رۆژی هه‌ینی وتاربێژانی كوردستان له هه‌موو ناوچه جیاجیاكانی كوردستان له وتاری هه‌ینیدا داوایان له هاووڵاتیانی كوردستان كرد، كه كارێك نه‌كه‌ن ببێته مایه‌ی دروستبوونی ئاریشه‌ی كۆمه‌لایه‌تی‌و مرۆیی، بۆیه داوا ده‌كه‌ن رێگه به هیچ كه‌سێك نه‌ده‌ن خۆپیشاندانه‌كان به‌ره‌و ئاقاری تووند‌و تیژی‌و خوێنڕشتن نه‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان دڵخۆش نه‌بن‌و، ئارامی‌و ژیانی هاووڵاتیانیشمان نه‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌ركێكی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانی هه‌موو لایێكه ئا له‌و كاته‌دا هه‌وڵ بده‌ن برایه‌تی‌و ته‌بایی له نێو ریزه‌كانی یه‌كدیكه‌دا قوڵتر بكه‌نه‌وه، چونكه ته‌نها به برایه‌تی‌و خۆشه‌ویستی ده‌توانین به ته‌واوی ئامانجه‌كانمان بگه‌ین.
هه‌روه‌ها وتاربێژان ته‌ئكیدیان كرده‌وه، كه مافێكی سروشتی هاووڵاتیانه داوای باشتركردنی ژیان‌و گوزه‌رانیان بكه‌ن‌و، داوای چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵام قه‌ت رێگه نه‌ده‌ن بگاته ئه‌و ئاسته‌ی به به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنان‌و به زیانی دۆستان بێت.
یه‌كێتی زانایان وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی له وتاربێژانی كوردستان كرد، دا‌واشیان لێده‌كات له وتاری هه‌ینی داهاتووش به هه‌مان شێوه هانی هاوولاتیان بده‌ن بۆ به‌رقه‌راری‌و لێك نزیكبوونه‌وه‌و سه‌قامگیركردنی زیاتری ئاشتی‌و ته‌بایی، كاریان ئه‌وه بێت چۆن رێگیری بكرێت له رژانی یه‌ك دڵۆپ له خوێنی كورد.
جێی باسه زانایانی ئایینی هه‌موو كاتێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمن هانده‌ر بوونه‌و، بۆ خۆخۆریش رێگر‌و ناوبژیوان بوونه، هه‌ر بۆیه‌ش وێڕای وتاری هه‌ینی، شه‌وی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كان شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی ناو جه‌ماوه‌ر‌و سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و ئاساییشی سلێمانی‌و پارێزگاری سلێمانی‌و لقی چواری پارتیان كرد، هه‌روه‌ها مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیش به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.
|