مه‌لا ره‌سول سیتكانی: راگه‌یاندنی لقی سۆران
پێش نیوه‌ڕۆی 16/2/2011به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق به‌رێز مه‌لاخالدمه‌له‌كی وسه‌رجه‌م كارگێرانی لق وبه‌رپرسی ناوچه‌ی دیانای زانایان، لقه‌كه‌مان پێشوازی له شاندێكی باڵای مه‌لبه‌ندی 8 ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كرد، كه له‌به‌رێزان كاك شوان رابه‌ر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو، مامۆستا موسلیم رایه‌تی‌و، مامۆستا زانا پیرۆمه‌ری‌و، كاك حه‌سه‌ن روستایی‌و، كاك ته‌ها رواندوزی ئه‌ندامانی مه‌لبه‌ندپێكهاتبوو.
له‌دیدارێكی نێوانیاندابه‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ربێت)پیرۆزباییان ئاراسته‌ی یه‌كتركردو، هه‌ردوولا خۆشحالی خۆیان ده‌ربڕی بۆرۆل و هه‌لوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه گرنگیه‌كی تایبه‌تی به‌ویاده پیرۆزه‌داو رۆلی راگه‌یاندنه‌كانی كوردستانیان به‌رزنرخاند له‌گرنگی دانیان به‌ویاده پیرۆزه .
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا به‌رێزان به‌رپرسی لقه‌كه‌مان ومه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید كارگێری لق له‌گه‌ل شاندی میوان ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی وبرایه‌تی وهاوكاری نێوانیان كرده‌وه‌و، هیوایان خواست هه‌موولایه‌ك بتوانن ره‌وشی ئارامی كوردستان بپارێزن وكاربكه‌ن له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاوولاتیان.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه شاندی میوان خۆشحالی خۆی ده‌ربڕی بۆئه‌وپێشوازیه گه‌رمه‌و، ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه‌ی له‌نێوان یه‌كێتی زانایان وسه‌رجه‌م رێكخراو و حزب ولایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستاندا هه‌یه‌و، هه‌رئه‌وه‌ش وای كردوه رۆلی یه‌كێتی زانایان زۆر به روونی هه‌ست به‌چالاك بوونی بكرێ كه له‌راستیدا بوه‌ته جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌لكی كوردستان.
هه‌روه‌ك ستایشی لقی سۆران وبه‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆرانیشی كرد بۆ ئه‌و رۆله‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا بۆ زیاتربره‌ودان به‌كاروباری ئاینی ده‌ده‌ن .
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لقه‌كه‌مان دوباره سوپاسی ئه‌وسه‌ردانه‌ی مه‌لبه‌ندی 8ی كۆمه‌لی ئیسلامی كرد‌و، هیوای خواست ئه‌وجۆره سه‌ردانانه به‌رده‌وامبن ودانیشتنه‌كه‌ش له‌كه‌ش وهه‌وایه‌كی دۆستانه‌دا كۆتایی هات.
|