دانامه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان:
كاتژمێر چواری سه‌رله‌ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 18/2/2011 به‌به‌شداری شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان و به‌شێكی زۆری مامۆستایانی ئاینی سنوره‌كه‌و پیاوانی ئاینی شیعه‌و به‌رپرسانی حیزبی و حكومی و ڕیش سپی و پیاوماقوڵان و جه‌ماوه‌رێكی زۆری موسوڵمانی شاره‌كه ،ناوچه‌ی خانه‌قینی سه‌ربه‌لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان هه‌ستا به‌سازدانی ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌و فراوان له مزگه‌وتی هیدایه‌ی شاری خانه‌قین به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایك بوونی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێت.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له‌قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و چاشان ووته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا شێخ نه‌جم به‌رپرسی ناوچه‌ی خانه‌قین پێشكه‌ش كرا .
پاشان ووتاری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانه‌وه پێشكه‌ش كرا و تێیدا به ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه په‌یامی پیرۆزبایی گه‌یانده ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌كه‌و پاشان تیشكی خسته‌سه‌ر دۆخی ئێستای موسوڵمانان و وڵاته‌كه‌مان و باسی لی نیعمه‌تی ئارامی و ئاسایشی كرد و داوای له جه‌ماوه‌ری كورد زمان كرد به هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی یه‌وه بڕواننه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا‌و ڕێگه به‌هیچ كه‌سێ مه‌ده‌ن كه هۆكاربێت بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی خاكه‌كه‌مان...
پاشان به‌ڕێز شێخ زیاد ئه‌حمه‌د به‌زمانی عه‌ره‌بی و به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌وه ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و دواتریش سه‌ید عه‌باس پێش نوێژ و ووتارخوێنی حوسه‌ینیه‌ی گه‌وره‌ی خانه‌قین به‌زمانی عه‌ره‌بی ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و پیرۆزبایی یادی له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ری له‌ئاماده‌بوان كرد‌و هیوای خواست بكرێته هه‌وێنی پاراستنی یه‌كڕیزی و برایه‌تی نێوان هاوڵاتیانی شاره‌كه ...
دواتریش هریهكه له‌به‌ڕێزان شێخ شهاب البدری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی زانستی دیاله‌و به‌ڕێز أبو الحیدر الكبیسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی له‌خانه‌قین ووته‌یان پێشكه‌ش كرد‌و پیرۆزباییان له ته‌واوی موسوڵمانانی عێراق كرد به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) كۆتایی به ئاهه‌نگه‌كه هات.
|