یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی: یه‌كێتی زانایان پشتگیری له‌ خۆپیشاندان ده‌كات، به‌ڵام به‌ هێمنانه‌ نه‌ك نانه‌وه‌ی پشێوی‌و سوتاندنی باره‌گای حزب‌و لایه‌نه‌كان
به‌رواری دابه‌زاندن: 21/02/2011 : 12:42:25
قه‌باره‌ی فۆنت
له‌ دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان گووتی: ئێمه‌ وه‌ك یه‌كێتی زانایان له‌ یه‌كه‌م رۆژه‌وه‌ به‌وپه‌ڕی جددیه‌وه‌ به‌ ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان هه‌ڵستاین‌و، كارمان بۆ ئه‌وه‌ كرد، كه‌ خۆپیشاندانی شاری سلێمانی له‌ چوارچێوه‌ی یاسایی‌و رێڕه‌وی خۆی ده‌رنه‌چێت.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ش بۆچی شه‌وی یه‌كه‌م سه‌ردانی لقی چواریان كردووه‌ وادی گووتی: كێشه‌كه‌ له‌گه‌ڵ لقی چوار دروست بوو، به‌ڵام ئێمه‌ سه‌ردانی ئاساییش‌و سه‌رۆكی حكومه‌تیشمان كرد، داوامان لێیان كرد، كه‌ وریا بن‌و نه‌هێڵن كه‌سانی ناحه‌ز ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ بۆ خۆیان بقۆزنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان گووتی: ئه‌و كاتی داوامان له‌ هاووڵاتیان كرد، ئێستاش داوایان لێده‌كه‌ین: هێمنی بپارێزن‌و كاره‌كانیان به‌ پێی یاسا بێت، داواش له‌ حزب‌و لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن به‌ پیر خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ بچن‌و، هه‌وڵبده‌ن له‌ ناخی جه‌ماوه‌ر بژین.

وادی هه‌روه‌ها گووتی: دوێنێ‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌شت داواكاریمان خسته‌ به‌رده‌م لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، له‌وانه‌ هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبده‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی سلێمانی، ته‌حقیق بكرێت له‌ سوتاندنی باره‌گای لقی چوار بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌‌و لایه‌نی تاوانبار بزاندرێت، هه‌روه‌ها كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی هاتوون، چونكه‌ له‌ ناو سلێمانی بایی ئه‌وه‌نده‌ هێز هه‌یه‌ پارێزگاری بكات، خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ كرا، هه‌روه‌ها ئازادكردنی گیراوه‌كان، ئه‌وه‌ش دیاره‌ جێبه‌جێ كرا، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووان جا لقی پارتی بێت یان كه‌سێكی تایبه‌تی یان هه‌ر لایێكی دیكه‌، داواشمان كرد لایه‌نه‌كان دان به‌خۆدابگرن بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌‌و، داواشمان له‌ هاووڵاتیان كرد، كه‌ داواكاریه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی شارستانی‌و سه‌رده‌میانه‌ بێ‌‌و، دوور له‌ توند‌وتیژی‌و زیان گه‌یاندن.

سه‌باره‌ت به‌و قسه‌یه‌ش، كه‌ هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌كان وایان بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ یه‌كێتی زانایان پشتیوانی له‌ خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ن، وادی روونی كرده‌وه‌، رای ئێمه‌ ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌، كه‌ باسمان كرد، ئێمه‌ ئێستاش پشتیوانی له‌ خۆپیشاندان ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌ هێمنی‌و شارستانی، نه‌ك نانه‌وه‌ی پشێوی‌و ناخۆشی، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌ستێكی ده‌ره‌كی به‌ قازانجی خۆی نه‌یگۆڕێت.