دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین ـ گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 17/2/2011 شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كه‌پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لق و كارگێڕانی ناوچه‌ی كه‌لاری سه‌ربه لقی گه‌رمیان به‌شدارییان كرد له ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به یادی له‌دایك بوونی فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی محمدالمصگفی (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له مزگه‌وتی برایانی شاری كه‌لاربه به‌شداری زۆرێك له مامۆستایانی ئاینی و پیاوماقوڵان و دانشتوانی شاره‌كه‌و لێپرسراوی تێبینه‌رایه‌تی ئه‌وقافی ناوچه‌كه.
سه‌ره‌تای ئاهه‌نگه‌كه به‌چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و پاشان ووته‌ی به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن م.مه‌لا عه‌لی پێش نوێژ و ووتارخوێنی مزگه‌وته‌كه‌وه حوێندرایهوه.
پاشان به‌ڕێز ماموستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ووته‌یه‌كی پێشكه‌شی ئاماده‌بوان كرد‌و پیرۆزبایی له به‌شداربوانی مهراسیمهكهكردو هیوای خواست ئه‌م یاده ببێته هۆكاری به‌ره‌وه‌پێشچوونی سه‌قامگیری و ئاشتی و ئارامی و ئاوه‌دانی وڵاته‌كه‌مان....
پاشان قه‌صیده‌یه‌ك له‌لایه‌ن گروپێكی گه‌نجانه‌وه خوێندرایه‌وه.
پاشان چه‌ندین وتار‌و پارچه هۆنراوه‌و سرودی ئاینی پێشكه‌ش كران
|