یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
گه‌وره‌ زانا‌و فه‌یله‌سوف‌و نووسه‌رانی جیهانی له‌ باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ چی ده‌ڵێن ؟
به‌رواری دابه‌زاندن: 20/02/2011 : 07:04:41
قه‌باره‌ی فۆنت
گه‌وره‌یی هاتنی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) وه‌نه‌بێ‌ ته‌نها له‌ ناو ئۆمه‌تی ئیسلام‌و موسڵمانان ره‌نگی دابێته‌وه‌، به‌ڵكو به‌ درێژایی مێژوو كه‌سانی پسپۆرو زانا‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكێكی له‌و په‌ڕی دوور له‌ دینیش، دانیان به‌وه‌ ناوه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر به‌ كرده‌وه‌ سه‌لماندی گه‌وره‌ترین كه‌سه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی، كه‌ جوانترین په‌یامی ئاراسته‌ی جیهان‌و ئاده‌میزاد كرد، له‌و راپۆرته‌ هه‌ڵوێست‌و قسه‌ی هه‌ندێك له‌ نوسه‌رو زانا‌و بلیمه‌ت‌و كه‌سایه‌تی‌و پڕۆفیسۆره‌كانی جیهانی له‌ باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌یخه‌نه‌ ڕوو:
ئا: عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د

زانایه‌كی ئه‌مریكی:
محمد گه‌‌وره‌ترین سه‌ركرده‌یه‌ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی

به‌پێی لێكۆڵینه‌‌وه‌یه‌كی زانستی, كه‌ له‌ ئه‌مریكا زانایه‌كی ئه‌مریكی به‌نا‌وی (مایكل هارپ) دوای لێكۆڵینه‌‌وه‌یه‌كی ‌ورد له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) گه‌یشته‌ ئه‌‌و بڕوایه‌ی, كه‌ شایانی ئه‌‌وه‌یه‌ به‌ گه‌‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی مرۆڤایه‌تی نا‌وببرێت‌و ئه‌‌و دان پێدانه‌شی له‌ زانكۆی (برنستۆن)ی ئه‌مریكی ڕاگه‌یاند.

شایانی ئاماژه‌ پێدانیشه‌(هارپ) یه‌كێكه‌ له‌زانا هه‌ره‌گه‌‌وره‌كانی بواری فیزیای‌و خا‌وه‌نی چه‌ندین لێكۆلینه‌‌وه‌ی تره‌ سه‌باره‌ت به‌ قوڕئان‌و چه‌ندین ده‌ستنوسیشی هه‌یه‌ له‌‌و بواره‌‌وه‌, كه‌ گرینگترینیان (دراسه‌ فی اڵاوائل) ه‌.

ئه‌م زانایه‌ ده‌ڵێ‌: هه‌ڵبژاردنی من بۆ محمد به‌یه‌كه‌می ئه‌‌و كه‌سانه‌ی, كه‌ گه‌‌وره‌ترین كاریگه‌ریان له‌سه‌ر مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌بێ‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكانه‌‌وه‌, ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری خوێنه‌رانی توشی سه‌رسوڕمان كردبێت, به‌ڵام به‌ بڕوای من محمد تاكه‌ كه‌سێكه‌, كه‌ توانیبێتی سه‌ركه‌‌وتن به‌ده‌ست بێنێ‌ به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون‌و به‌رچا‌و له‌ هه‌ردوو لایه‌نی دینی‌و دونیاییه‌‌وه‌.

محمد بنیاتنه‌ر‌و بڵا‌وكه‌ره‌‌وه‌ی گه‌‌وره‌ترین ئاینی دونیایه‌ ئه‌‌ویش ئیسلامه‌, له‌‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێ‌, كه‌ نزیكه‌ی سێزده‌ سه‌ده‌ به‌سه‌ر ‌وه‌فاتی ئه‌‌و زاته‌دا ڕت بووه‌, كه‌چی تائێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ‌ كاریگه‌ری به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیه‌‌وه‌ تادێ‌ به‌هێزتر‌و پته‌‌وتر ده‌بێت.
شێوه‌ی كاریگه‌ریه‌ ئاینیه‌كه‌ی محمد ها‌وشێوه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی حه‌زره‌تی عیسایه‌ بۆ مێژووی مرۆڤایه‌تی, به‌ڵام جیا‌وازی ئه‌‌و له‌گه‌ڵ مه‌سیحدا ئه‌‌وه‌یه‌, كه‌ مه‌سیح سه‌ركرده‌یه‌كی دینی بوو, به‌ڵام محمد هه‌م سه‌ركرده‌ی دینی‌و هه‌م دونیاییشه‌, له‌ڕاستیشدا گه‌ر له‌ڕووی سیاسیشه‌‌وه‌ سه‌یری ئه‌‌و زاته‌ بكه‌ین ئه‌‌وه‌ شیا‌وه‌ به‌ گه‌‌وره‌ترین سه‌ركرده‌ی سیاسیشی دابنێین, چونكه‌ به‌هۆی ئه‌‌و سه‌ركرده‌یه‌‌وه‌ ئیسلامه‌تی توانی بگاته‌ چه‌ندان شوێنی دووره‌ ده‌ستی دونیا.


برناردشۆ
پێویسته‌ (محمد) به‌ رزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی دابندرێ‌

زانای به‌ ناوبانگ‌و ناسراو برنادشۆ له‌ باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت: من رێزێكی ته‌واو له‌ ئایینی (محمد) ده‌گرم، به‌ هۆی زیندویه‌تیه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌و ئایینه‌ تاكه‌ ئایینه‌ كه‌ وای ده‌بینم هێزێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ گۆراوه‌كانی ژیان‌و گونجان له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رده‌مێكدا، له‌ ژیانی ئه‌م پیاوه‌ سه‌رسوڕهێنه‌رم كۆڵیوه‌ته‌وه‌، به‌ بۆچونی من پێویسته‌ ناو بنرێ‌ (رزگاركه‌ری مرۆڤایه‌تی) به‌ بێ‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ مانای دوژمنایه‌تی كردنی مه‌سیح بێ‌، پێم وایه‌ (محمد) ئه‌گه‌ر بۆی بڕه‌خسایه‌ حوكمی ئه‌و جیهانه‌ نوێیه‌ی به‌ ته‌نیا بكه‌وتایه‌ ده‌ست، به‌خت یاوه‌ری ده‌بوو بۆ چاره‌سه‌ر كردنی هه‌موو كێشه‌كانی به‌ شێوازێك ببێته‌ مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری‌و ئاشتی، كه‌ ئه‌م جیهانه‌ زۆر لێی بێ‌ به‌شن.
من پێشبینی ده‌كه‌م، كه‌ خه‌ڵكی ئه‌وروپا له‌ داهاتوودا ڕوو له‌ ئایینی (محمد) بكه‌ن، ئه‌مرۆیش ئه‌و قبوڵ كردنه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌ستی پێ‌ كردووه‌.

فه‌یله‌سوفێكی ئه‌ڵمانی
من له‌ مێژوودا به‌دوای نمونه‌ی مرۆڤی هه‌ره‌ به‌رزدا ده‌گه‌ڕام, بینیم ئه‌‌و نموونه‌یه‌ ته‌نیا (محمد)ه‌

دكتۆر یۆهان ‌ولفگانگ فه‌یله‌سوف‌و لێكۆڵه‌ر‌و شاعیر‌و زانا‌و وێژه‌‌وان‌و بیركاری زان‌و نا‌وداری ئه‌ڵمانی ناسرا‌و به‌ (گۆته‌) ده‌ڵێت: ئێمه‌ی خه‌ڵكی ئه‌‌وڕ‌وپا به‌ هه‌موو چین‌و توێژه‌كانه‌‌وه‌, هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌‌و ئاسته‌ی كه‌ (محمد) گه‌یشتووه‌تێ‌.
له‌ داهاتووشدا كه‌س نایگاتێ‌, من له‌ مێژوودا به‌دوای نمونه‌ی مرۆڤی هه‌ره‌ به‌رزدا ده‌گه‌ڕام, بینیم ئه‌‌و نمونه‌یه‌ ته‌نیا (محمد)ه‌, ئا به‌م شێوه‌یه‌ حه‌ق ده‌بێت ئاشكرا ببێت‌و به‌رز بێته‌‌وه‌.
پاشان ڕووی قسه‌ له‌ مامۆستا ڕوحیه‌كه‌ی, شاعیری گه‌‌وره‌ (حافیزی شیرازی) ده‌كات‌و ده‌ڵێت: ئه‌ی حافز به‌ڕاستی گۆرانیه‌كانت(شیعره‌كانت) ئارامی‌و ئاسووده‌یی به‌مرۆڤ ده‌به‌خشن.
من به‌ ئه‌جناسی مرۆڤه‌ داڕوخا‌وه‌كانه‌‌وه‌ به‌ره‌‌و لای تۆ دێم‌و كۆچ ده‌كه‌م, من‌و ئه‌‌وانیش پێكه‌‌وه‌ لێت ده‌پاڕێینه‌‌وه‌, كه‌ ده‌ستمان بگری بۆ ڕێگای كۆچ, بۆلای كۆچبه‌ری هه‌ره‌ گه‌‌وره‌ (محمد)ی كوڕی (عبدالله‌). له‌ ماڵپه‌ڕی magjdah.maktoob.com ‌وه‌رگیرا‌وه‌

مێژوونووسێكی به‌ریتانی:
پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پیا‌وێكی زۆر مه‌ردو خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی تایبه‌ت بوو


مێژوونووس‌و ڕۆژهه‌ڵاتناسی مه‌سیحی به‌ریتانی ده‌ڵێت: (محمد) له‌ ڕووی هێزی هیزر‌و به‌رزی بیركردنه‌‌وه‌‌و هه‌ستی پاك‌و جواندا, خا‌وه‌ن به‌هره‌یه‌كی تایبه‌ت بوو, سه‌ردانی نه‌خۆشه‌كانی ده‌كرد.
له‌ مه‌ڕاسیمی ناشتنی هه‌ر مرد‌ووێكدا به‌شداری ده‌كرد, دا‌وه‌تی هه‌ر خزمه‌تكارێكی بۆ شیوخواردن قبوڵ ده‌كرد, خۆی جل‌وبه‌رگی خۆی ده‌شوشت بزنه‌كانی خۆی ده‌دۆشی‌و خۆی كاری باری ماڵه‌‌وه‌ی ڕاده‌په‌ڕاند.
‌وته‌ی پێشینانی به‌ كورتی ده‌گواسته‌‌وه‌, كاتێكیش بۆ ته‌‌وقه‌كردن ده‌ستی خۆی ده‌دایه‌ ده‌ستی كه‌سێك, هه‌رگیز ده‌ستی خۆی زووتر له‌ كه‌سی به‌رامبه‌ر نه‌ده‌كێشایه‌‌وه‌.
بۆ ئه‌‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی‌و پارێزگاری ئه‌‌ودا ده‌ژیان, به‌ ‌وه‌فاترین پارێزه‌ر بوو, هه‌ركه‌سێك ئه‌‌وی ده‌بینی له‌ خۆیه‌‌وه‌ ڕێزی لێده‌نا, هه‌ركه‌سێك لێی نزیك ده‌بووه‌‌وه‌ به‌ گه‌رمی خۆشی ده‌‌ویست، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام یه‌كێكه‌ له‌ گه‌‌وره‌ترین‌و پایه‌به‌رزترین كه‌سایه‌تی جیهانی.

كتێبه‌كه‌شی هه‌مان ئه‌‌وقوڕئانه‌یه‌, كه‌ كۆمه‌ڵه‌ ‌وه‌حیێكی خوداییه‌‌و شاكاری زمانی عه‌ره‌بیه‌, پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پیا‌وێكی زۆر مه‌رد‌و بوێر بوو, سه‌ره‌ڕای ئه‌‌و ته‌‌واز‌وعه‌ی كه‌ هه‌یبوو, ئیمانێكی به‌هێز‌و پته‌‌وی هه‌بوو, خۆی ته‌نیا به‌ به‌نده‌ی خوا ده‌زانی, زۆر نوێژی ده‌كرد‌و ڕۆژوی زۆر ده‌گرت, له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا دادپه‌ر‌وه‌ر‌و به‌ ئینساف بوو, له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكیشدا میهره‌بان‌و خۆش ڕه‌فتاربوو.




روناكبیرێكی هۆڵه‌ندی:
ئایینی (محمد) ئایینێكی ژیرانه‌یه‌‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه‌ خه‌ڵك تێی بگات

نوسه‌ری كتێبی ( ژیانی محمد) كه‌ ناوی ( كۆنت بولنویلیه‌)یه‌‌و به‌ ره‌گه‌ز هۆڵندیه‌‌و له‌ ساڵی (1730) كه‌ له‌ دوای مردنی له‌ هۆڵه‌ندا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: محمد سیفاتی زۆر به‌رزی هه‌بوون، خوای گه‌وره‌ش ره‌وانبێژیه‌كی زیاتر له‌ مرۆڤی پێ‌ به‌خشیی بوو، به‌ جۆرێك كه‌ ده‌یتوانی زاناترین‌و نه‌زانترین مرۆڤی سه‌رده‌م بوه‌ستێنێ‌‌و بڕوای پێ‌ بێنێت، كه‌ ئایینی ئیسلام ئاینێكی راسته‌، چونكه‌ ئایینی محمد ئه‌وه‌نده‌ ژیرانه‌یه‌ هیچ پێویستی به‌ زه‌برو زه‌نگ نیه‌، تا به‌ خه‌ڵك رابگه‌یه‌ندرێ‌، به‌ڵكو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌، كه‌ خه‌ڵك له‌ بنه‌ماكانی ئه‌و ئایینه‌ ئاگادار بكرێته‌وه‌‌و تێبگه‌یه‌ندرێ‌، تا هه‌ر هه‌موویان به‌ره‌و لای رابكه‌ن.

پرۆفیسۆرێكی ئیتاڵی
له‌ نێو رۆژئاواییه‌كاندا نزیكه‌ هه‌موویان بڕوا به‌وه‌ بێنن، كه‌ راستگۆیی (محمد) قوڵ‌و بێگومان بووه‌

پرۆفیسۆری ناسراوی ئیتاڵی‌و مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی‌و مێژووی شارستانیه‌تی ئیسلامی خاتوو د. لورا واگلیری له‌ زانكۆی (ناپل) سه‌باره‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت: به‌ هێزترین دوژمنانی ئیسلام هه‌وڵیاندا پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ هه‌ندێ‌ تۆمه‌تی درۆ تۆمه‌تبار بكه‌ن، به‌ڵام له‌ بیریان نه‌بوو كه‌ به‌ر له‌وه‌ی (محمد) په‌یامه‌كه‌ی رابگه‌ینێ‌، به‌ هۆی ده‌ستپاكی‌و خاوێنی ژیانی، جێگه‌ی رێزو ته‌قدیر بوو لای هاوڵاتیان، هه‌ر خۆی خاوه‌نی سروشتێكی ئاسایی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌و په‌ڕی بوێریه‌وه‌ توانی په‌یامی خۆی رابگه‌یه‌نێ‌، له‌ ناو جه‌رگه‌ی كه‌سانێكی خراپ له‌سه‌رده‌می خۆیدا، چۆن دروسته‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی موسڵمانانی خانه‌دان‌و خاوه‌ن هۆش بڕوایپێ‌ بێنن‌و یارمه‌تی بده‌ن‌و باوه‌ش بۆ ئایینه‌ نوێیه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه‌‌و له‌ دوایشدا مل بده‌نه‌ به‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی پێكهاتوو له‌ به‌نده‌‌و هه‌ژارو بێ‌ ده‌سته‌ڵات، ئه‌گه‌ر له‌ وته‌كانیدا هه‌ستیان به‌ گه‌رمی راستی‌و دروستی نه‌كردبێت؟ ئێمه‌ پێویستمان به‌وه‌ نیه‌ زیاتر له‌و باریه‌وه‌ بدوێین، چونكه‌ له‌ نێو رۆژئاواییه‌كاندا نزیكه‌ هه‌موویان بڕوا به‌وه‌ بێنن، كه‌ راستگۆیی (محمد) قوڵ‌و بێگومان بووه‌. له‌ ماڵپه‌ڕی eltwhed.com وه‌رگیراوه‌.

پرۆفیسۆرێكی زانكۆی پاریس
له‌ مێژوودا كه‌س نه‌بووه‌ وه‌كو (محمد) زاناو دانا‌و لێهاتوو لێبورده‌ بێت

ئه‌و زانا‌و مامۆستایه‌ ناوی ( مكسیم رودنسن) كه‌ له‌ سه‌ده‌ی رابدوو ژیاوه‌‌و پتر له‌ 30 ساڵی كاری وانه‌ بێژی‌و نوسین‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بوو له‌ زانكۆی پاریس ده‌ڵێت: هێنده‌ی مێژوونوس‌و بیریارو زاناكانی ئه‌وروپی له‌ مێژوو قوڵ بوونه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، كه‌ (محمد) جوانترین‌و گه‌وره‌ترین وێنه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌‌و توانی گه‌وره‌ترین خزمه‌ت به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بگه‌یه‌نێت، كه‌سێك نه‌بووه‌ له‌ مێژوودا وه‌كو ئه‌و لێهاتوو، دانا، لێبورده‌، پاك، راستگۆ بێت. له‌ سایه‌تی said.net وه‌رگیراوه‌.

كارل ماركس:
(محمد) شایه‌نی ئه‌‌وه‌یه‌ دان به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی دابنێین‌و له‌ دڵ‌و گیانه‌‌وه‌ بڵێین: ئه‌‌و پێغه‌مبه‌ری خودا بوو.

فه‌یله‌سوف‌و سیاسه‌توانی ئه‌ڵمانی‌و دامه‌زرێنه‌ر‌و ڕێبه‌ری ڕێبازی سۆشیالیزمی زانستی ده‌ڵێت: (محمد) مرۆڤێك بوو له‌ نێو خه‌ڵكێكی بت په‌رستدا, به‌ ئیراده‌یه‌كی پۆڵاین هه‌ستایه‌ سه‌رپێ‌و ئه‌‌وانی بۆ یه‌كتاپه‌رستی بانگ كرد‌و له‌ دڵه‌كانی ئه‌‌واندا تۆی نه‌مری ڕۆحی چاند.

بۆیه‌ نابێت ئه‌‌و ته‌نها له‌ ڕیزی گه‌‌وره‌ پیا‌وان‌و هه‌ڵكه‌‌وتوانی جیهان بژمێردرێت, به‌ڵكو شایه‌نی ئه‌‌وه‌یه‌ دان به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی دابنێین‌و له‌ دڵ‌و گیانه‌‌وه‌ بڵێین: ئه‌‌و پێغه‌مبه‌ری خودا بوو.
چونكه‌ ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ له‌ ڕێگه‌ی په‌یامه‌كه‌یه‌‌وه‌ سه‌ده‌یه‌كی پڕ له‌ نور‌و زانست‌و مه‌عریفه‌ی داهێنا, شایه‌نی ئه‌‌وه‌یه‌ ‌وته‌‌و كرده‌‌وه‌كانی به‌ شێوازێكی زانستی‌و تایبه‌ت بنوسرێته‌‌وه‌, جا چونكه‌ ئه‌‌و ڕێنماییانه‌ی كه‌ ئه‌‌و به‌ ڕاگه‌یاندنیان هه‌ستا ‌وه‌حی بوو, ئه‌ركی سه‌رشانی بوو هه‌موو ئه‌‌و شتانه‌ی, كه‌ له‌ په‌یامه‌كانی تردا ده‌ستكاری كرا‌ون‌و گۆڕانیان تێدا كرا‌وه‌ بسڕێته‌‌وه‌.

كه‌سایه‌تی ناسراوی هیندی
دڵنه‌رمی‌و ته‌‌واز‌وعی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بوو، په‌یامی ئیسلامی به‌ ئه‌نجام گه‌یاند

كه‌سایه‌تی ناسرا‌وی هیندی مهاتما گاندی ده‌ڵێت: من بێگومانم كه‌ زۆری شمشێر نه‌بوو جێگه‌ی بۆ ئیسلام كرده‌‌وه‌‌و به‌ره‌‌و پێشی برد, به‌ڵكو ساكاری‌و ساده‌یی نه‌گۆڕ‌و دڵنه‌رمی‌و ته‌‌واز‌وعی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌و وردبینی‌و پێداگری ئه‌‌و له‌ مه‌سه‌له‌ی دادپه‌ر‌وه‌ریدا, هه‌ر‌وه‌ها ڕێز‌و خۆشه‌‌ویستی ئه‌‌و بۆ یار‌و یا‌وه‌رانی‌و, نه‌ترسی‌و بوێری ئه‌‌و بوو ئه‌م په‌یامه‌ی به‌ ئه‌نجام گه‌یاند, به‌ڵێ‌ ئه‌م كارانه‌ بوون ڕێگای بڵا‌وكردنه‌‌وه‌ی ئیسلامیان خۆشكرد‌و به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا سه‌ركه‌‌وت, نه‌ك زۆری شمشێر, ته‌نانه‌ت كاتێك به‌شی دووه‌می ژیانی پێغه‌مبه‌رم به‌ته‌‌وا‌وی خوێنده‌‌وه‌ له‌ ده‌ر‌ونما هه‌ستم به‌ داخێكی گه‌‌وره‌ كرد, كه‌ بینیم بۆ ئاشنا بوون به‌ ژیانی به‌پیت‌و به‌ره‌كه‌تی ئه‌‌و مرۆڤه‌ گه‌‌وره‌یه‌ زانیاری زیاترم ده‌ست ناكه‌‌وێ‌.

زانای گه‌وره‌ی سویسڕی
ئه‌گه‌ر ئاسیا شانازی به‌ ڕۆڵه‌كانیه‌‌وه‌ بكات, حه‌قی خۆیه‌تی شانازی به‌ گه‌وره‌یی (محمد)وه‌ بكات

زانای گه‌‌وره‌ی سویسری ماكس ڤان برشم له‌ پێشه‌كی كتێبه‌كه‌یدا به‌نا‌وی ( العرب فی اسیا ), ده‌ڵێت: محمدی پێغه‌مبه‌ری عه‌ره‌ب یه‌كێكه‌ له‌ گه‌‌وره‌ترین خێرخوازان بۆ مرۆڤایه‌تی, ئه‌گه‌ر ئاسیا شانازی به‌ ڕۆڵه‌كانیه‌‌وه‌ بكات, حه‌قی خۆیه‌تی شانازی به‌‌و مرۆڤه‌ گه‌‌وره‌یه‌‌وه‌ بكات, ز‌وڵمێكی گه‌‌وره‌یه‌ مافی (محمد) پێشێل بكه‌ین، به‌ كورتی هه‌ر چه‌ندی مرۆڤ زیاتر ئاگاداری ژیان‌و ئاكارو په‌یامه‌كه‌ی بێت، تێده‌گات كه‌ دروست نیه‌ شتێكی خراپ نیسبه‌ت بدریچته‌ پاڵ محمده‌وه‌، كه‌ له‌و پله‌‌و پایه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌، هۆی سه‌رسام بوونی ملیۆنان كه‌سیش به‌م مرۆڤه‌‌و تێ‌ ده‌گات هۆی به‌ گه‌وره‌ زانین‌و خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌و مرۆڤه‌ چییه‌. له‌ ماڵپه‌ڕی asharqalarabi.org وه‌رگیراوه‌.