ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه:
دوابه‌دوای ده‌ركردنی به‌یانامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی كوردستانه‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنی ره‌وشی ئارامی وڵات‌و ئاسایشی هاوڵاتیان، لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان هه‌مان په‌یام بۆ دانیشتوانی شاری رانیه‌و كه‌سایه‌تی‌و پارت‌و رێكخراوه‌كان دوپات ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
(به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
ئێمه وه‌ك لقی ڕانیه‌ی یه‌كێتی زانایان، پاڵپشتی به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشی كوردستان، كه ئێستا له ئارادایه، داواش ده‌كه‌ین كه ئه‌م ڕه‌وشه نه‌شێوێ و پشێوی په‌یدا نه‌بێت، تاوه‌كو گه‌ل و وڵات به‌سه‌لامه‌تی و سه‌ربه‌رزی بمێنێته‌وه، بۆیه داواده‌كه‌ین له‌خه‌ڵكانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان كه له‌خه‌می ئارامی‌و ئاسایش‌و سه‌لامه‌تی نیشتیمان‌و هاوڵاتیاندا بن.)
|