یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا شێخ محمد شێخ سەمیع قەرەداغی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا عزت اللە مەلا محمد هەرتەلی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا سەید رەشاد تەوێڵەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد شێخ عبدالکریم بەرزنجی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان: بێ رێزی و سوکایەتی بەرامبەر قورئانی پیرۆز بەتوندی ئیدانە دەکەین و ئەرکی دەزگا ئەمنیەکانە بکەران ئاشکرا بکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان وەک وەفاو خزمەت لەسەر ئەرکی بنەماڵەکەیان کتێبخانەیەک لە سۆران دەکاتەوە    *****    *****   سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا: پێویستە‌ پارته‌ نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كوردستان هه‌مان گیانی خۆڕاگری و ته‌بایی و برایه‌تی بپارێزن    *****    *****   لەساڵیادی رۆژی رۆژنامەگەری کوردی یەکێتی زانایان پەیامێک ئاراستەی دەزگاکانی راگەیاندن دەکات و دەڵێت: سوکایەتی بەرامبەر پیرۆزییەکان و شێواندنی پێکەوەژیان قابیلی قبوڵ نیە    *****    *****   سەرۆکی حکومەتی هەرێم ستایشی رۆڵی زانایان دەکات    *****    *****   بەرێوەبەری ناحیەکانی خلیفان و دیانا و سیدەکان و بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دەکەن    *****    *****   پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی زانایان بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزانەوە    *****    *****   شاندێكی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی دەڤەری ئاکرێ دەکات   
مەلا خالد حەمە تۆفیق
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/03/2020 : 18:07:42
قه‌باره‌ی فۆنت
كۆرۆناو واقیعبینی لیژنه‌ی فتوای هه‌رێمی كوردوستان
هه‌میشه‌ له‌ مێژووی ئیسلامدا فتوا ڕۆڵێكی گرنگ و هه‌ستیاری بینیوه‌و؛ كاریگه‌ری بووه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و ژیانی هاوڵاتیان؛ چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كۆمه‌ڵگه‌ موسڵمانه‌كان چاویان له‌ پێشه‌واو زاناكانیان بووه‌ كه‌ هه‌ڵوێست و ڕێڕه‌وی ڕاست و دروستیان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن و له‌هه‌رهه‌ڵه‌و گوناهو ده‌ره‌نجامێكی خراپی دنیایی و قیامه‌تی بیانپارێزن.
لێره‌وه‌ ده‌بێ زانایانی ئاینی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و پسپۆڕانی بواری فتوا به‌تایبه‌تی ترسناكی گرنگی پێگه‌و ئه‌ركیان بزانن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی كه‌له‌م كات و ساته‌دا كه‌(ڤایرۆسی كۆرۆنا) بڵاوبوه‌ته‌وه‌ بینیمان و به‌دی ده‌كه‌ین بریتیه‌ له‌ فتوای زانایانی زۆرێك له‌ وڵاتانی ئیسلامی ده‌رباره‌ی ڕاگرتنی ئه‌نجامدانی ڕێ و ڕه‌سمی نوێژی هه‌ینی و نوێژه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ مزگه‌وته‌كان.
لیژنه‌ی باڵای فتوای هه‌رێمی كوردستان زوو كۆبوویه‌وه‌و چه‌ند بڕیارو ڕاسپارده‌یه‌كی پێویستیان ده‌ركردو داوایان له‌ موسڵمانان كرد پابه‌ندبن پێوه‌ی. به‌ڵام ئه‌وه‌ بوو زۆری به‌سه‌ردا نه‌چوو سه‌ره‌تای ڤایرۆسه‌كه‌ گه‌یشته‌ سلێمانی و یه‌كه‌م تووشبوو له‌وێ تۆماركرا و گومانی ئه‌وه‌ش هه‌بوو كه‌ كه‌سانی تریش تووش بووبن و به‌خۆیان نه‌زانیبێ وئه‌مه‌ش ببێته‌ هۆكاری زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌و پاشان ئه‌سته‌م بێت كۆنترۆڵ كردنی و ڕێ لێگرتنی؛ بۆیه‌ لیژنه‌ی فتوای سلێمانی زوو به‌زوو كۆبوونه‌وه‌و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌و وه‌رگرتنی ڕأی پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كان و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگارو به‌رپرسانی ئیداری پارێژگاكه‌ بڕیاریاندا به‌ ڕاگرتنی نوێژی هه‌ینی و سه‌رجه‌م نوێژه‌ به‌كۆمه‌له‌كان و فتوایاندا كه‌ ته‌نها بانگ بدرێت و خه‌ڵك نه‌ڕۆن بۆ مزگه‌وت و بانگ بێژیش پاش بانگه‌كه‌ بڵێت: (صلوا في بيوتكم)واته‌: نوێژه‌كانتان له‌ماڵه‌كانتان بكه‌ن.
تا ئێره‌ ته‌واوه‌و جێی ده‌ست خۆشیه‌و پێویسته‌ ئه‌و هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتی كردنه‌ به‌رز بنرخێنرێت و مێژوو بۆیان تۆمار بكات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج و په‌ند وه‌رگرتنه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پاش ڕأگه‌یاندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی فتواكه‌ ده‌ست به‌جێ لیژنه‌ی فتواو ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه‌ كه‌وتنه‌ به‌ر نه‌شته‌ری توانج و تۆمه‌تی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ زانایان و كه‌سانی تره‌وه‌؛ هه‌ندێك به‌ ئاشكراو هه‌ندێك له‌ژێر لێوه‌وه‌و لێره‌و له‌وێ به‌داخه‌وه‌ درێغیان نه‌كرد له‌ بێ بایه‌خ كردنی فتواكه‌و نادروستی لای موسڵمانان. به‌ڵكو هه‌ندێك زۆر به‌تووڕه‌یی هه‌واڵی تووشبوونی ئه‌و زانا به‌ڕێزه‌ تووش بوه‌یان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ڕه‌د ده‌كرده‌وه‌و به‌ پیلانیان ده‌زانی دژی موسڵمانان.
وه‌ ئه‌وه‌ بوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاویش له‌ موسڵمانانی به‌په‌رۆش و خوێن گه‌رم بۆ مزگه‌وت و نوێژه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان فتواو بڕیاره‌كه‌یان شكاندو له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێك له‌مزگه‌وته‌كان و له‌سه‌ر شۆسته‌كان نوێژه‌كانیان ئه‌نجام ده‌دا.
لێره‌وه‌و پاش ئه‌و واقیعه‌ی كه‌ ده‌یبینین سه‌رزه‌وی چۆن گرفتار بووه‌ به‌ده‌ست ئه‌م نه‌خۆشی و په‌تاوه‌؛ ئه‌وه‌تا وڵاته‌ پێشكه‌وتوو خاوه‌ن ته‌كنه‌لۆژیاو زلهێزه‌كانی دنیاش به‌ گیرهاتوون و بۆیان كۆنترۆڵ ناكرێت جێێ خۆیه‌تی بڵێین ده‌ست خۆش لیژنه‌ی فتوای باڵاو لیژنه‌ی فتوای سلێمانی به‌ڕاستی سه‌لماندتان خاوه‌ن زانستی قوڵ و فراوانن و ؛ واقیع بین و وردبین و دووربینن و؛ دڵسۆزو خه‌مخۆری گه‌لن و؛ خۆتان به‌ به‌رپرسیاری دنیاو دواڕۆژی ئه‌م گه‌ل و نیشتیمانه‌ ده‌زانن.
له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك به‌ڕێز بڵێن: فتواكه‌یان كاته‌كه‌ی زوو بوو بۆیه‌ جێی گله‌یی بوو؛ منیش ده‌ڵێم: جا باشه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه‌ بڵاو بوویه‌وه‌و كارله‌كارترزا ئیتر پاش چی؟! گرنگ ئه‌وه‌یه‌ زوو فریا بكه‌ویت و ڕێی لێ بگریت.
زانایانی كورد له‌ مێژوودا هه‌میشه‌ پێشه‌نگ و ئازاو بوێرو خاوه‌ن زانستی فراوان و نیشمانپه‌روه‌رو دڵسۆز بوون و خزمه‌تی زۆریان به‌گه‌له‌كه‌یان و ئاینی پیرۆزی ئیسلام كردووه‌و؛ باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و هه‌موو په‌ڕتووك و نوسراوانه‌یه‌ له‌زۆربه‌ی زانسته‌ شه‌رعیه‌ جۆراو جۆره‌كاندا؛ كه‌ هه‌ندێكیان وه‌ك سه‌رجاوه‌و پڕۆگرامی خوێندن له‌ زانكۆو په‌یمانگا و خوێندنگه‌ ئیسلامیه‌كاندا له‌ جیهاندا ده‌خوێنرێن و سوودیان لێ وه‌رده‌گیرێت.
له‌ هه‌ندێك وڵات و دوای ئه‌وه‌ی كارله‌كار ترازا و پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ تازه‌ به‌خه‌به‌ر دێنه‌وه‌و فتوای ڕاگرتنی نوێژی هه‌ینی و نوێژه‌ به‌كؤمه‌ڵ و پرسه‌كان ده‌ده‌ن.
بۆیه‌ با په‌ند له‌ڕووداوه‌كان وه‌رگرین و چی دی با گومانی باش به‌زانایانی به‌ڕێزو لیژنه‌ی فتوا به‌رین و هه‌وڵ و تێكۆشان و زانست و تێگه‌شتن و واقیعبینی و دڵسۆزیان بنرخێنین.