر شوێنێك بێ، به‌تایبه‌ت له شوێنی چۆل و په‌ناهان به یه‌كتر بگه‌ن، له‌دوكان یا له ته‌كسی یا له بازار یا له مال و فه‌رمانگه‌یه‌ك ... شه‌یتان سێ یه‌میانه و زه‌ل و زه‌فه‌ریان پێ ده‌با‌و ده‌بێته مایه‌ی خراپه‌كاری ئه‌گه‌ر ئینسان مه‌به‌ستی خراپه بێت .
10- سه‌فه‌ر: به‌گشتی سه‌فه‌ركردنی پیا و ئافره‌ت، به‌تایبه‌ت ئافره‌ت ، دوربێ یا نزیك، كاتێ بێ مه‌حره‌می خۆی ده‌رده‌چێ ، ناچار و تووشی زۆر پیا و و شت ده‌بێ، ده‌بێته مایه‌ی توشی بونی به خراپه‌كاری. به‌تایبه‌ت سه‌فه‌ری به شه و‌و دور و قاچاغ و ولاتان.
11- په‌روه‌رده و فێركردن: به‌چاك و به‌خراپ كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئینسان هه‌یه، له هه‌ندێ شوێن خه‌لك به‌خراپ په‌روه‌رده ده‌كرێ، فێری شتی خراپ ده‌كرێ، خراپ ده‌رده‌چێت، ئیتر په‌روه‌رده‌كه چ له‌ماله‌وه بێ یا له‌قوتابخانه و داموده‌زگاكان.
12- راگه‌یاندن: كاتێك هه‌ندێ له راگه‌یاندنه‌كان هه‌ندێ به‌رنامه‌ی خراپیان هه‌یه، خه‌لك فێری شتی خراپ و به‌ره‌للای ده‌كه‌ن، خه‌لك خراپ ده‌رده‌چێت، به‌تایبه‌ت بازرگانی به ئینسان‌وبه‌ئافره‌ت ده‌كه‌ن، وێنه‌ی رووتی پیا و ئافره‌ت پیشان ده‌ده‌نن، بره و به بێ ئه‌خلاقی ده‌ده‌ن، خه‌لك فێری شتی خراپ ده‌بێت.
13- هاوڕێ خراپ: به چاك و به خراپ هاوڕێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئینسان هه‌یه بۆیه پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) ئه‌وه‌نده ته‌ركیز له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی هاوڕێ‌ی چاك ده‌كا، هاوڕێ ی چاك سودت پێ ده‌گێنێ و هاوڕێ ی خراپیش زیان. بۆیه پێویسته هاوڕێ ی چاك بگرین.
14- كۆمه‌لگه: ئه‌و كۆمه‌لگه و ده‌وروبه‌ری ئینسان تێیدا ده‌ژی به‌چاك و به‌خراپ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كتری هه‌یه، ئه‌گه‌ر كۆمه‌لگه كه زۆربه‌ی چاك بێ یا خراپ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یه‌كتری هه‌یه، زۆرجار هه‌ندێ ره‌گه‌زی خراپ كۆمه‌لگه تێك ده‌ده‌ن.
15- شتی ده‌ره‌كی: زۆر نه‌خشه و به‌رنامه و پیلانی ده‌ره‌وه هه‌یه ده‌یانه‌وێ كۆمه‌لگه‌ی ئیسلامی تێك بده‌ن، كاتێ خه‌لكی موسلمان لاسایان ده‌كاته‌وه، خراپ په‌روه‌رده ده‌بێت وكرداری خراپ ئه‌نجام ده‌دات.
16- لاسایی كردنه‌وه: كاتێ ئینسان له‌شتی خراپ لاسایی غه‌یری خۆی ده‌كاته‌وه، فێری شتی خراپ ده‌بێ و شتی خراپ ده‌كات.
17- شتی خراپ: كاتێ شتی خراپ دروست ده‌كرێ و به‌كاردێ خه‌لك فێری خراپه ده‌بێت.
18- مۆدێل په‌رستی: له خراپه به‌دوای مۆدێل كه‌وتن فێری خراپه‌كاری مان ده‌كات.
19- سه‌رچاوه‌ی خراپ: هه‌موو شتێكی خراپ كه‌شتی لێ وه‌رده‌گیرێ، وه‌ك (كتێب و گۆڤار و راگه‌یاندن ...) ی خراپ ئینسان خراپ و به‌دره‌وه‌شت ده‌كات
20- نه‌زه‌ركردن: به‌خراپ سه‌یركردنی یه‌كتر له نێوان پیا و ئافره‌ت پێشه‌كی زینا و داوێن پیسه‌یی یه، پیاو‌و ئافره‌ت سه‌ره‌تا به سه‌یركردنی یه‌كتری به خراپ تا م و چێژ له یه‌كتر وه‌رده‌گرن دواتر به یه‌كتر ده‌گه‌ن. بۆیه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ نزیكی زینا مه‌كه‌ون، واته ئه‌و شتانه‌ش مه‌كه‌ن كه ده‌بنه هۆكاری زیناكردن، وه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رمووێ: نه‌زه‌ركردن تیرێكی ژه‌هراو یه له تیره‌كانی شه‌یتان.
21- هه‌لسوكه‌وتی خراپ: هه‌لسوكه‌وتكردنی خراپ و ناشه‌رعی له نێوان پیا و ئافره‌ت و كۆمه‌لگه، خه‌لك فێری به‌دره‌وشتی ده‌كات.
22- بازرگانی: زۆر كه‌س له كاتی مامه‌له و بازرگانی نێوان پیا و ئافره‌ت توشی خراپه‌كاری و به‌ردڕه‌وشتی ده‌بێت. |