دوای رووداوه‌كه‌ی شاری سلێمانی، مامۆستایانی ئایینی هه‌وڵ‌و رۆڵی خۆیان خسته گه‌ڕ به مه‌به‌ستی هێوركردنه‌وه‌ی بار‌ودۆخه‌كه‌دا.
له دیدارێكی تایبه‌تیشدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری چركه مامۆستا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌ناوی یه‌كێتی زانایانه‌وه داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن: (به هیچ شێوه‌یه‌ك كار بۆ رشتنی خوێنی یه‌كتر نه‌كه‌ن).
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌ر له سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌دا ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایان هه‌نگاومان هاوێشتووه، شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی به یاوه‌ری لقی سلێمانی‌و هه‌ندێ مامۆستا، سه‌ردانی سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و ئاساییش‌و پارێزگاری سلێمانی‌و لقی پارتی‌و ناو جه‌ماوه‌ریان كرد بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و، دواتریش به‌یاننامه‌مان ده‌ركرد‌و، جه‌غتمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه، كه خوێنی كورد به ده‌ستی كورد نه‌ڕژێت‌و كێشه‌كه ته‌شه‌نه نه‌كات.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان گووتیشی: دیاریكردنی ته‌ره‌فی هه‌ق‌و ناهه‌ق له‌م رووداوه‌و پتشگیریكردنی لایه‌نێك به‌كاری خۆمان نازانین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌و قۆناغه به‌لای ئێمه‌وه گرنگه بریایه‌تی‌و یه‌كڕیزی له‌ناو خه‌ڵكی كوردستان پته‌و بكه‌ین‌و نابێت ژیانی خه‌ڵك بكه‌وێته مه‌ترسی، ئێمه په‌یاممان روونه‌و پێمانوایه خه‌ڵك هه‌میشه مافی خۆیه‌تی، كه داوا له حكومه‌ت بكات گوزه‌ران‌و ژیان‌و بارودۆخیان چاكتر بكرێت‌و، ده‌بێت حكومه‌ت خۆی به باوكی خه‌ڵك بزانێت‌و به شێوه‌ی میهره‌بانانه ته‌ماشای منداڵه‌كانی بكات، له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانین به پێی یاسا‌و به‌م شێوه‌ی كه مۆڵه‌تی بۆ وه‌رده‌گیرێت‌و مه‌جال به خه‌ڵك نه‌درێت ئاراسته‌ی خۆپیشاندانانه‌كان به لارێ‌دا ببه‌ن‌و فیتنه‌و كێشه له ناو خه‌ڵك دروست بكه‌ن.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد: له كوردستان ئۆپۆزسیۆن نیوه‌ی زیاتری ده‌نگی ئه‌و دوو حزبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێناوه‌و، ده‌رفه‌ت هه‌یه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ‌و پێموایه پڕۆسه‌یه‌كی جوانی دیموكراسیمان هه‌یه، ئه‌و كاره‌ش نابێت ببێته هۆی ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دیموكراسی‌و مۆڵه‌تدان به خۆپیشاندان‌و رازادی راده‌ربڕین تووشی قه‌یران ببێت پاشه‌كشه به دیموكراسی بكرێت.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا جه‌عفه‌ر گوانی ده‌ڵێت: ئێمه له ده‌ره‌وه‌و له ناوخۆی عێراقیشدا هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ره، تازه هێدی هێدی خه‌ڵك هه‌ست به ژیان ده‌كات‌و ژیانیان باش ده‌بێت، بۆیه پێویستیمان به برایه‌تی‌و ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه‌و، ده‌بێت خه‌ڵك‌و حكوومه‌ت‌و ئۆپۆزسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن‌و، نه‌هێڵن ده‌ستی چواره‌ممان بێته ناو‌و ئه‌و ئه‌زموونه‌مان لێ تێكبدات.
گۆڤاری چركه (42).
|