دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان:
سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 17/2/2011 به‌به‌شداری شاندێكی باڵای لق، ناوچه‌ی كفری سه‌ربه لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و به‌ئاماده‌بوونی زۆرێك له‌مامۆستایانی ئاینی و به‌رپرسانی حكومی و حیزبی و رێكخراوه‌یی و جه‌ماوه‌رێكی زۆری موسوڵمانی شاره‌كه هه‌ستا به سازدانی ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگ و فراوان له مزگه‌وتی حاجی مه‌دحه‌ت له قه‌زای كفری.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و، پاشان به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان ووتارێكی پێشكه‌ش كردوو تیایدا به‌ناوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیانه‌وه پیرۆزبایی له ئاماده‌بوانی مه‌راسیمه‌كه‌كرد به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی یادی له‌دایك بوونی حه‌زره‌تی فه‌خری كائینات (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) و شوێنكه‌وتنی ئه‌و په‌یامبه‌ره‌ی به‌هۆكاری سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه زانی و داوای له موسوڵمانانی به‌شداربوو كرد په‌یامی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره بكه‌نه بنه‌مایه‌ك بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی و برایه‌تی و ته‌بایی نێو موسوڵمانان.
|