سەرنج بدەن (عثمان بن مظعون) دەڵێت: ئەو ئایەتەم خوێندەوە كە پەروەردگار دەفەرمووێت: ﴿إِنَّ ٱللَّهَ یَأمُرُ بِٱلعَدلِ وَٱلإِحسَـٰنِ وَإِیتَاىِٕ ذِی ٱلقُربَىٰ وَیَنهَىٰ عَنِ ٱلفَحشَاءِ وَٱلمُنكَرِ وَٱلبَغیِ یَعِظُكُم لَعَلَّكُم تَذَكَّرُونَ﴾ سورة النحل الآیة: 90. واتە: خودا فەرمان دەدات بە دادپەروەریی و چاكەكردن و یارمەتیدان و دەستگرۆیی خزم و خوێشان، وە نەهی دەكات لە هەموو قسەو كردەوەیەكی خراپ، چ گەورە بێت یان گچكە، وەكو داوێن پیسی و ناوبردنی خەڵكی بەناحەق و ئازاردانی دڵی خەڵكی بە ناحەق و خواردنی ماڵی خەڵك و سووخواردن، هەروەها نەهی دەكات لە ستەمكردن و ئاشووب نانەوە لەناو كرمەڵی موسڵماناندا، خودا ئامۆژگاریتان دەكات، بەڵكو بیر بكەنەوەو ڕوو لە ڕەوشت و كردەوەی چاك بكەن. بۆ (الْوَلِيدِ بن المغيرة) فقال: يا بن أَخِي أَعِدْ! فقال: وَاللَّهِ إِنَّ لَهُ لَحَلَاوَةٌ، وَإِنَّ عَلَيْهِ لَطَلَاوَةٌ، وَإِنَّ أَصْلَهُ لَمُورِقٌ، وَأَعْلَاهُ لَمُثْمِرٌ، وَمَا هُوَ بِقَوْلِ بَشَرَ!)، كتێبی (تەفسیری گوڵشەن:2/420). (الْوَلِيدِ بن المغيرة) وتی: برازا دووبارەی بکەرەوە! كە دووبارەم كردەوە ئینجا (الْوَلِيدِ بن المغيرة)وەسفی ئەو قورئانە دەكات كە گوێبیستی بووەو تەنانەت بێباوەریشە، دەڵێت: سوێند بە زاتی(اللّه) ئەو قورئانە ئەوەندە شیرین و سەرنجڕاكێشە بۆ ڕوحەكان، ڕەونەقی خۆی ھەیە، وشەكانی بە شێوەیەكی جوان و ڕێك وپێك داڕێژراوە هەروەها، وەک دارێکی گەورە وایە، لقەکانی پڕن لە میوەو ڕەگەکانی بە توندی و بەهێز چوونەتە نێو قووڵایی زەویداو بڵاوبوونەتەوە، دڵنیام لەوەی ئەو قورئانە وتەی مرۆڤ(بەشەر) نیە. ئەوە دانپیدانی كەسێكی بێباوەڕی هاوەڵپەرست كە بەو شێوەیە وەسفی قورئان دەكات، بەداخەوە لەم سەردەمدا هەندێك لە موسڵمانان لەو ئاستەدا نین بەرامبەر ڕێزگرتن لەو قورئانە پیرۆزە بەتایبەت لە كاتی تیلاوە كردنیدا، لە جیاتی ئەوەی بێدەنگ بن و گوێبیستی بن، دەست دەكەنە قسەو گفتوگۆ كردن كە بەڕاستی ئەوە یەكێكە لە ڕەوشتە قێزەوەن و ناپەسەندەكانی كەسی موسڵمان، ئەوە ئەو پەڕی بێ ڕێزی كردنە بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز، بڕوانن خودای گەورە دەفەرمووێت:﴿وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ﴾ سورة الأعراف الایة:204. واتە: (كاتێ ئەو قورئانە خوێنرایەوە لە نزیكی ئێوەدا گوێی لێ ڕاگرن بۆ ئەوە كە لەفزەكانی وەربگرن، وە لەو كاتەدا بێ دەنگ بن با هەموو كەسێ بە قەی حاڵ كەلیمەكانی لێ دەركەوێ و بەقەی هێزی دڵ لە مانایان ئاگادار ببن، ئومێد هەیە كە لە لایەنی خوداوە ڕەحمتان پێ بكرێ و یارمەتیتان بدرێ بۆ وەرگرتنی ئەلفازو فامی مەعنایان و ڕەفتار پێكردنیان بۆ ئەوە ببێ بە هۆی بەختیاریتان) (تەفسیری نامی/ مەلا عبدالكریم المدرس: 3 /232، تفسیرالطبري: 9/172). كەوابوو: پێویستە لەسەر ئەوانەی كە ئەوە ڕەفتاریانە بەرامبەر بە قورئانی پیرۆزو گوێی پێ نادەن لەكاتی تیلاوەكردنێدا بە خۆیاندا بچنەوە، وازبهێنن لەو خەسڵەتە ناشیرینە، بێگومان سبەینی لە ڕۆژی دواییدائەو قورئانە بەڕۆكی بەرنادات و دەبێتە بەڵگە بەسەریەوەو دەڵێتك خودایە تۆ ئاگاداری ئەوە بێ ڕێزی زۆری بەرامبەر كردم تۆڵەی لێ بستێنەوە. هەر بۆ زانیاریتان ئەو سزایەی كە ڕووبەڕووی ئەو جۆرە كەسانە دەبێتەوە، (اللّهُ أَعْلَم) بریتیە: لەوەی كە پەروەردگار دەرگای ڕەحمەت و سۆزو میهرەبانی خۆی بە ڕوویاندا دادەخات, چونكە ئایەتەكە وامان پێ دەڵێت: ﴿فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ﴾. كەسێك گوێ نەگرێت وە بێ دەنگیش نەبێت لەكاتی خوێندنەوەو تیلاوەی قورئاندا بەدڵنییاییەوە دەرگای سۆزو ڕەحمەتی پەروەردگار بە ڕووی خۆیدا دادەخات. سەبارەت بە ڕۆڵی قورئانی پیرۆز لە ڕۆژی دواییدا ئاماژە بۆ ئەو فەرموودەیە دەكەم كە(جابر بن عبداللّه) دەگێرێتەوە، پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) فەرموويەتی: (القرآنُ شافعٌ مشفَّعٌ، وماحِلٌ مصدَّقٌ، من جَعلَه أمامَه قادَه إلى الجنَّةِ، ومن جعلَه خَلفَ ظهرِه ساقَه إلى النَّارِ) رواه ابن حبان. لەو فەرموودەیەدا پێغەمبەر(درودی خوای لەسەر بێت) وەسفی قورئانی پیرۆزمان بۆ دەكات، كە چ ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە ژیانی ئەوانەی پەیڕەوی دەكەن و لە واتاوماناكانی حاڵی دەبن. سەرنج بدەن كە دەفەرمووێت: ئەو قورئانە(شافعٌ مشفَّعٌ) داكۆكی كارێكی سەرسەختە بۆ ئەوانەی كاری پێدەكەن وپشتگوێی ناخەن و قورئان پەیڕەو دەكەن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا هەروەها، دەفەرمووێت: ئاگادار بن ئەی ئەوانەی قورئان خوێنن ئەو قورئانە پیرۆزە (ماحِلٌ مصدَّقٌ)ە شایەتێكی ڕاستگۆیە بەسەرتانەوە، ئەوەی كاری پێكردو تێگەیشت لەواتاوماناكانی حاڵیبوو لێی، بێگومان ئەوە بەرەو، بەهەشتی دەبات بەڵام، ئەو كەسەی ئەو قورئانە پیرۆزەی هەجر كردو پشتگوێی خست و كاری بە ئەحكامەكانی نەكردو بە پێچەوانەی فەرمانەكانی خودای گەورە مامەڵەی كرد بێگومان ئەو قورئانە بەرەو ئاگری دۆزەخی دەبات و دەبێتە بەڵگە (حوججە) بەسەریەوە. (سامی عەوداڵ)ی شاعیر سەبارەت بە قورئانی پیرۆز دەڵێت: هەر تەریقی قورئانە ڕێی ڕاستی ئادەمیزاد با بەچاكی بیزانین ئیشی پێبكەین یا عیباد ڕێگای ئینسانییە ئیختیارێكی خودایە لادانی شەیتانییە دەبێ بە فیسق و فەساد لەو سۆنگەیەوە پێویستەو ئەركە موسڵمانان لە ئاستی گەورەیی قورئانی پیرۆزدا بن بە ڕاستی و دروستی ڕێزی لێبگرن بەو واتایەی كاری پێبكەن حەرامی بە حرام بزانن و حەڵاڵی بە حەڵاڵ بزانن، نەك وەك هەندێك كەس لەم سەردەمەدا قورئانی پیرۆزیان كردۆتە سەرچاوەی بژێوی ژیانیان پارەو پول وپلەو پۆستی پێ وەردەگرن یان بۆ شوهرەت و ناو دەركردن دەیخوێنن و لەبەری دەكەن تەنها بۆ ئەوەی بڵێن: ئەوانە (حافظ القرآن)ن،بێ ئەوەی كاری پێبكەن یان لە ڕەفتارو گوفتاریان ڕەنگ بداتەوە، بەداخەوە قورئان كراوەتە ئامڕازێك بۆ بەشداری كردن لە پێشبڕكێكاندا بۆ بەدەستهێنانی دیاری و هەندێك شتی تر، وەكو ئەوەی ئەو قورئانە بۆ ئەوە نێردرابێتە خوارەوە. بەڕاستی ئەو ڕەفتارانە سەرجەمیان دوورن لە ناوەڕۆكی ناردنە خوارەوەی قورئانە كە بۆ حاڵیبوون و تێڕامان و تێگەیشتن و كارپێكردن و پەیڕەوكردنییەتی. سەرنج بدەن خودای گەورە لەو بارەیەوە چی دەفەرمووێت:﴿كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آَيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُوا الأَلْبَابِ﴾ سورة ص: الآية 29.. واتە: (ئەی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) ئەم قورئانە كتێبێكی پڕ ماناو پیرۆزە بۆمان ناردوویتە خوارەوە تا لێی وردببنەوەو لە ماناو مەبەستەكانی تێ بگەن، وە بۆ ئەوەی كەسانی ژیرو خاوەن بیرو هۆش پەندو ئامۆژگاری و یاسای سەراپای ژیانی خۆیانی لێ وەر بگرن) (تەفسیری گوڵشەن: 3/530).
سەرچاوە: كتێبی/ بەرامەی گوڵ لە زاری خۆشەویستەوە شەرحی چل فەرموودەی ئیمامی نەوەوی/ د. سیروان ئەحمەد قادر |