كه رۆژانی 14-15/12 /2011 وۆرك شۆپی بۆ ئه‌نجام ده‌دریت له وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌لایه‌تی
مندال ئه‌و دیاریهیه كه خوای په‌روه‌رده‌گار به‌خشیویه‌ته ئێمه وه‌ك ئهمانهتیك له ئهستۆشمانه به‌رپرسیاریه‌تی گه‌شه‌كردنی و سه‌رپه‌رشتی له روی نه‌ش و نماكردن جه‌سته‌یی و ده‌رونی و په‌روه‌رده‌یی و ئایینی ده‌سپاكی و راسگۆی و ژینگه‌ی, بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیه‌كی رۆشن و سودمه‌ند و به‌كه‌لكی لێ دروست بیت وهپهروهردهكردنیش تیایدا تركیز بكریته سه‌ر چه‌سپاندنی رۆح و ویژدانی چه‌سپاو له ناخیدا بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نمونه‌یی و دروست‌و، خاوێن‌و، نهرمو، ئارام‌و، له‌سه‌رخۆو ، وشیار، ئه‌وه‌ش زامنی دروستكردنی كۆمه‌ڵگایه‌كی خاوێن‌و، باش‌و، دوور له گرفت‌و، واته بنیاتی فه‌لسه‌فه‌ی لێبوردهییو پێكه‌وه‌ژیان، لێره به دلنیاییه‌وه ، ده‌توانین ئایینده‌یه‌كی پڕشنگدار بۆ نه‌ته‌وه‌و وڵاته‌كه‌مان دابین
ِ بكه‌ین سه‌ره‌تاش ده‌سپیكی ئه‌م ئاواته‌ش به‌دایك ده‌ست پێده‌كا:
دایك : وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌م له كۆمه‌لگا كه پارێزگاری له كۆرپه‌له‌كه‌ی له‌ناو ره‌حمی خۆی له رۆژان و مانگه‌كانی ئهوهلیدا تا بوونی به‌دابین كردنی ژینگه‌یه‌كی له بار بۆی وهگۆی رایه‌لی و ره‌چاو كردنی هۆشدایهكانی ته‌ندروستی كه ده‌وڵه‌ت پیاده‌ی ده‌كات له سه‌ر ریۆشوینی زانستی له ئه‌ستوی دایك دایه وه له‌و ماوه‌یه‌ش دا پاریزگاری له ته‌ندروستی خۆی و كۆرپه‌له‌كه‌ی و رینمایی ته‌ندروستی و خواردن و خواردنه‌وه‌ی مۆلهتپیدراوی ته‌ندروستی كاریگه‌ری كارای ده‌بیت بۆ له‌شساغی كۆرپه‌له.وهههمدیسان دایك له ناو خیزاندا ده‌وری سه‌ره‌كی له په‌روه‌رده‌و گه‌وره‌كردنی مندال داهه‌یه وه رۆلی شوانیكی وه‌فادار ده‌بینیت بۆ خزمه‌تیان كه‌چی به داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه سه‌یر ده‌كه‌ین هه‌رخۆ زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه بۆ خۆی و كورپه‌له و منداله‌كه له كاتێك جیابوونه‌وه(ته‌لاق)
كه به داخه‌وه رێژه‌كه‌ی له زیادبوون دایه رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌كانی مه‌ترسیدار وئهنجامیكی پر له ئیش ژانی نیشان ده‌دات وه‌ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه سلبی راسته‌وخۆ له سه‌ر كۆرپهلهلهكه و مندالهكهو كۆمه‌لگه وه خودی دایكه‌كه‌ش قوربانی سه‌ره‌كیه وه زۆر له ولاتانی كه‌نداو پێشنیاری سه‌ندوقی ته‌ئمینی و خێرخوازی بۆ دایكه و كۆرپه‌له‌كه یا منداله‌كه پێشنیار ده‌كه‌ن بۆ ته‌ئهیل كردن و فێركردنی پیشه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ بۆ دایكهكهو وه ده‌عمی ئابوری بۆمنداله بی باوكه‌كه به‌رپرسیاره‌تی ئه‌م دیارده‌یه‌ش راسته‌وخۆ له سه‌ر ئه‌ستۆی گشتمانه له خیزانه‌وه تا گشت موئه‌سساتی په‌روه‌رده و ئایینی و راگه‌یاندنه‌كان كۆمه‌لگه‌ش بۆیه ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت كه ئه‌م دیارده نامۆیه ریشه‌كێش بكرێت به په‌روه‌رده‌یه‌كی راست و دروستی كچان و كوڕانمان ره‌چاوكردنی هاوسهرگییهكی له‌بار وراست و دروست و ته‌ئهیل كردنهكی نه‌فسی و مادی و زانستی كه ئه‌ركی خیزانه له دایك و باوكه‌وه پیاده‌ی بكه‌ن. ویرای ئه‌وه‌ش ئه‌وپرۆژه یاسایه‌ی كه له لایه‌ن یه‌كیتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پێشكه‌شی به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مانی كوردستانی كراوه به ناوی مه‌ئزونی شرعی كه به‌رای ئێمه فاكته‌ریكی ئیجابی ده‌بێت بۆ سه‌رخستنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری.
2. دانانی به‌رنامه‌یه‌كی پۆلایین به قه‌ده‌غه‌كردنی به شودانی كچانی ته‌مه‌ن بچوكه‌كان به ره‌چاوكردنی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و یاسای باری كه‌سی
3. لابردنی ره‌گ و ریشه‌ی توندوتیژی و ئه‌زیه‌تی نه‌فسی و جه‌سته‌یی بۆ سه‌ر مندال كه
هه‌ندی لیكۆلینه‌وه به‌م شێوه‌یه‌ی رێزبه‌ند كردوه.كه ده‌بێ ئێمه‌ش له كوردستان له سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست و دروست پیاده‌ی بكه‌ین
1.لایه‌نی ده‌رونی له پێشه‌نگه .
2. گه‌ف و لێدان به پله‌ی دووه‌م دێت
3. توانج و گالته‌جاری .
4. توندوتیژی جه‌سته‌ی و ئه‌زیه‌تی ده‌رونی .
وه ئه‌و مندالانه‌ی كه رووبهرَووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه و راسته‌وخۆ بوونه‌ته قوربانی هۆكاره‌كانی به‌پێی هه‌ندی دیراسه به‌م شێوازه رێزبه‌ند كراون:
ا- ئه‌وانه‌ی دایك و باوكیان لێك جیابونه‌وه 58%
ب- ئه‌وانه‌ی باوكیان مردوه 32%
ج- ئه‌وانه‌ی داكیان مردووه19%
د- ئه‌وانه‌ی دایك و باوكیان مردووه 10%
6. یه‌كه‌یه‌كی به دواداچون بۆ پێگه‌یاندنی منداڵ و نه‌ش و نما كردنی پێك بێت له هه‌رێم و لقی له شوێنه‌كانی تریش بكرێته‌وه وه سستهمهكی هاوچه‌رخی بۆ پێك بێت وه پێكهاته‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی كار كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و, داد , ناوخۆ و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و پاریزگاكان و ریكخراوه‌كان. ئالیه‌تی به‌دواداچون پرۆژه‌كه كارا ده‌كات و سه‌ریده‌خات
7. هه‌ژاری و كه‌م ده‌رامه‌تی فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی و گرنگه كاری كردۆته سه‌ر ره‌وشی خراپی مندال و سه‌رگه‌ردانی و شێواوی باری ده‌رونی ده‌بێ به‌ره‌نگاری ببینه‌وه . دراسهتێك له سه‌ر ئامارهكی مه‌یدانی هێلی هه‌ژاری ئاماده‌بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژیهتیك وه‌ك دیواره‌كی پۆلایینی بۆ دابنرێت وه موستهههقهكان سوودی لێببینن هه‌رچه‌نده له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ره‌شنوسی پرۆژه یاسایه‌ك پیشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن كراوه به‌شیكه له‌و هه‌ولانه كه ئومید ده‌كریت وه‌زاره‌ته‌كانی تریش هه‌مان شیواز وریباز بگرنه به‌ر
8. به‌ته‌ئكید پركێشی سێكسی وه‌ك مه‌ترسیه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه مه‌ترسیه‌كی دیاری هه‌یه وه رووبه‌ری نه‌فسیه‌تی مندال ده‌بیته‌وه كه له به‌ر ساویلكه‌ی و بێگوناحی ئیهمالی و نا رۆشنبیری خیزان ئه‌م روحه شیرینه بهریژهیهك به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه وه ناخی له ناوه‌وه تێك ده‌شكێنی وه ئه‌ركی كۆمه‌لگه‌یه كه به رۆشنی هۆشداری خێزانی به‌رنامه‌ی بۆ دابنریت , وه ئه‌م هۆشداریه‌ش به‌پێی هه‌نگاوه‌كانی ته‌مه‌نی مندالهكش بێت وه سه‌قافه‌ی سه‌رده‌م و له رۆشنایی جیهانگه‌رایی ده‌بی فه‌رامۆشی نه‌كه‌ین و سودیان لی ببینن. وه كاتی هاتووه كه به‌عه‌مه‌لی چه‌ند هه‌نگاوه‌كی شیاو بنرێت له وه‌وه ده‌ست پێبكرێت كه پلانیكی سه‌ركه‌وتوو بۆ نه‌هیشتنی كه‌ناله ناهه‌مواره‌كانی كه سێكس به‌به‌رده‌وامی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ته ولاته پیشكهوتوهكانیش توانیویانه دیوارێكی پۆلایین دابریژن بۆ نه‌وه‌و خیزانیان له وانه‌ش به‌ریتانیایه ...........
8. لێكولینه‌وه و دیراساتی زانكۆكان چ له ناوه‌وه‌ی ولات یانیش له ده‌ره‌وه‌ی ولات پراكتیزه بكرێت و ئه‌زمونی ئه‌كادیمی كوردستان له‌م باره‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێن.
ویرای ئه‌وانه‌ش پێویستمان به پێداچونه‌وه‌و گفت و گۆ له سه‌ر ئه‌و خالانه‌ی لای خواره‌وه‌ش هه‌یه بۆ پته‌و كردنی ره‌شنوسی ئه‌ۆ پرۆژه یاساییه‌ی كه ماوه‌یه‌كه وه‌زاره‌تی كار به گرنگیه‌وه كاری بۆ ده‌كات بۆ خزمه‌تی ره‌وشی پاراستنی مافه‌كانی منداڵ وه هه‌نگاوی باشی بڕیوه له وانه‌ش كه به‌شێكیان تیبینی به‌رێز كاك عبدالرحمن صدیق به‌م شێوه‌یه:
1. سوود وه‌رگرتن له رێكه‌وتنامه و راسپارده‌كانی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كه ده‌كاته (16) رێكه‌وتنامه و (4) راسپارده.
2. جیاكردنه‌وه‌ی كاری هه‌میشه‌یی و وه‌رزی وه‌ك كاره كشتوكاڵییه‌كان یان كار ته‌نها له پشووی هاوین.
3. وه‌رگرتنی زانیاری پێویست له وه‌زاره‌تی پلان دانان سه‌باره‌ت به ئاماری منداڵانی كاركه‌ر شوێن و جۆر و كاره‌كانیان.
4. چاره‌سه‌ركردنی كه‌لێنه یاساییه‌كان له رێگه‌ی په‌رله‌مانی عیراقی و كوردستانی.
أ- ده‌بێت په‌رله‌مانی عیراقی بڕیاری (150)ی ساڵی 1987 هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه كرێكاری كردووه به فه‌رمانبه‌ر.
ب- په‌رله‌مانی عیراقی بڕیاڕی ژماره (16)ی ئه‌نجومه‌نی حوكم هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه كه له ساڵی 2004 ده‌رچووه، ته‌نها یه‌كێتی گشتی سه‌ندیكاكانی كرێكارانی عیراق به تاكه نوێنه‌ری كرێكاران ده‌ناسێنرێت له كاتێكدا ده‌كرێت چه‌ندین سه‌ندیكای یه‌كێتی جیا جیا هه‌بن.
ج- ده‌بێت له‌نێو سه‌ندیكاكانی كرێكاراندا هۆبه‌ی تایبه‌تی به‌كرێكاری منداڵ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له مافه‌كانیان بكات وه له ناو یاساكاندا به مادده و برگه جێگیر بكرین .
د- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌بێت پلانی هه‌بێت بۆ ئیستیعاب كردنی منداڵانی كاركه‌ر، كات و شوێنی گونجاویان بۆ دابین بكات بۆ خوێندنیان تاوه‌كۆ كه‌ش و هه‌وایه‌كی له بار بیته كایه‌وه بۆ خزمه‌تی ره‌وشی مندال .
ه- وه‌زاره‌تی كار پێویسته لیژنه‌ی پشكنینی وردی هه‌بێت بۆ سه‌ردانی له‌ناكاو بۆ شوێنه‌كانی كار و كه‌شف كردنی راستیه‌كان سه‌باره‌ت به‌ژماره و جۆری كاركردنی منداڵان.
و- دروست كردنی لیژنه‌ی چاودێری له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان به‌سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ری پارێزگار بۆ گه‌ڕان به‌دوای راستیه‌كاندا له بواری كاركردنی منداڵان.
ز- رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، كۆمیته‌ی یاسایی خۆبه‌خش دابمه‌زرێندرێت بۆ وه‌رگرتن و كارا كردنی (ده‌عوا) و شكایه‌تی منداڵانی كاركه‌ر و داكۆكی كردنی یاساییانه و خۆبه‌خش لێیان.
ده‌رباره‌ی خێزانیش ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێن:
• به‌ستنی كۆنفرانس و كۆر و كۆنگرهبۆ هۆشداری دانه خیزانه كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان و نهخویندهوارهكان بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان به شیوازیكی زانستیانه به‌خێوبكه‌ن
• دیارده‌ی زۆربونی نه‌خۆشبونی منداڵان له شه‌كره ئۆتیزم .. هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌م نه‌خۆشانه بكرێت كه به‌داخه‌وه له زیادبووندایه
• كاركردن بۆ بنبركردنی توندوتیژی دیارده‌ی ئینتحار كه‌م ده‌كاته‌وه, سه‌ره‌نجام زۆر له كیشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
• گرنگی دان به‌خوێندنی كه‌رو لاله‌كان ناته‌واوه‌كان ... و چینه‌كانی تریش
• گرنگی دان به ولاده‌ی مندالان كه زۆریكیان له ئه‌نجامی ئه‌زیه‌تی له دایك بوون تووشی نه‌خۆشی میشك ده‌بن و به‌هۆی كه‌می ئۆكسجین.
• چاره‌سه‌ری كیشه‌كان لێكجیابوونه‌وه(ته‌لاق) كه رۆژ به‌دوای رۆژ ئاماره‌كان ئاماژه بۆ زیادی ده‌ده‌ن
• ئاماره‌كان ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كه‌ن ریژه‌یه‌كی زۆری منداله گیراوه‌كان دوای به‌ربوونیان تووشی سه‌رله‌نوی ناو به‌ندیخانه‌كان ده‌بنه‌وه‌و هۆكاره‌كه‌شی رێژه‌یه‌كی زۆری باوك و دایكی ئه‌م منداله گیراوانه نهخویندهوارن ناتوانن هۆشداری و چاره‌سه‌ری ره‌وشتیان بكه‌ن.
• كاركردن بۆ فێركردن و به‌خێوكردنی منداله هه‌تیوه‌كان و بهرهلانهكردنیان
• هه‌ژاری و بێكاری و نه‌خوینده‌واری و به‌كارهێنانی توندوتیژی و لێدانی به‌رده‌وام و
و گه‌ڤ و جوێن و قسه‌ی ناشیرین و كه‌سایه‌تیه‌كی لاواز و ئاینده‌یه‌كی نادیار دروست ده‌بیت.
یاسای مندال له میسر به ژماره 126 له سالی 2008 بهرَێك و پێكی داندراوه ده‌كرێ سوودی لی وه‌ربگیرێ
وه له كۆتاییشدا ئه‌وه ده‌ڵێم كه هۆشداری ئایینی ئیسلامی فاكته‌ریكی زۆر كاریگه‌ره و رێگه‌یه‌كی دوورمان بۆ نزیك ده‌كاته‌وه با گرنگی پێده‌ین و لێی فێربین.
ئاماده‌كردنی : سلام كریم سیدان ـ راویژكار ـ ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی مافه‌كانی منداڵ |