یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
د. رقیب سعید مزوری
به‌رواری دابه‌زاندن: 31/07/2023 : 20:18:33
قه‌باره‌ی فۆنت
پێگه‌ی نه‌رم و نیانی له‌ ئیسلامدا

نه‌رم و نیانی یه‌كێكه‌ له‌و ره‌وشته‌ به‌رزانه‌ی كه‌ خودای گه‌وره‌ خۆشی ده‌وێت و چاكه‌و خێر بۆ به‌نده‌ ده‌هێنێت له‌ دونیاو قیامه‌تدا ، خودای گه‌وره‌ به‌ره‌حمه‌تی خۆی به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆی ( محمد ) دروودی خودای له‌سه‌ر بێت به‌خشیوه‌ له‌ بانگه‌وازه‌كه‌یدا بۆ ئایینی پیرۆزی ئیسلام ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر نه‌رم و نیان نه‌باو مامه‌ڵه‌ی ره‌ق بوایه‌ ئه‌وا خه‌ڵك لێی هه‌ڵده‌هاتن و كه‌س به‌ پیر بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌ نه‌ده‌چوو .

له‌ فه‌رمووده‌یه‌كدا عائیشه‌ی دایكی ئیمانداران ( ره‌زای خوای له‌سه‌ر بیت ) ده‌فه‌رموێ‌ : پێغه‌مبه‌ر دروودی خودای له‌سه‌ر بێت پێی گوتم : ئه‌ی عائیشه‌ خودا نه‌رم و نیانه‌ و به‌سۆزو به‌زه‌ییه‌ بۆ به‌نده‌كانی و حه‌ز ده‌كات به‌نده‌كانیشی نه‌رم و نیان بن و لایه‌ ئاسانه‌كه‌ هه‌لبژێرن ( ئیمامی مسلم ریوایه‌تی كردووه‌ 2593 ) ، ده‌فه‌رموێ‌ : پاشان پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) پێی فه‌رمووم : ئه‌و ئه‌جرو پاداشته‌ی كه‌ خودا به‌كه‌سه‌ نه‌رم و نیانه‌كان ده‌دات به‌ كه‌سه‌ ره‌ق و توندو تیژه‌كان نادات ، له‌ سه‌حیحی بوخاری و موسلیمیش دا هاتووه‌ كه‌ رۆژێك جوله‌كه‌یه‌ك دێته‌ ماڵی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت ) له‌ جیاتی سه‌لام كردن به‌شێوه‌ی سه‌لام داوای مردن بۆ پێغه‌مبه‌ر ده‌كات ، عائیشه‌ش ره‌زای خودای له‌سه‌ر بێت پێی ده‌ڵێت ژه‌هرو مردن بۆ تۆ ، ئا له‌و كاته‌دا پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) به‌ عائیشه‌ ده‌فه‌رموێ‌ توڕه‌ مه‌به‌و توندو تیژ مه‌به‌و له‌سه‌ر خۆبه‌ ، له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ‌ كه‌ نه‌رم و نیانی ئه‌و لایه‌نه‌یه‌ كه‌ خوداو پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی خۆشی ده‌وێن و هۆكاری چاكه‌و خێرن بۆ به‌نده‌ بۆیه‌ش ده‌بینین كه‌ پێغه‌مبه‌ر (دروودی خودای له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه‌تا له‌ گه‌ڵ غه‌یره‌ موسڵمان داوای نه‌رم و نیانی ده‌كات چجای له‌ گه‌ڵ موسڵمانان .

له‌به‌ر ئه‌وه‌ نه‌رم ونیان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ بتوانێت له‌ كاتی توڕه‌ییدا خۆی بگرێت و نه‌هێڵێت شه‌یتان به‌سه‌ریدا زاڵ ببێ‌ و شێوازه‌كان هه‌مه‌ چه‌شن بكات بۆ گوڕینی رق و توره‌یی بۆ نه‌رم و نیانی و لێبورده‌یی ، هه‌روه‌ها به‌ حیكمه‌ت و میهره‌بانی مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ڵه‌كاندا بكات و پاڵنه‌رو دڵنه‌وایی بدات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان .