یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى
|
العربية
ئێمە لە فەیسبوک
په‌یوه‌ندی
|
لقه‌کان
|
ستافی کار
|
لینکی پێویست
دەسپێک
هەواڵ
ڕاپۆرت
بەیاننامە
فەتوا
وتار و بیروڕا
گەلەری
بمانناسە
وتاری هەینی
پرسیار‌و وەڵامی ئایینی
*****
*****
مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات
*****
*****
بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات
*****
*****
یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات
*****
*****
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە
*****
*****
مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسی‌دا دەکات
*****
*****
سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین
هەواڵ
بابه‌ته‌کانی تری نووسه‌ر
نووسەر هیچ بابەتی تری نییە
وتار و بیروڕا
زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی/ سلێمانی
موفتی و زانای گه‌وره، مه‌لا عه‌بدوڵڵا چروستانی ته‌مه‌نێك بۆ خزمه‌تكردنی نه‌ته‌وه‌و نیشتمان و زانست و ئایین
مەلا حمید سیوەیلی
ئێمە موفتین یان فیتنەگێڕ
د.مغدید کەریم
پەیمانی مەدینە.. توێژینەوەیەکی فیقهی شیکارییە لە چوارچێوەی یاسای دەستووریدا
د.سیروان کەرکوکی
كێشەی مامۆستایانی ئایینی و چارەسەر ئایا مزگەوتتان بۆ خۆتان دروست كردووە، یان بۆ پەروەردگار؟
د.عباس عەلی
ڕەمەزان مانایی چیە
محمد هەسنانی
ئیبن ئادەمی باڵەك، زانا و دانا و شاعیر و گەردوونناسی كورد
پ.ی.د.بەهائەدین ئەحمەد
لە پەراوێزی ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا مەلا سەید محمد ناسراو بە شێخەزەردی شاعیر
د. حميد باڤی
سالڤەگەرا (١٧ێ) یا شەهیدبوونا (مەلا محمد مزوری)
منقول
په‌ناگه‌ی ئارام
صلاح الدين احمد
گریانی دەوێ!
سيحرو جادوو له روانگەى شەريعەتەوە
ئەرشیفی وتار >>
بابان مه‌لا حه‌مه‌ده‌مین
به‌رواری دابه‌زاندن:
16/08/2010 : 13:23:11
قه‌باره‌ی فۆنت
دانایی به‌ڵقیسی خێزانی سوله‌یمان(ع.س) په‌ندێك بۆ سه‌ركرده‌كانی كوردستان
1.ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی و ڕاوێژ پێكردنیان:- كاتێك په‌پوله سوله‌یمانه نامه‌كه‌ی سوله‌یمانی (د.خ) به ئه‌مانه‌ته‌وه گه‌یانده ده‌ستی به‌ڵقیس ، هه‌رچه‌نده نامه‌كه هه‌ڕه‌شه‌و داوای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی تێدابوو، به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ی به چوارده‌وره‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌ی گه‌یاند و لێی ئاگاداریكردن.بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌ونه نێو ڕووداوی كتوپڕه‌وه. به‌ڵام فه‌رمان ڕه‌وای خۆ به‌زلزان به‌لایه‌وه گرنگ نیه كه گه‌له‌كه‌ی ده‌كه‌وێته چی مه‌ترسیه‌كه‌وه و به هه‌وه‌سی خۆی بڕیار ده‌دات میلله‌تش له مه‌ترسی ئاگادار ناكاته‌وه.(( قالت ياأيهاالملأ إنى ألقى إلى كتاب كريم* إنه من سليمان و إنه بسم الله الرحمن الرحيم* الا تعلوا على و اتونى مسلمين))
2.پاپه‌ندبوون به بیروباوه‌ڕی ڕوێژكاری (شورا):- ڕاوێژكردن به كه‌سانی شاره‌زا و له خۆوه بڕیار نه‌دان یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتن. ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی له قسه‌كانی به‌ڵقیس دیاره ، خوای گه‌وره بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رمووێت ((قالت ياأيهاالملأ أفتونى أمري وما كنت قاطعة أمراَ حتى تشهدون)).
3.گرنگیدان به ژماره‌و نیزامی سه‌ربازی:- ئه‌مه‌یان بیروباوه‌ڕو توانای سه‌ركرده‌كان بۆ به‌رگری له له نیشتمان زیاتر ده‌كات، وه ئاماده‌ییان تێدا ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربه‌ه‌نه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی ((قالوا نحن ألوا قوة و ألو بأس شديد والأمر اليك فانظرى ماذا تأمرين)).
4.نه‌رمونیانی و پێشبینی كردنی داهاتوو:- هه‌رچه‌نده ڕاوێژكاره‌كان بۆیان ڕوون كرده‌وه كه ئاماده‌یی به‌رگریكردن له ووڵاتیان تێدایه ، وه خۆیان كرد به وه‌كیل بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار بدات و فه‌رمان بكات. به‌ڵام ئه‌و ڕێگه‌ی نه‌دا ئه‌و قسه‌و قسه‌لۆكانه‌ی كه دوو ڕووه‌كان ده‌یانخوێند به گوێی سه‌ركرده‌كانیدا كاریان تێبكات، به‌ڵكو هات ئه‌وانی خسته باری هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌ت و پاراستنی گه‌وره‌یی و شكۆمه‌ندی نیشتمان و ڕێزی گه‌له‌وه. به ئاشكرا پێی ڕا گه‌یاندن گه‌له‌كه‌یان تووشی چی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌روو ببنه‌وه له گه‌ڵیان.
كه ئه‌مه زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئێستا لێی ده‌ترسێن.(( إن الملوك إذا دخلوا قريةً أفسدوها وجعلوا أعزةَ أهليها أذيلة‘و كذلك يفعلون))
5. وریایی و زیره‌كی ڕامیاری(سیاسی):- هه‌وڵدان بۆ دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر گه‌له‌كه‌ی و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ، وه تاقیكردنه‌وه و دڵدانه‌وه و به‌لای خۆدا ڕكێشانی دوژمن بۆ ڕیزه‌كانی خۆی، له‌به‌رئه‌وه هه‌ستا به ناردنی دیاریه‌ك بۆ سوله‌یمان(ع.س) ((وإنى مرسلة إليهم بهدية فناظرة بم يرجع المرسلون))
6.سه‌ردانه‌واندن بۆ حه‌ق و راِستی وه گوێڕایه‌ڵی كردنی:- ئه‌م خاسیه‌ته زۆربه‌ی كه‌سه گه‌وره‌كان له‌وانی تر جیاده‌كاته‌وه ، به‌ڵقیس گه‌وره‌یی و پاشایه‌تیه‌كه‌ی وای لێنه‌كرد كه تاوان بكات و خۆی به گه‌وره بگرێت . به‌ڵكو كه ته‌ختی پاشه‌یه‌تیه‌كه‌ی خۆی بینی ، وه كاتێك به‌سه‌ر مه‌ڕمه‌ڕ و یاقوته‌كانا تێپه‌ڕی و لێی تێكچوو خۆی هه‌ڵكرد وه قاچه‌كانی ده‌ركه‌وت، بۆی ڕوون بویه‌وه كه سوله‌یمان(ع.س) له‌لایه‌ن خوداوه نێردراوه وه ئه‌وه‌ی پێیه‌تی حه‌ق و ڕاستیه، بۆیه بێ دوودڵی ته‌سلیمی بوو، وه دانی به‌وه‌دانا كه هه‌ڵه بووه.(( قالت رب إنى ظلمت نفسي و أسلمت مع سليمان لله رب العالمين)))
و..بابان مه‌لا حمه‌أمین
گەلەری زانایان