یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران    *****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات   
تاریق مه‌لا تاهیر به‌حرکه‌یی
به‌رواری دابه‌زاندن: 28/11/2010 : 20:09:41
قه‌باره‌ی فۆنت
درێژترین دار لە جیهاندا
درێژترین دار لە جیهاندا بەرزاییەكەی دەگاتە (112) مەتر كە لە دارستانەكانی كالیفۆرنیایە لە ویلایەتە یەگگرتووەكانی ئەمریكا، زاناكان تەمەنی ئەو دارە دەگەڕێننەوە بۆ زیاتر لە هەزار ساڵا، وە درێژی قەدی دارەكە لە سێ‌ مەتر زیاترە، جا ئەگەر بەرزایی ئەو دارە بەراورد بكەین لەگەڵا خانوویەك یان هوتێلێك، ئەوە زیاتر دەبێ‌ لە (37) تەبەقە...
ئینجا ئەگەر یەكێك بڵێ‌: چ سەرسوڕهێنەرێك لەو دروست كراوە دایە؟
دەڵێێن: با كەمێك راوەستین و بیر بكەینەوە:
چۆن ئاو گەیشتۆتە ناو ئەو خاكەی كە بەرزاییەكەی (112) مەترە! وە چۆن ئەو دارە ئەم ئاوەی وەرگرتووە!
وە ئەم دارە ئەو ووزەو توانایەی لە كوێیەوە هێناوە تا بتوانێ‌ بەردەوام بێ‌ لە ژیان زیاتر لە هەزار ساڵا و ووشك نەبێ‌؟!
بەڵێ‌: خودای گەورە هۆكارو وەسائیلی بۆ ئەو دارە و دروست كراوەكانی تری داناوە بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ژیان، یاسایەكی زۆر جوانی داناوە...
ئەگەر ئەو یاسایە خواییە نەبایە هەموو رووەك و گیاو درەختەكان دەمردن و بەردەوام نەدەبوون لە ژیاندا...
ئەم یاسایە بریتیە لە ((التوتر السطحى للماء))...
ئاو هێزێكی بەهێزی لە راددە بەدەری هەیە كە لە هەموو شلەكان گەورەترە و دەتوانێ‌ بۆ ناخی قوڵی رووەكەكان و درەختەكان بچێت و لەوێشەوە دەگاتە بەرزایی درەختەكان...
ئینجا وەسیلەیەكی تریش هەیە كە خوای گەورە بۆ ئەم دارەی داناوە تا بژیێ ئەویش ئەوەیە كە بەشێك ئاو لە هەورەكان وەردەگرێت...
ئینجا ئەو خوایەی كە بەم شێوەیە رۆزی دروست كراوەكانی بدات و لە بیریان نەكات و هۆكارەكانی ژیانیان بۆ دابین بكات، ئایا مرۆڤی لە بیر دەچێ كە لەبەری بپاڕێتەوە و هانای بۆ ببات؟
خوای گەورە دەفەرموێ‌: ((وَكأيِّن مِن دابة لا تحمِل رِزقها الله يَرزقها وَإياكم وَهوَ السَّميع العَليم)){العنكبوت: 60}. واتە: زۆرن لە تیرەی جانەوەرانی بێ‌ هێز، كە ناتوانن رۆزی خۆیان بدەن، خوای گەورە رۆزیان دەدات هەروەكو رۆزی ئێوەش دەدات، وە خودا بیسەرو زانایە.
ئەمەی خوارەوەش وێنەی ئەو دارەیە كە وێنەی گیراوە سەیر كەن چۆنە...

پاك و بێگەردی بۆ خودای گەروە...
پاك و بێگەردی بۆ خودا...


پەراوێز:
گوگل: قروب بنت 18.