یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/08/2014 : 12:37:31
قه‌باره‌ی فۆنت
تاقمە توندڕەوەکان بەرهەمی دەقەکانن یان هەڵقوڵاوی بارودۆخی ناهەموارن؟

لەگەڵ سەرهەڵدانی هەر تاقمێکی توندڕۆو، ئەوانەی کردەی توندوتیژی ئەنجام دەدەم بەناوی ئیسلامەوە، بۆ دۆزینەوەی بنەما تیۆریەکانی ئەو تاقم و گروپانە و هۆکاری سەرەکی دروستبوونیان، نوسەران و توێژەران لە کەنالەکانی ڕاگەیاندنەوە دەکەونە قسەکردن و دەگەڕێن بەدوای دەقە دینیەکان و ڕووداوە مێژووییەکان بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی پەیوەندی نێوان ئێستاو ڕابردوو، زۆر جار ئاگاو نائاگا هەموو ئۆباڵەکە دەخەنە ملی ئەو دەقانەی باسی جەنگ و جیهاد دەکەن .

بەڕای من لەگەڵ ئەوەی هەندێک دەق و تێگەیشتنی سەقەت لەدەق ڕۆڵییان هەیە لەڕەوایەتی دان بە کردەوە توندوتیژیەکان بەڵام بەگشتی بیری توندڕەوی و تاقمە توندڕەوەکان هێندەی بەرهەمی بارودۆخی نالەبارو ناسەقامگیرو جەنگ و ململانێی سەربازی وڵاتان و هەژاری و ستەم و نادادگەری و دەردە کۆمەڵایەتیەکانن ئەوەندە زادەی دەقە دینی و نادینیەکان نین .

ئەوانەی توندوتیژی بەناوی دینەوە ئەنجام دەدەن گەرچی بەڵگە بە ئایەت و فەرموودە دەهێننەوە، بەڵام لەڕاستیدا ئەوان پەیڕەوی ویست و ئامانجەکانی خۆیان دەکەن و ئەو دەقە پیرۆزانە تەنها دەکەنە پاساو بۆ کارەکانیان .

پێشەوا عەلی کوڕی ئەبو طالب جوان دەرکی ئەو خاڵەی کردبوو کاتێک سەبارەت بە بەڵگەکانی خەوارج فەرمووی (کلمة حق یراد بها باطل) واتە: قسەیەکی حەقە بۆ مەبەستێکی پووچەڵ بەکار دەهێنرێت!!

هەمیشە ڕۆڵێ ئەو دەقانە (لەگەڵ سنورداربوونیان) دەکەوێتە دوای کاریگەریەکانی بارودۆخ و کارو کاردانەوە جیاجیاکانەوە، کاتێک یەکێک بیەوێ توندوتیژی و کوشتن و بڕین ئەنجام بدات، لەسەر هەر بیروباوەڕو دینێک بێت، سەرەتا ئامادەگی ئەو کارەی تێدایە پاشان دەگەڕێت بەدوای دەق و بیرۆکەی پاڵپشت و پاساودەر بۆ کارەکانی، ئەو کاتیش شتێکی هەر دەست دەکەوێ بیکاتە بەڵگە بۆخۆی، یان هەر نەبوو تێگەیشتنێکی تایبەت لەو دەقانە کەلەگەڵ ئامانج و پلانەکانی دا یەک بگرێتەوە دادەهێنێ و دەیکاتە بنچینەی تیۆری بۆخۆی .

بەڵگەی واقیعی ئەو بۆچوونەی سەرەوە لە نزیک خۆمان ڕووداوەکانی سوریایە کە دوای درێژە کیشان و ئاڵۆزبوونی دۆخی ئەو وڵاتە چەندین تاقمی توندڕەو سەریان هەڵدا بەهۆی هاتنە ئارای ئەو دۆخە شێواوە کە توانی ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەکردنی توندوتیژی و گروپە توندڕۆکان بەدی بێنێ، پرسیارێکی سادە کاریگەربوونی بارودۆخمان بۆ ڕوون دەکاتەوە لەسەرهەڵدانی ئەو گروپانە : بۆچی پێش تێکچوونی دۆخەکە لەگەڵ بوونی هەمان دەق و هەمان خەڵک ئەو گروپانە نەیانتوانی لەو وڵاتەدا سەر هەڵ بدەن؟ بۆچی هەمان ئەو کەسانە لەژینگەیەکی وەکو ئەوروپادا ئەو توندوتیژیە ئەنجام نادەن و لەوێوە دێنە سوریاو عێراق خۆیان بەکوشت دەدەن؟ وەڵامەکەڕوونە، لەوێ دۆخەکە هاندەر نیە بۆ توندوتیژی .

 

بۆیە من ئەوە بەهەلە دەزانم کەهەندێک نوسەرو ڕەخنەگر و بەشێک لەشارەزاو زانایانی ئیسلام دەکەونە وێزەی کتێب و نوسراوە کۆنەکان بە فەرموودەو فیقه و مێژووەوە، هەموو ئۆباڵی دروست بوونی تاقمە توندڕەوەکان دەگێڕنەوە بۆ ئەو دەقانە کە زۆرێکیان تۆزیان لێ نیشتووەو لەبیری خەڵک دا نەماون، پێیان وایە بەڕەتکردنەوەو سڕینەوەیان پارێزراو دەبین لە توندو تیژی، بەڕای من چارەسەرە کاریگەرەکە پێش ئەوە چاککردنی بارودۆخی ناوخۆو پیادەکردنی دادگەری و نەهێشتنی ستەم و گەندەڵی و بێدادیە لە وڵاتدا .