یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران   
سەلام كەریم سیدان
به‌رواری دابه‌زاندن: 08/09/2010 : 15:48:15
قه‌باره‌ی فۆنت
زەكات و دادپەروەری و ئاسایش و ئارامی
زەنگی مەترسیەكانی بیردۆزی مالتۆس كە لە سالی 1789 لە كتێبی (رسالە الی السكان) دای بەزاندوە دەربارەی دانشتوان و مەواریدی سەر گۆی زەویە
بەو اعتبارەی كە دانشتوان بە پێی متوالیەی ئەندازەیی زیاد دەكەن و هەرچی مواریدی ئابوریشە بە پێی متوالیەی عددی زیاد دەبێت لێرە مەترسیەكە لە وەدایە بەم لێكدانەوە سەدا هەشتای دانشتوانی سەرزەوی زیادن و مەواریدەكەش تەنها بەشی سەدا بیستەكەی دانشتوان دەكات بۆیە ئەو رایە پەسندە كە برسیەتی و دەربەدەری وشەروشۆر هانبدرێت بۆ

خزمەتی رەوشی ئەم بیردۆزە دەكات.
پاش دووسەدد سال بەسەر ئەم كتابە سەیر دەكەین UN هەمان بابەتی تەبەنی كردۆتەوە، سێ كۆنگرە جیهانیەشەكەش لە وانە: كۆنگرەی دانشتوان لە قاهرە و كۆنگرەی ئافرەتان لە بكین و: كۆنگرەی دانشتوان و پەرەپیدان لە كۆبنهاگن هەمان رێبازو ستراتیژیەتیان پاوان كردۆتەوەهەمان دەهۆلیش دەكوتنەوە .
مەبەستمان لێرە تێكهەلكێشانەوەیەكە لە گەل سەرهەلدانەوەی قۆناغی سێیەمی سەرمایەداری لە ناو چوارچێوەی جیهانگەرایی(العولمە) كە لەسەرەتای 1990 كە ئەمریكا رابەرایەتی دەكات بە نیازی دەست بەسەراگرتنەوەو استغلال كردنەوەی ئابوری جیهان ئەمجارەیان لەرێی رێكخراوە نێو دەولەتیەكان و لەناوجل و بەرگێكی نۆێ و بەرەوشێكی جیاوازەوە نەك بە بەكارهێنانی سوپاو جەنگ و كوشتار جیا لە قۆناغەكانی تركە بالی بە سەر زۆربەی دونیا كیشاوەتەوە بە ناوی سستەمی نوی جیهان.
كتێبی (فخ العولمە) كە بە راشكاوانە دان بەوەدەنێت كە عولمە دادپەروەریەكی كۆمەڵایەتی تێدا بە دی ناكرێت.
لەهەمانكات دا لە دیراسات و لیكۆلینەوەكاندا دەركەوتوە كە 358 كەسایەتی دەولەمەندی جیهانی خاوەنی سامانی سەدا بیستی دەولەتانی جیهانین وە عولمەش بەردەوامەو سەدا بیستی مەوارید كەوتۆتە دەست ژمارەیەك كەسان و كۆمپانیا زەبەلاحەكانی نێودەولەتی و سەدا هەشتاكەی تری دانشتوانیش بە دوای كارو لە مالوێرانی ئایندەیەكی نادیار رۆژ و شەو بەسەر دەبات ئەم كەش و هەوایە دەگمەنی ئابوریان ( الندرە الاقتصادیە)ی خولقاندوە واتە 20% دانشتوان تێرو لە خۆشیدا بن و 80% كەی تریش لە مالوێرانی كارو برسیەتی بە دەیان دیراسات و لیكۆلینەوەو تۆژینەوەی بیانی لە تاریكی دا پالپشتی دەكەن بۆ سەرگرتنی ئەم دیاردە مەترسیدارە و هەول و تەقەلای بۆ دەدریت كە چی دەبی بزانین وەلامی قورئانی پیرۆزیش :-(إِنَّا كُلَّ شَیْ‌وٍ خَڵقْنَاهُ بِقَدَرٍ)(49) القمر ئەم ئاییەتە پیرۆزە هانمان دەدات بۆ رێكخستنەوەی ئابوری و دانانی سستەم و رێسای سەردەم بۆ وەبەرهێنان وپلاندانان و قەدەغەكردنی احتكار و سو و ربا ...هتد
بەربەست و رێگرتنی بۆ بەرپەچدانەوەی ئەم مەترسیانەش بەرنامە ستراتیژیەكەی ئاینی پیرۆزی ئیسلامە كە ئەویش زەكاتە :- بۆ ئەوانەی كە دەبی زەكات بدەن قورئانی پیرۆز دەفەرموی:
(خُژْ مِنْ أَمْۆالِهِمْ صَدَقَەً تُگَهِّرُهُمْ ۆتُزَكِّیهِم بِهَا) التوبە 103
وە دەدرێت بە چ چینێك لە كۆمەلگا وەكێ سوودمەندە هەمدیسان قورئانی پیرۆز دەستی لە سەر سەرجەم پۆلین كراوەكان داناوەكە دەفەرموی:
(إِنَّمَا الصَّدَقَاتُ لِلْفُقَرَا‌و ۆالْمَسَاكِینِ ۆالْعَامِلِینَ عَڵیْهَا ۆالْمُۆَلَّفَەِ قُلُوبُهُمْ ۆفِی الرِّقَابِ ۆالْغَاڕمِینَ ۆفِی سَبِیلِ اللَّهِ ۆابْنِ السَّبِیلِ فَڕیچَەً مِّنَ اللَّهِ ۆاللَّهُ عَلِیمٌ حَكِیمٌ( (60) التوبە
لێرە سەیر دەكەین كە فیقهی زەكاە زۆر بە وردی دەستی لە سەر هەر ئەو هەشت چینەی ناو كۆمەلگا كردوە كە بە دابین كردنی كەم و كوریەكانیان دادپەروەری كۆمەلایەتی جێگیر دەبێ و مالوێرانی و هەژاری و كەمدەرامەتی بنبر دەبن ئاشتی ئاسایش و ئارامی بال بەسەر سەرتاپای كۆمەڵگاكە دادەگری و لیرەش پرۆژەی پیرۆزی زەكاە ئامانجیكی تر دەپێكی كە لە دادپەروەری فراوانترە ئەویش ئارامی و ئاسایشە وە لە مێژووی ئیسلامیشدا ئەم پرۆسە رۆژانێك بە سەركەوتوی پیادە كراوە و هیچ كەس نەماوە خاوەن پێداویست بێت دەولەمەندەكانیش گەراون بە دوای یەكێك كە خەرجی زەكاتی پێبدەن كەسیان دەست نەكەوتوە پیش ئەویش جاری شەر دراوە دژ بەوكەسانەی كە مانعی زەكاتن واتە لە ئیسلامدا شەر كراوە بۆ بنبركردنی هەژار و كەم دەرامەتان....
شانازیشە بۆ ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف كە پرۆژەی زەكاتمان لە سەر مۆدیرنترین شێواز ئامادەكردوە بە رزكراوەتەوە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە مەبەستی خستنە بەردەستی پەرلەمانی كوردستان و پەسندكردنی یاسایەكە وەئەم پرۆژەیە جیی دەستخۆشیە كە لە لایەن چەند مامۆستایەكی پسپۆری بواری یاسایی زانكۆی صلاح الدین زۆر بە وردی و نەفەسێكی قولەوە ئامادە كراوە وە چەندین كۆرو كۆبونەوەی لە سەركراوە وە زیاتر لە 600 مامۆسای ئایینی و شارەزاو بەرپرسانی حزبی و حكومی و رێكخراوەی خیرخوازی و مەدەنی و راگەیاندنكاران و كەسایەتی بینیویانە بۆ ئەوەی هەر درزێكی هەبێت بتواندری پڕبكرێتەوە وە چەندین لیژنەی شرعی و ئیداری و بۆ داندراوە وە پرسی ئیدارەی هەرسی شارەكە و بە گەرمیانەوەش كراوە بە داخەوەش دەبوایە راگەیاندنی كوردی هەقی خۆی بدابایە ئەم پرۆژە پیرۆزە چونكە ماندوبونێكی زۆری بۆ كراوە سەدا سەد لە دارشتنەكەی دا رەچاوی بارودۆخ
ئەزمونی خۆمانی تیدا بەدی كراوە لە كۆتاییدا دەلێین ئومێدمان وایە هەرێمی كوردستان توانیبی پرۆژەیەك دابرێژی كە بە دەگمەنترین پرۆژە بناسرێت لە جیهانی ئیسلامی بۆ خزمەتی كۆمەلگەی خۆمان و كەم دەرامەتان و هەژارەكان لە سایەیەوە بحەسێنەوەو لە بەردەرگای مزگەوتەكان و بازارو گۆرەپانەكانیش چیتر كەس دەست پاننەكاتەوە ،بەپێویستیشی دەزانم رونكردنەوە و بەدواداچونێك بۆ فەتوایەكی مەلا كرێكار بكەم كە لەم رۆژانەی رابردودا لەسایتێكی ئیسلامی بڵاوی كردۆتەوە و دەڵێ‌ حكومەتی هەرێم پارەی زەكاتی كۆكردۆتەوە دواتریش داوا دەكات پارە نەدەنە حكومەتی هەرێم،بۆیە دەمەوێ‌ ئەوەی بۆ رونبكەمەوە كە هێشتا دەزگای زەكات كە بەشانازیەوە ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف كارمان بۆكردوە،یەك دیناری لەهیچ كەسێك كۆنەكردۆتەوە بۆیە گومانی خراپ خراپە و لەئاینیشدا ئەو جۆرە گومانە دەكەوێتە بابی گوناهەوە،سەبارەت بە پێكهاتەی ئەو پرۆژەیەش دەمەوێ‌ ئەوە رابگەیەنم كە لەناو پرۆژەكەدا 100كەسایەتی وەك خۆبەخش كاردەكەن و تەنها وتەنها مەبەستیان هاوكاریكردنی هەژار و كەمدەرامەتەكانە و هیچ مەبەستێكی تایبەتی لەپشتەوە نیە و بەدەنگەوەهاتنی چەندین دەوڵەمەند و خاوەن دەزگای خێرخوازی بۆ ئەم پرۆژەیەی وەزارەتی ئەوقاف نیشانەی متمانەی خەڵكی كوردستانە بە پرۆژەكەمان كە نزیكەی دوو ساڵە كاری تێدا دەكەین.

*راوێژكار و بەرپرسی راگەیاندنی ئاینی وەزارەتی ئەوقاف و رێكخەری پرۆژەی كۆكردنەوەی زەكات لەهەرێمی كوردستان.