یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: وەفاتی زانای ناوداری کوردستانی رۆژهەڵات (مامۆستا مەلا سەید نورەدین واژی) کەلێنێکی گەورەیە بۆ هەموو زانایان    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالله  مصطفى حەمە کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان و دانانی ئاڵای کوردستان کۆنفرانسی جیهانی ئەکادیمیای زانایانی تەسەوف لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە قەتەر بەشداری پازدەهەمین کۆنگرەی دیالۆکی نێوان ئايینەکان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا خەیری ئەحمەد رەشید وەک بەرپرسی نوێی لقی شێخانی یەکێتی زانایان هەڵبژێردرا    *****    *****   مامۆستا مەلا عەلی سیامێوەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا جەلال مەلا سالح هەڵەبجەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات   
مه‌لا یاسین وه‌رتی
به‌رواری دابه‌زاندن: 15/10/2014 : 10:34:42
قه‌باره‌ی فۆنت
سوترەی پێش نوێژ سوننەتە یان واجبە؟

سوترە (سترة) بریتیە لەدانانی شتێک لە پێش جێگای سوجدە، یان نوێژکردن بەرەو شتێک بۆ ئەوەی کەس بەنێوان نوێژخوێن و ئەو شتەدا نەڕوات .

دانانی سوترە یەکێک لەو شتانەی بەهەڵە بەناو موسڵماناندا بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی بڵاو کراوەتەوە و وایان تێگەیاندوون کە دانانی لە پێش نوێژ واجبە، لەبەر ئەوەی لە چەند فەرمودەیەک دا باسی کراوەو ئەمری پێکراوە، ئەوەش هەڵەیەکی شەرعیەو واجبکردنی شتێکە کە شەرع واجبی نەکردووە .

زانایانی ئیسلام لەسەر ئەوە یەکدەنگن کە سوترە واجب نیە بەڵکو سوننەتە، واتە دانانی خێرە و دانەنانی گوناه نیە، لەبەر ئەوەی پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم خۆی نوێژی کردووە بێ ئەوەی سوترە دابنێ هەروەک لەم فەرموودانەدا هاتووە:

« أن النبي صلى الله عليه وسلم صلى بالناس بمنى إلى غير جدار » أخرجه البخاري ومسلم .

واتە: پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم پێش نوێژی بۆ خەڵک کرد لە مینا بێ ئەوەی دیواری لەبەردەم دا بێت .

« صلى رسول الله صلى الله عليه وسلم في فضاء وليس بين يديه شيء » أخرجه أحمد وأبو داود والبيهقي

واتە: پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وسلم نوێژی کرد لەشوێنێکی کراوەدا بێ ئەوەی هیچی لەپێش بێت .

لەبەر ئەوە زانایان ئەو فەرموودانەی ئەمر بەدانانی سوترە دەکەن ئەمرەکەیان بە (ندب= سوننەت بوون) لێک داوەتەوە نەک (واجب) بوون، چونکە ئەگەر واجب بایە بێگومان پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم وازی لێ نەدەهێناو پشت گوێی نەدەخست .