یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   ئەنجومەنی باڵای فەتوا ڕونكردنه‌وەیه‌ك سه‌بارەت به‌ قوربانیكردن له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   لقی شێخانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شێخان دەکات    *****    *****   لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان پێشوازی لە هەردوو بەرێوەبەری ئەوقافی شقلاوەو ئاکرێ دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سمینارێک لەسەر پرسی گوتاری ئایینی ساز دەکات    *****    *****   کۆڕێ: بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەرێوە دەچێت    *****    *****   به‌ ئاماده‌بوونی وه‌زیری ئه‌وقاف و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان دوو مزگه‌وت له‌ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرانه‌وه‌    *****    *****   لقی زاخۆی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی زاگرۆسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات    *****    *****   لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات    *****    *****   لقی کەرکوکی یەکێتی زانایان گەشتێک بۆ زانایان ساز دەکات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی پشدەری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات    *****    *****   لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سیمیناری هەفتانەی مامۆستایانی ئایینی ساز دەکات   
مەلا وشیار برادۆستی
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/12/2020 : 21:47:02
قه‌باره‌ی فۆنت
پێشبینی كردنی ڕوداوه‌كان له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ ( فه‌له‌ك ناسه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌نمونه‌)

پێشبینی كردنی ڕوداوه‌كان واته‌: چاوه‌ڕوانی كردنی ئه‌و شتانه‌ی دێت له‌ داهاتودا، چ شتێك ڕوو ده‌دات، خۆشی و ناخۆشی ژیان ده‌ست نیشان ئه‌كرێت، ئه‌مه‌ش دوو جۆره‌:

یه‌كه‌م پێشبینی كردن به‌ گوێره‌ی ئه‌زمون و گومانه‌كان، وه‌ك پێشبینی كردنی هاتنی وه‌رزێكی سه‌رما، ئه‌م پێشبینیه‌ هیچ گرفتێكی ئاینی له‌خۆدا هه‌ڵناگرێت، به‌و پێیه‌ی ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ و دووباره‌ ئه‌گه‌ری ڕاست ده‌رچونی هه‌یه‌، به‌ڵام زۆر كاتیش پێشبینیه‌كان ته‌واو پێچه‌وانه‌ ده‌بنه‌وه‌.

دووه‌م: پێشبینی كردنی داهاتوو به‌ پشت به‌ستان به‌ ئه‌ستێره‌كان و فه‌له‌كیات، پێش بینیكردنی ڕووداوه‌كان له‌ ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه‌ ئاوێكی قوڵ هه‌ڵده‌مژێت، چونكه‌ بابه‌تكه‌ ئاوێته‌ی كۆمه‌ڵێك ده‌قی ئاینیه‌ پێیان ده‌گوترێت (غه‌یبیات) خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْاَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ) سوره‌تی النمل 65، ئه‌وان بورجه‌كان به‌كار دێنن له‌ پێشبینیه‌كانیان، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:( والسماء ذات البروج) سوره‌تی البروج1، بورجه‌كان بریتین له‌: دوانزه‌ بورج، مانگ له‌ هه‌ر دوو ڕۆژ و چاره‌گه‌ ڕۆژێك به‌ده‌وریان ده‌سوڕێته‌وه‌، هه‌رچی ڕۆژه‌ له‌ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌ده‌وریان ده‌سوڕێته‌وه‌، فه‌له‌ك ناسه‌كان ده‌ڵێن: هه‌ر بورجێك په‌یوه‌سته‌ به‌ چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك، به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان، ون بون، و نزیك بونیان، ده‌رهاویشته‌كان بریتین له‌و ڕوداوانه‌ی له‌ ژیانی ئێمه‌دا ڕوده‌ده‌ن.

ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مێژوو  یه‌كه‌م كه‌س له‌ زانستی بورجه‌كان شاره‌زای هه‌بووه‌ پێغه‌مبه‌ر (ئیدریس) بووه‌ سه‌لامی خوای لێ بیت، كه‌واته‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا شاره‌زا بوون له‌م زانسته‌ هه‌ڵه‌و قه‌ده‌غكراو نیه‌.

به‌ڵام به‌ خراپ به‌كارهێنان و شێواندنی ئه‌مه‌ ده‌تخاته‌ خانه‌ی بێباوه‌ڕبون و تاوانی گه‌وره‌. پێشه‌وامان ئیمامی نه‌وه‌وی ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌رباره‌ی فه‌له‌ك ناسه‌كان ده‌فه‌رموێت: فه‌لكناسه‌كان سێ جۆرن:

یه‌كه‌م : مرۆڤێكه‌ ده‌ستی له‌گه‌ڵ( جنۆكه‌كاندا) تێكه‌ڵ كردوه‌، ئه‌م جنۆكانه‌ به‌هۆی زۆری توانایان ئاگاداری هه‌ندێك له‌ ڕوداوه‌كانی ئاسمانه‌كانن و به‌ گوێی ئه‌م فه‌له‌ك ناسه‌ی ئه‌ده‌ن.

دووه‌م: هه‌مان كه‌سه‌ ده‌ستی له‌گه‌ڵ جنۆكه‌كان هه‌یه‌ و به‌ڵام ته‌نها ڕوداوه‌كانی زه‌وی وه‌رده‌گرێتن به‌ نمونه‌: وه‌ڵاتێك بڕیاری جه‌نگ ده‌دات دژ به‌ وه‌ڵاتێكی تر ئه‌م جنۆكه‌یه‌ به‌شداره‌ له‌م شوێنه‌ن خێرا هه‌واڵه‌كه‌ ده‌گه‌ینێت به‌ فه‌له‌ك ناسه‌كه‌. سێیه‌م: ( المنجمون) لێك دانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌كان، به‌ شێوازێك سه‌ره‌نجی خه‌ڵك بۆخۆی ڕابكێشێت ده‌ڵێت ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ دوره‌ له‌ فڵان كاته‌دا نزیك ئه‌بێته‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆی ڕوودانی ئه‌م كاره‌ساته‌. 

هه‌رچی پێشبینی فه‌له‌كناسی هه‌یه‌ له‌م سێ جۆره‌ ده‌رناچێت، به‌ڵام  له‌ ژێر چه‌تروو ناوی تر دێنه‌ گۆڕه‌پانی یاری كردن به‌ هه‌ست و ژیانی خه‌ڵك. پێغه‌مبه‌ر  سه‌لامی خوای له‌سه‌ر ده‌رباره‌یان ده‌فه‌رموێت (من اتى كاهناً او عرافاً فصدقهُ بما يقول، فقد كفر بما انزل على محمد صلى الله عليه وسلم) رواه احمد وصححه الالبانی.

زانستی پێشكه‌وتوو بۆ یه‌ك چركه‌ پشت به‌ پێشبینیه‌كان نابه‌ستێت، به‌ڵكو ته‌واوی پێداویستیه‌كان و ژماره‌كان به‌رده‌ست ده‌كات ئه‌وكات هه‌نگاو ده‌نێت.  به‌دڵنیایه‌وه‌ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خه‌ڵكه‌ له‌ ژێر چه‌تری پێشبینیه‌كان ده‌رهاویشتی زۆر خراپ له‌دوای خۆی ده‌هێنێت، كه‌ گرنترینیان ئه‌مانه‌ن:

1- زانینی ڕوداوه‌كانی داهاتوو ته‌نها لای خودایه‌ و هه‌ر كه‌سێك بانگه‌واز بۆ زانینی بكات بێشك توشی هه‌ڵه‌چونێكی ترسناك و ده‌رچون له‌ دین ده‌بێته‌وه‌.

2- دوو دڵی و نائارامیه‌كی زۆر بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ له‌ ناو مرۆڤه‌كاندا .

3- وات لێده‌كات ده‌ست به‌رداری هه‌نگاوه‌كان بیت بۆ باشتركردنی ژیان.

4- تێكدانی پلانه‌كان و به‌رنامه‌ی كاری ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك.

5- چونه‌ دنیای گومان و خه‌یاڵات و به‌هه‌ده‌ردانی ڕاستگۆی.

6- شاردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یامه‌ ئاینیانه‌ی كه‌ هانی مرۆڤ ده‌ده‌ن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئێستای بكات.

ئامانج له‌ زه‌قكردنه‌وه‌ی فه‌له‌ك ناسه‌كان چیه‌؟ به‌و پێیه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ به‌رنامه‌ڕێژ به‌ره‌و هه‌ڵدێرانی زانستی ئه‌خلاقی ڕۆشه‌نبیری بیرزانی ده‌برێت، ئه‌مه‌ش كه‌وانێكه‌ تاكی كوردی پێ بێهۆش ئه‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌ ژیانێكی شایسته‌ به‌خۆی نه‌كاته‌وه‌.