3- یه‌كێكی تر له شێوه‌كانی تر پاراستنی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانه. به‌و مانایه‌ی كه باوه‌ڕ و یه‌كتاپه‌ره‌ستی له‌سه‌ر خواپه‌ره‌ستی و خواپه‌ره‌ستی له‌سه‌ر شێوه‌ی ژیان و گشتییه‌كانیش له سه‌ر به‌شه‌كان و دروست بوونی تاك له‌سه‌ر سیاسه‌تێكی باش پێشخه‌ین.
ئه‌م ره‌وشه، ره‌وشی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) و یارانی بوو. جگه له ئیمامی مالك كه موحه‌دیسه‌كانی تر هێناویانه كه كاتێ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم) مه‌عازی نارده یه‌مه‌ن فه‌رمووی:
إنّک تأتی قوماً من أهل الکتاب فادعهم إلی شهادة أن لا اله الّا الله و أنّی رسول الله فإن هم أطاعوا لذلک فأعلمهم أنّ الله افترض علیهم خمس صلواتٍ فی کلّ یوم و لیلة فإن هم أطاعوا لذلک فأعلمهم أنّ الله افترض
علیهم صدقةً تؤخذ من أغنیائهم فترّد فی فقرائهم فإن هم أطاعوا لذلک فایّاک و کرائم أموالهم و اتّق دعوة المظلوم فإنّه لیس بینه و بین الله حجابٌ)) واته:
بانگخواز چۆن كه‌سێك كه ئه‌سڵه‌ن بڕوای به خوای گه‌وره نییه بانگی ده‌كات بۆ خواپه‌ره‌ستی.؟ چۆن بانگی ده‌كات بۆ سه‌ر ژیانێكی ئیبسلامیانه له كاتێكا نه به گشتی بڕوای پێ ی هه‌یه و نه‌به به‌شێكی بڕوای هه‌یه؟ له‌به‌ر ئه‌وه بانگخواز ده‌بێت ئه‌وله‌ویاته‌كان باش بناسێت و بزانێت له‌كوێشه‌وه ده‌ست پێ ی بكات و چۆن بانگخزای بكات؟ ده‌بێ هه‌موو ئه‌مانه بزانێت تا بتوانێ تاكه‌كان هه‌ڵبژێرێ و له زۆنكاوی گومڕای بیانخاته سه‌ر رێگای راست و پاك.
ئه‌ی سه‌ربازانی بانگخواز! یه‌كێكی تر له شێوه‌كانی تر نه‌رم و نیانیه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر بۆ بنگكردنیان بۆ سه‌ر ئیسلام. قورئانی پیـــــــــــــــــرۆز به جوانیه‌كی تایبه‌تی چۆنیه‌تی بانگخوازی و هه‌ڵس و كه‌وتی بانگخوازانمان به‌م شێوه‌یه بۆ باس ده‌كات: وَلَوْ كُنتَ فَظّاً غَلِيظَ الْقَلْبِ لاَنفَضُّواْ مِنْ حَوْلِكَ(ال عمران:159) واته: خۆ ئه‌گه‌ر ئینسانێكی تووند خوو بویتایه بڵاوه‌یان لێ ی ئه‌كرد و لێت دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه ئه‌ڕۆیشتن به‌م لاولادا.