وه‌ك هه‌میشه زانایانی ئایینی هه‌وڵی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ئاڵۆزی كوردستانیان داوه، لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌یاننامه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌م باره‌ی ده‌ركرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
(واعتصموا بحبل الله جميعا ولاتفرقوا...)
جه‌ماوه‌ری گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌مان
حیزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان
رێكخراوه مرۆڤ دۆسته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
سڵاوی خواتان لێبێت...
ئێمه زانایانی ئایینی سلێمانی له سۆنگه‌ی هه‌ست كردنمان به به‌رپرسیاریه‌تی ئایینی‌و نیشتیمانیمان له‌م بارودۆخه‌دا كه هاتۆته پێش بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان‌و دڵسۆزیمان بۆ گه‌ل‌و نیشتیمان‌و ئه‌زمونه‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی له په‌روه‌ردگار داوا ده‌كه‌ین كه گه‌ل‌و وڵاتمان بپارێزێ‌و ئه‌زمونه‌كه‌ی نه‌شێوێ‌و به‌ره‌وه پێش بڕوا، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، هه‌موومان له بیری پاراستنی كوردستاندا بین، بۆیه سه‌رنجتان بۆ ئه‌م خاڵانه راده‌كێشین:-
1- هه‌موومان كاربكه‌ین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه.
2- گوێگرتنی حكومه‌ت‌و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان بۆ داوا ڕه‌واكانی جه‌ماوه‌رو كاركردن بۆ جێ به‌جێكردنی به زووترین كات.
3- ئازادكردنی سه‌رجه‌م گیراوه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌و لابردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن.
4- قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووان‌و پۆزش هێنانه‌وه بۆیان.
5- داواكارین ئه‌و هێزانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانیه‌وه هاتوون بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
6- دانانی لێژنه‌یه‌كی بێلایه‌نی قسه‌ڕۆیشتوو، بۆ به‌دواداچوونی رووداوه‌كانی (17/2/2011)و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد له باره‌یانه‌وه.
7- داوا له جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه داواكاریه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی شارستانی‌و سه‌رده‌میانه بێ‌و، دوور له توند‌وتیژی‌و زیان گه‌یاندن
8- داواكارین له دام‌وده‌زگاكانی حكومه‌ت‌و لایه‌نه‌كانیش به دان به‌خۆداگرتوویی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكه‌ن.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
لقی سلێمانی
20/2/2011
|