یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران   
سەلام كەریم سیدان
به‌رواری دابه‌زاندن: 04/07/2024 : 11:16:18
قه‌باره‌ی فۆنت
گۆڕستانه‌كان

   گۆڕستان: ئه‌و زه‌ویه‌ ته‌رخانكراوه‌یه‌ بۆ ناشتنی مردووه‌كان(1) وه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی شاره‌وانیه‌ ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ گۆڕستانه‌كان (2) وه‌ مرۆڤ له‌ كۆنه‌وه‌ به‌ چاوی رێزه‌وه‌ سه‌یری گۆڕستانی كردووه‌ و مۆركی مێژووی خۆی پێوه‌ لكاندووه‌، وه‌ گۆڕستانه‌كان به‌شێكن له‌ شوێنه‌وار و كلتور ده‌كرێ وه‌به‌رهێنان له‌و سامانه‌ ساز بدرێ هه‌ر له‌و ڕوانگه‌شه‌وه‌ ده‌بینین  كه‌ دیوانی ته‌دوینی قانونی له‌ بڕیاری 31/10/1966 دا ده‌ڵێ‌: (ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌ ته‌رخان ده‌كرێن بۆ ناشتنی مردووه‌كان به‌ ماڵی گشتی داده‌نرێن) (3) وه‌ یاسا بۆ نه‌هیشتنی كێشه‌كان هه‌ڵساوه‌ به‌ تۆماركردنه‌وه‌ی (تسجیل مجدد) سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕستانانه‌ به‌پێی نه‌رێتی خۆجێیی به‌و شێوه‌ی لای خواره‌وه‌: گۆڕستانه‌ گشتییه‌كان به‌ ناوی ئه‌وقاف تۆمار ده‌كرێنه‌وه‌ به‌ (وه‌قف مه‌زبوت). گۆڕستانه‌ خێزانییه‌كان یانیش لایه‌نێك ته‌رخانی كردبێت بۆ ناشتنی مردووه‌كانی به‌ ناوی (وه‌قف مولحه‌ق) تۆمار ده‌كرێن له‌ سنووری شار و شارۆچككه‌كان.  ئه‌و گۆڕستانانه‌ی به‌ناوی بیانی تۆمار ده‌كرێن پاڵپشت به‌ رێككه‌وتنامه‌ په‌سندكراوه‌كانن(4)

وه‌ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ شاره‌وانییه‌كان ئه‌ركی سه‌رپه‌رشتی و چاودێریان پێ سپێرراوه‌. وه‌ بۆ هه‌ر گۆڕستانێكیش تۆمارێكی تایبه‌تی وردیان له‌ زانیاری تێدا تۆمار كردووه‌ له‌ ژماره‌ی گۆڕستانه‌كان و رووبه‌ر و شوێنی چه‌ند گۆڕ ده‌بێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كاری تێدا ده‌كه‌ن و به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن (5)   

(1) ماده‌ 1/ أ سیسته‌می گۆڕستانه‌كان ژماره‌ 18 لسنه‌ 1935

(2) ماده‌ (43/ 2- أ ) له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌وانیه‌كان  ژماره‌ 165 سالی 1964 

(3). بڕیاری دیوانی ته‌دوینی قانونی له‌ بڕیاری ژماره‌ 31/10/1966/ كتێبی  راڤه‌ی یاسای تۆماری خانووبه‌ره‌ به‌یاسای ژماره‌ 43 ساڵی 1971 / مسته‌فا مجید لاپه‌ڕه‌ 479 جلد (1)

(4).    ماده‌  (57 /3) له‌ یاسای تۆماری خانووبه‌ره‌ ژماره‌ 43 ساڵی 1971 كتێبی  راڤه‌ی یاسای تۆماری خانووبه‌ره‌ به‌یاسای ژماره‌ 43 سالی 1971 / مسته‌فا مجید لاپه‌ڕه‌ 481 479 - 481 جلد (1)

(5) ماده‌ 25 له‌ سیسته‌می گۆڕستانه‌كان ژماره‌ 18 ساڵی 1935

 

....

 زه‌ویه‌كان به‌ جێهێلراوی (متروكه‌) داده‌نرێن ئه‌گه‌ر ته‌رخان كرابن بۆ یه‌ك له‌و مه‌به‌ستانه‌ی سوودی گشتی یا سپارده‌ (هبه‌)كراون بۆ دانیشتوانی یانیش ماوه‌ی (15) ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر به‌كارهێنان (استعمال) یان زیاتر سه‌باره‌ت به‌و زه‌ویانه‌ی وه‌قفكراو یانیش تاپۆ كراون(تملیك) وه‌ (10) ساڵ  یان زیاتر تێ په‌ڕیوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌ی ئه‌میریه‌  و تۆمار ده‌كرێن به‌ ناوی وه‌زاره‌تی دارایی جگه‌ له‌  (گۆڕستانه‌كان  كه‌ حوكمی شه‌رعیان تێدا جێبه‌جی ده‌كرێت) (1) وه‌ نوێنه‌ری ئه‌وقاف له‌ سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی تایبه‌ت به‌ گۆڕستانه‌كان وه‌ك ئه‌ندام كه‌ له‌ سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كان و چه‌ند ئه‌ندامێكی تر پێك دێن(2) وه‌ ئه‌وقاف بۆی هه‌یه‌ كه‌ گۆڕستان دروست بكات و به‌رپرسییه‌تی رێكخستن و سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوه‌بردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان راسته‌وخۆ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت ( 3 ) . وه‌ تایبه‌تمه‌ندیه‌كی تری گۆڕستانه‌كان له‌وه‌دایه‌ كه‌ به‌ (وه‌قف لازم) داده‌نرێ  ناتواندرێ هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕستانه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێك زه‌ویه‌كی موڵكی خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ ناشتنی مردووه‌كان و رێگه‌ ده‌دات كه‌ مردووی تری تیا بنێژرێ، وه‌ به‌رهه‌ڵستكاریشی نه‌بێ لای لایه‌نی تر (4) وه‌ گۆڕستان وه‌ك وه‌قفی لازم ناتواندرێ ره‌گه‌زی بگۆڕدرێ بۆ گۆڕه‌پان(عه‌ره‌صه‌) یان بیستان و یا كێڵگه‌ (مه‌زره‌عه‌) هه‌تا گه‌ر مردووشی تیا نه‌نێژرێ یان هه‌ر ره‌فتارێكی  تری تێدا بكرێ. جگه‌ له‌ گۆڕینه‌وه‌ (استبدال) به‌ ماڵینه‌ (عه‌ین) یانیش به‌ نه‌ختینه‌ (نقد) له‌كاتی بوونی به‌رژه‌وه‌ندی یانیش زه‌روره‌ت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بینایه‌ و دامه‌زراوه‌ دروستكراو له‌كاتی تۆماركردنه‌وی به‌ناوی (وه‌قفی مه‌زبووت) تۆمار ده‌كرێت " (ماده‌ (57 / 1)له‌ یاسای تۆماری خانووبه‌ره‌). (5) " ناشتنی مردوو له‌ناو مزگه‌وت و كه‌نیسه‌ و یانیش شوێنی خواپه‌رستی قه‌ده‌غه‌كراوه‌ ته‌نها به‌ مۆڵه‌تی به‌رزترین به‌رپرسی ئیداری ده‌ڤه‌ره‌كه‌، به‌ڵكو ده‌بێ له‌ناو گۆڕستانه‌كان بنێژرێ" (6)

(1) ماده‌ 8 له‌ یاسای (قانون التسویه‌ حقوق الاراچی) رقم 29 لسنه‌ 1938.

(2) ماده‌ 3 له‌ سیسته‌می گۆڕستانه‌كان ژماره‌ 18 ساڵی 1935

(3) ماده‌ 4/ أ  له‌ سیسته‌می گۆڕستانه‌كان ژماره‌ 18 ساڵی 1935

(4) بڕیاری دادگای ته‌میزی عیراق ژماره‌ 1815/حقوقیه‌/966 له‌ 5/5/1966 المنشور فی شرح قانون التسجیل العقاری / رقم 43 لسنه‌ 1971/ مصگفی مجید/ الجز‌و الپالپ/ رقم الصفحه‌ 191

(5) شرح قانون التسجیل العقاری / رقم 43 لسنه‌ 1971/ مصگفی مجید/ الجز‌و الپالپ/ رقم الصفحه‌ 479 و 480

(6) ماده‌ 14 له‌ سیسته‌می گۆڕستانه‌كان ژماره‌ 18 ساڵی 1935

 

.........

گۆڕستانی تایبه‌ت :  به‌پێی نه‌ریتی هه‌ندێ ناوچه‌ كه‌سانێك زه‌وییه‌كی دیاریكراو ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ ناشتنی مردووه‌كانی خێزانی خۆیان واته‌ گۆڕستانی تایبه‌ت وه‌ ڕێگرن له‌وه‌ی كه‌سی تر مردووی تیا بنێژێ! ئه‌وانه‌ پێیان ده‌گوترێ گۆرستانی تایبه‌ت،  وه‌ك له‌ ماده‌ی (57/2) (1) ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌ وه‌ تۆمار ده‌كرێ به‌ناوی (وه‌قف مولحه‌ق). وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ش پراكتیزه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر تائیفه‌كانی تر .

  گۆڕستانی گشتی(2): ئه‌و گۆڕستانه‌ وه‌ك وه‌قف مه‌زبووت تۆمار ده‌كرێت به‌ناوی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ ئه‌و زه‌ویانه‌ی كه‌ ته‌رخان ده‌كرێن له‌لایه‌ن خاوه‌نی بۆ ناشتنی مردوو به‌ فعلی وه‌ رێگه‌ به‌كه‌سانی تر ده‌درێت كه‌ مردووی تیا بنێژن، ده‌بێته‌ وه‌قفێكی لازم گه‌ر هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌كی تری نه‌بێ وه‌ هیچ مه‌رجی نییه‌ بۆ تۆماركردنی پاڵپشت به‌ (حجه‌ی وه‌قفی) و تۆماری له‌ دادگا.(3) وه‌ پاڵپشت به‌ بڕیاری دیوانی ته‌دوینی یاسایی له‌ به‌رواری 31/10/1966 ته‌رخانكردنی زه‌وی بۆ ناشتنی مردوو به‌ فعلی ده‌بێته‌ ماڵی گشتی، (وه‌ نابێ ده‌ستكاریان بكرێ و یان گڵبدرێنه‌وه‌ یان به‌پێی به‌سه‌رچوونی كات به‌خاوه‌ن بكرێن)  پاڵپشت به‌  ماده‌ی (71) له‌ یاسای شارستانی ژماره‌ 40 ی ساڵی 1951(4) وه‌ك له‌ ماده‌ 1081ی یاسای شارستانی عیراقی داهاتووه‌ كه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆیان نییه‌ داوای لابردنی هاوبه‌شی له‌ سامانێكی هاوبه‌ش بكه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ئه‌و ئامانجه‌ی ئه‌و سامانه‌ی بۆی ته‌رخانكراوه‌ واده‌خوازێت كه‌ سامانه‌كه‌ به‌به‌رده‌وامی و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامی بمینێته‌وه‌ وه‌ك "گۆڕستانی خێزانی و په‌ڕاو و به‌ڵگه‌ نامه‌كانیان"(5)

1  ماده‌  (57/2) له‌ یاسای تۆماری خانووبه‌ره‌ ژماره‌ 43 سالی 1971 كتێبی  راڤه‌ی یاسای تۆماری خانووبه‌ره‌ به‌یاسای ژماره‌ 43 ساڵی 1971 / مسته‌فا مه‌جید لاپه‌ڕه‌ 481 جلد (1)

2    ماده‌  (57/1) له‌ یاسای تۆماری خانووبه‌ره‌ ژماره‌ 43 ساڵی 1971 كتێبی/  راڤه‌ی یاسای تۆماری خانووبه‌ره‌ به‌یاسای ژماره‌ 43 ساڵی 1971 / مسته‌فا مه‌جید لاپه‌ڕه‌  479 - 481 جلد (1)

(3) هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه‌ لاپه‌ره‌ 479

(4) بڕیاری دادگای ته‌میز ژماره‌ 1815/حقوقیه‌ /965 فی 5/5 /1966

(5) المرشد الی احكام ازاله‌ الشیوع فی القوانین العراقیه‌ / المحامی جمعه‌ سعدون الربیعی/ مگبعه‌ القانونیه‌ / بغداد / ص 147

 

سلام كریم سیدان

پارێزه‌ر/راویژكاری پیشووی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف