یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی زانایان‌و جێگره‌كه‌ی، یادی مه‌ولود له‌ هه‌ولێر‌و دهۆك‌و سۆران ده‌كرێته‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/02/2011 : 12:54:21
قه‌باره‌ی فۆنت
مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، مه‌لارسول سیتكانی، ئه‌میر گه‌ردی:

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی 11 ربیع الاول ی 1432 ك، به‌رامبه‌ر 14/2/2011 ز یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌شاری هه‌ولێر له‌ هۆڵی پێشه‌وا به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئاهه‌نگێیكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری سازكرد.

له‌دوای خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز، وته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا عبدالله‌ مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان خوێندرایه‌وه‌ وێڕای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان به‌ناوی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌گشت موسڵمانان‌و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و شاری هه‌ولێر كرد‌و، پاشان تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌و دڵسۆزیه‌ی كه‌ میلله‌تی كورد هه‌یه‌تی به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)، بۆیه‌ ده‌بینین و ده‌بیستین كه‌ ساڵانه‌ میلله‌ته‌كه‌مان به‌ چ جۆش و خرۆشه‌وه‌ یادی له‌دایكبوونی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وه‌ش خۆی له‌ خۆیدا نیشانه‌ی پاكی موسلمانایه‌تی میلله‌تی كورده‌و، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت موسڵمانان دروشمی ئه‌م یاده‌یان ته‌عبیربێت له‌ پێكه‌وه‌ ژیان‌و برایه‌تی‌و یه‌كتر قه‌بوڵكردن، بۆ زیاتر ئاوه‌دانی‌و پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمه‌كه‌مان.

له‌پاشان وتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن شێخ مه‌حمود كاوه‌ حه‌فید نوێنه‌ری جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان خوێندرایه‌وه‌، كه‌تیایدا ئاماژه‌ی به‌ پیرۆزی ئه‌م یاده‌كرد له‌لایه‌ن حكومه‌ت و هاووڵاتیان، وه‌ گوتی: كه‌ شانازیه‌ بۆ میلله‌ته‌كه‌مان كه‌یه‌كه‌م كه‌س له‌مێژوودا یادی له‌دایكبوونی كردبێته‌وه‌ سوڵتان موزه‌فه‌رده‌دینی خه‌ڵكی هه‌ولێر بووه‌.

پاشان وتاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ، له‌لایه‌ن كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی خوێندرایه‌وه‌، كه‌تیایدا ئاماژه‌ی به‌گرنگی ئه‌م جۆره‌ كۆڕو كۆبونه‌وانه‌ كرد، كه‌ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا مانای گرنگیدانی میلله‌تی كورده‌ به‌ پرسه‌ ئاینی یه‌كان.

دواتر به‌ڕێز نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ وته‌كه‌یدا: ده‌ستخۆشی له‌ یه‌كێتی زانایان كردو، ئاماژه‌شی به‌ دڵسۆزی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و، به‌تایبه‌تیش شاری هه‌ولێر كرد، له‌به‌رامبه‌ر یادكرنه‌وه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی محمد (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ساڵانه‌ له‌ هه‌موو كوچه‌‌و شه‌قام‌و، كۆڵان و شۆسته‌كان و شوێنه‌گشتیه‌كان ئه‌م یاده‌ پیرۆز ڕاده‌گیرێ‌ .

له‌پاشان خه‌ڵاتی یه‌كێتی زانایان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌و خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ دابه‌ش كرا، كه‌ مه‌ولودنامه‌ی پێغه‌مبه‌ریان نووسیوه‌ته‌وه‌ .


شایانی باسه‌: له‌ شاری دهۆكیش رۆژی 15/2/2011 به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، جێگره‌كه‌ی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی مه‌راسیمێكی جه‌ماوه‌ری‌و شایسته‌ به‌ به‌شداری سه‌رجه‌ به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی كه‌سایه‌تیه‌كانی شاره‌كه‌و ده‌وروبه‌ری به‌ بۆنه‌ی یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌رێوه‌چوو.

ئه‌مه‌و داوی خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قوڕئانی پیرۆز، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌نه‌س به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی میوانانی كرد‌و، هاتنه‌كه‌یانی به‌نیشانه‌ی وه‌فاداری‌و خۆشویستنی پێغه‌مبه‌ر پێناسه‌كرد، دواتر به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ وته‌یه‌كدا وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له‌ لقی دهۆكی یه‌كێتی زانایان بۆ سازدانی ئه‌م ئاهه‌نگه‌ مه‌زن‌و پڕ شكۆیه‌، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ موسڵمان له‌سه‌ریه‌تی له‌ یادی مه‌ولود به‌ڵێنی شوێنكه‌وته‌یی ڕه‌وشت‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دوپات بكاته‌وه‌و، هه‌نگاوی سه‌نگین‌و تۆكمه‌ بنێت به‌ره‌و به‌رزی‌و جوانی، به‌ په‌ره‌پێدانی زانست‌و ره‌وشت‌و ئاكاری له‌خۆبردوانه‌ی پێغه‌مبه‌رو یاوه‌رانی.

دواتر به‌رێز ته‌مه‌ر ره‌مه‌زان پارێزگاری شاری دهۆك وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كردو، پاشان به‌ وتنی سرودو قه‌سیده‌ی جوانی كوردی كۆتایی به‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ هات.



له‌ سۆرانیش كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 14/2/2011دووشه‌ممه‌ به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وشاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان ‌ونوێنه‌رانی حزب ولایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌وده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن‌و قه‌شه‌ی مه‌سیحیه‌كانی شارۆچكه‌ی دیاناو جه‌ماوه‌رێكی زۆری ناوچه‌كه‌، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌هه‌ماهه‌نگی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران چواره‌مین ڤیستڤاڵی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) سازكرد.

سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌ به‌خوێندنی چه‌ندئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا سیروان مه‌جید ده‌ستی پێكرد، دواتر وتاری به‌خێرهاتن به‌ناوی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌وئه‌وقافی سۆران له‌لایه‌ن به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید خوێندرایه‌وه‌و به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كردو، سوپاسی ئاماده‌بوانی كرد بۆ ئاماده‌بونیان له‌یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ربێت)و، به‌رێوه‌چوونی ڤیستڤاڵه‌كه‌ له‌ساڵانی رابووردوو بۆ ئاماده‌بوان روونكرده‌وه‌و، به‌لێنیدا ئه‌و ڤیستڤاڵه‌ له‌ساڵانی داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت.

پاشان به‌رێز مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان، له‌ وته‌یه‌كیداتیشكی خسته‌ سه‌رگرنگی ئه‌و یاده‌و، له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری به‌وه‌رچه‌رخانێكی گۆرانكاری جیهانی ناوزه‌دكردو، ئاماژه‌ی به‌لایه‌نه‌كانی ژیانی پێغه‌مبه‌ركرد له‌چۆنیه‌تی قوڵكردنه‌وه‌ی رۆحی پێكه‌وه‌ ژیان‌و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی ده‌وروبه‌رو، به‌رزی ره‌وشتی پێغه‌مبه‌ری كرده‌ ناوه‌رۆكی وته‌كانی ‌وهه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر چه‌ندین ئاكارو ره‌فتاری ئه‌وكه‌سایه‌تیه‌ مه‌زنه‌ كرد، كه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌ك ره‌حمه‌ت بۆ هه‌مووجیهانی ره‌وانه‌كردوه‌و په‌یامه‌كه‌ی تاكۆتایی ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌ خۆشه‌ویستی گه‌لی كورددا كه‌ هه‌موو ساڵێك له‌و رۆژه‌دا به‌ هه‌موو سۆزێكه‌وه‌ یادی سه‌روه‌ره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ك جه‌ختیشی له‌پاراستنی هێمن‌و ئارامی كوردستان كرده‌وه‌و، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربری به‌ئاماده‌بوونی قه‌شه‌ی مه‌سیحیه‌كانی دیانا، كه‌ بۆیه‌كه‌م جاره‌ به‌وشێوه‌ ئاماده‌ی رێوره‌سمی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان ده‌بێ، كه‌ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان وئارامی كوردستانه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران كرد، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ ڤیستڤاڵی چواره‌م به‌رێوه‌ده‌به‌ن.

پاشتریش به‌رێز كاك كرمانج عزه‌ت قایمقامی قه‌زای سۆران وتارێكی پێشكه‌ش كردو، وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ده‌سته‌ی باڵای به‌رێوه‌بردنی ڤیسڤاله‌كه‌، ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵێكدا كه‌ په‌یوه‌ست بوون به‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و، ته‌ئكیدی له‌سه‌ر برایه‌تی وئه‌من‌و ئاسایشی كوردستان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها رۆلی كوردی به‌رزنرخاند له‌ زیندووكرنه‌وه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت) كه‌ ساڵانه‌ به‌شكۆداریه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م شاروشارۆچكه‌كانی كوردستان موسولمَانان ئه‌م یاده‌ پیرۆزده‌كه‌ن.

دوابه‌دوای پێشكه‌شكردنی وتاره‌كان ده‌ستكرا به‌دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی ڤیستڤال كه‌ به‌سه‌ركۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ئاینی ‌ودام‌وده‌زگای ئه‌منی سنوره‌كه‌ به‌خشران.

له‌ دوایشدا ساڵنامه‌و گۆڤاری یاد كه‌ لقی سۆران ده‌ریكردبوو له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی په‌یام به‌سه‌ر ئاماده‌بوان دابه‌شكراو، ڤیستڤاڵه‌كه‌ش به‌ده‌نگ وئاوازی حاجی نزام شوكر، تادره‌نگانێك به‌رده‌وام بوو.

شایه‌نی باسه‌: پرۆگرامه‌كانی ڤیستڤال تا هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ به‌رێوه‌بردنی چه‌ندین ئاهه‌نگ له‌چه‌ندین مزگه‌وتی سنوره‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.