یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ئاماری گرنگترین چالاکیەکانی ساڵی 2024 بڵاودەکاتەوە    *****    *****   گۆڤاری ئەلیکترۆنی تایبەت بە چالاکیەکانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە ساڵی 2024 دا    *****    *****   بۆ وەفاتی کەسایەتی دیاری کوردستان مامۆستا مەلا ئەحمەدی سەنگەسەری یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان  سەردانی دکتۆر شێخ مادیح نەقشبەندی دەکات    *****    *****   ساڵی 2024 لە هەرێمی کوردستان (44) زاناو مامۆستای ئایینی کۆچی دواییان کردووە..       *****    *****   سیدەکان: سیمنارێک بەناونیشانی (هەستیاری فەتوادان و ڕۆڵی موفتی لە پاراستنی دین و ژین) بەرێوە دەچێت    *****    *****   مامۆستا مەلا سلێمان تەکەلتویی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەڕێوە دەچێت    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە   
رۆڵی زانایان له‌ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستای كوردستان
به‌رواری دابه‌زاندن: 23/02/2011 : 13:06:58
قه‌باره‌ی فۆنت
پێشكه‌شكار/ سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنان ده‌كه‌ین مامۆستای به‌رێز؟

م/ زۆر سوپاس.

پێشكه‌شكار / هه‌ڵوێستی ئێوه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایان له‌و رووداوو پێشهاتانه‌ی ئه‌م دوواییه‌ی له‌ كوردستان روویدا چۆنه‌؟

مامۆستا / به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان درودو سه‌لام له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان‌و یارانی تا رۆژی دوایی به‌بێ ئه‌ژمار..
به‌راستی ئێمه‌ وه‌ك خه‌مخۆرو مێژووی پڕ له‌سه‌روه‌ری خۆمان به‌رده‌وام رۆڵی به‌رچاومان هه‌بووه‌، وه‌ به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت ئاینی خواو گه‌له‌كه‌ی خۆمان دابوینه‌، له‌ هه‌موو بارودۆخه‌ سه‌خته‌كان كه‌ به‌سه‌ر كوردستانمان دا هاتبێتن، وه‌ ئه‌و ته‌نگه‌شه‌ی ئێستاش كه‌ له‌ ئاراداهه‌یه‌ هه‌وڵی هێوركرده‌وه‌ به‌هه‌موو شێوازێك بگه‌یه‌نین، ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایان پێمان وایه‌ كه‌ هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گیرو گرفته‌كان دابین وه‌ ببین له‌ به‌شێك له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌تاوه‌كو ئه‌و كێشانه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رلایه‌نێكی ناوخۆیی‌و یاخود ده‌ره‌كی بێت.. هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه‌ چاره‌سه‌ری بكه‌ین‌و به‌ ئاقارێكی داببه‌ین كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان دابێت، له‌كاتی خۆشی یه‌كێتی زانایان رۆڵی ئیجابی خۆی بینی‌و ئێستاش له‌ دوای رووداوی 17/شوبات زۆر به‌په‌له‌ ئێمه‌ وه‌كو یه‌كێتی زانایان هه‌وڵی خۆمان دا رۆڵی خۆمان ببینین.. كه‌ رۆڵی مامۆستایان رۆڵی ئیصڵاحه‌، شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ لقی سلیمانی یه‌كێتی زانایان له‌ پاش رووداوه‌كه‌ ده‌ستیان كرد به‌ رۆڵ بینین بۆ هێوركردنه‌وه‌ی وه‌زعه‌كه‌، چونكه‌ بارگرژی له‌ مه‌سڵه‌حه‌تی هیچ لایه‌ك دانیه‌و ره‌نگه‌ هه‌موومان زه‌ره‌رمه‌ندبین، ئێمه‌ پێمان وایه‌ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ ئه‌ركێكی ئاینی یه‌و هه‌م ئه‌ركێكی نیشتیمانیه‌، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ داین كه‌ هاوڵاتیان مافی راده‌ربڕینی خۆیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌من‌و ئاسایشی كوردستان بپارێزرێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تیش به‌پیل داواكاریه‌كان‌و داخوازیه‌كانی خه‌ڵكه‌وه‌ بێت.

پێشكه‌شكار / مامۆستایان به‌ گوفتار رۆڵی خۆیان ده‌بینن ئه‌ی به‌ كردار؟

مامۆستا / مامۆستایانی ئاینی رۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ن، یه‌كێكن له‌ چینه‌ هه‌ره‌ دیارو كاریگه‌ره‌كانی ناوكۆمه‌ڵگه‌ن، من وه‌كو سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌راستی له‌ رۆڵی سه‌رجه‌م مامۆستایان رازیم بێ جیاوازی، به‌تایبه‌تی مامۆستایانی سلێمانی به‌قه‌زاو ناحیه‌كانیه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ مامۆستایانی رانیه‌ هه‌ڵوێستی زۆر جوانیان نواند، هه‌روه‌ها مامۆستایانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه‌ هاتنه‌ ناو پۆڕی خه‌ڵك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه‌، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌ مامۆستایانی پشده‌ر، من ئاگاداربووم كه‌ مامۆستایانی پشده‌ر له‌شه‌ونخونی‌و رۆڵی ئیجابی خۆیان دابوون له‌هه‌ر كارێك كه‌ زیان به‌ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها مامۆستایانی ئاینی له‌ چه‌مچه‌ماڵ جوله‌یه‌كی زۆر باشیان كرد..

به‌ڕاستی مامۆستایانی ئاینی توانیان دووباره‌ مێژووێكی پڕ سه‌روه‌ری بۆخۆیان تۆمار بكه‌نه‌وه‌، من ده‌ڵێم: حكومه‌ت‌و لایه‌نی ده‌سه‌ڵات‌و هاوڵاتیان ئه‌گه‌ر به‌گوێ‌ ی مامۆستایانی ئاینی بكه‌ن ئه‌وه‌ قازانج ده‌كه‌ن چونكه‌ مامۆستایانی ئاینی په‌یامیان پێیه‌و په‌یامیان په‌یامی چاكه‌یه‌و خزمه‌تكردن به‌ كۆمه‌ڵگایه‌.

پێشكه‌شكار / مامۆستای به‌رێز: ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست..بۆنمونه‌: وه‌كو تونس‌و میصرو مه‌غریب‌و لیبیاو...هتد. ئایا بارودۆخی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ به‌راورد ده‌كرێت؟

مامۆستا / به‌راستی به‌راورد كردنی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ غه‌درێكه‌ به‌خۆمان له‌خۆمانی ده‌كه‌ین! تووشی هه‌ڵه‌ دێین ئه‌گه‌ر به‌راوردی وابكه‌ین، له‌به‌ر زۆر هۆكاران:
1- هۆكاری یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ رژێمی دیكتاتۆرو خۆسه‌پێنن، هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی كوردستانه‌ له‌ رێگه‌ی صندوقی ده‌نگدانه‌وه‌ هاتونه‌ته‌ سه‌ر حوكم.

2- ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ سیاده‌یان هه‌یه‌، ئه‌وانه‌ هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌و سنوری دیاری كراوی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ دوژمنمان زۆره‌، سنوره‌كانمان پارێزراو نیه‌!، هێشتا زۆر شوێن نه‌هاتۆته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ده‌سه‌ڵاتیان رووخاند به‌ڵام كیان‌و ده‌وڵه‌ت‌و ده‌ستوری خۆیان هه‌روه‌كو خۆی ما، به‌ڵام هی ئێمه‌ هیچ زه‌مانه‌تێك نیه‌ كه‌ هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێكان ته‌ماحیمان تێنه‌كات‌و به‌شێكی تر له‌ كوردستانه‌كه‌مان لێ داگیر نه‌كات!.

3- بۆچی ناكرێ به‌راوردی بكه‌ین؟ چونكه‌ ئێمه‌ ئازادی راده‌ربڕینمان هه‌یه‌، به‌ڵام ئێستا شوێنێكی وه‌كو میصر تاوه‌كو روخانی ده‌سه‌ڵاتی حوسنی موباره‌كیش هێشتا حیزبێكی وه‌كو (إخوان المسلمین) مۆڵه‌تی فه‌رمیان نیه‌، به‌ڵام له‌ كوردستان وانیه‌.

4- پاشان له‌ بواری ئه‌منی ئێمه‌ كێشه‌مان هه‌یه‌، هی ئه‌و وڵاتانه‌ پارێزراو بوو..بۆنمونه‌: له‌ تونس‌و میصر چه‌ند ته‌قینه‌وه‌ بووه‌ له‌ناو خۆپیشانده‌ران؟ نه‌بووه‌، بواری ئه‌منیان پارێزراو بوو، به‌ڵام ئێمه‌ چ زه‌مانه‌تێك هه‌یه‌ به‌یانی ده‌ستی ته‌خریب نه‌خرێته‌ ناو خۆپیشانده‌ران؟! گروپی تیرۆرستی بكه‌وێته‌وه‌ كوردستان خه‌ڵكی منداڵی له‌ده‌ره‌وه‌ بێت ئۆقره‌ی نامینێت تا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌ڵێم (لا سامح الله) ئه‌گه‌ر ئاسایشی كوردستان تێكچێت ئه‌وه‌ زیان به‌هه‌موومان ده‌گه‌یه‌نێت.

5- هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ عه‌ره‌بێك لاده‌ده‌ن عه‌ره‌بێكی تر دێته‌وه‌ جێگای، به‌ڵام هی ئێمه‌ ئه‌و زه‌مانه‌ته‌ له‌كوێ‌ بوو به‌یانی نه‌كه‌وینه‌وه‌ به‌ر ده‌ستی كه‌سانێكی تر!.

پێشكه‌شكار/ شه‌رعیه‌تی خۆپیشاندان چیه‌؟

مامۆستا/خۆپیشاندان شتێكی ئاساییه‌، به‌ڵام با به‌شێوازێك بێ زیان به‌ ئه‌زمونی خۆمان نه‌گه‌یه‌نێت، زیان به‌ ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانمان نه‌گه‌یه‌نێت، ماڵ‌و گیانی هاوڵاتیان نه‌خرێته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، هه‌روه‌ها نیه‌ت پاك بن، هه‌روه‌ها دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ هه‌موو ره‌فتارێكی ناشه‌رعی (وه‌كو: خۆ سوتاندن +ته‌قه‌كردن+ سوتاندن‌و تێكدانی بیناو شێواندنی سیمای شارو دروستكردنی ئاژاوه‌...هه‌موو ئه‌وانه‌ ئصڵوبی بێ شه‌رعینه‌)!، وه‌ده‌بێ پارێزی له‌ مومته‌له‌كاتی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن، شۆسته‌ تێك نه‌ده‌ن‌و دره‌خت نه‌شكێنن‌و هێماكانی هاتووچۆ تێك نه‌ده‌ن..پاشان ناكرێت به‌یه‌كجار بڵێ ی ئه‌من هه‌موو شتم قه‌بوڵ نیه‌! نه‌خێر به‌مجۆره‌ نابێت، به‌ڵكو قۆناغ به‌قۆناغ، كه‌ ئه‌مه‌ خاڵێكی زۆر زۆر گرنگه‌، پاشان داواكاری دیارو ڕه‌وابێت كه‌ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع بگونجێت، له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع جێبه‌جێ بكرێت.

پێشكه‌شكار / ته‌قه‌كردن تاچه‌نده‌ ره‌وایه‌؟

مامۆستا / گیانی مرۆڤ له‌ ئیسلام زۆر به‌نرخه‌و پێویسته‌ به‌هه‌موو شێوازێك پارێزی له‌گیانی خه‌ڵك بكرێت، با وای لێنێت جارێكی تر خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد بڕژێت، جارێكی تر كورد كورد بكوژێت! ئایا ئه‌مه‌ بێزار نه‌بووین ؟، له‌شه‌ڕی براكوژی برا برای ئه‌كوشت! ئایا كه‌م جه‌رگ سووتا! كه‌م ژن بێوه‌ژن بوو! كه‌م منداڵ بێ باوك بوون؟! پێویسته‌ به‌خۆمان دابچینه‌وه‌ ئه‌زموونی تاڵی رابردوو دووباره‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌!.

پێشكه‌شكار / ئه‌و خه‌ڵكه‌ تێر بوو له‌ وه‌عدو قسه‌ ئایا وه‌ك خه‌مخۆرێك بۆ میلله‌ت داوكاریت چیه‌ له‌ حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ هاوڵاتیان؟

مامۆستا / پێیان ده‌ڵێم: وه‌عدی درۆ با به‌سبێت، با به‌ كردار داواكان جێبه‌جێبكرێت نه‌ك هه‌ر ته‌نها قسه‌، حه‌قه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌رچی پێ ی ده‌كرێت‌و له‌ده‌ستی دێت له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیان كه‌م ته‌رخه‌می نه‌كات، باشه‌ هاوڵاتیه‌ك كه‌تۆ مه‌جالی بده‌یت بۆخۆی 100مه‌تری بكاته‌ خانوو چ زه‌ره‌ر به‌ حكومه‌ت ده‌گات؟، باشه‌ ئه‌گه‌ر شوێنه‌ك پێویستی به‌ خه‌ده‌مات بێت‌و حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌می بكات‌و خه‌ده‌مات بۆ هاوڵاتیان نه‌بات ئه‌ی باشه‌ حكومه‌ت به‌چی حكومه‌ته‌؟ حكومه‌ت ده‌بێ هاوكاری هاوڵاتیان بكات چونكه‌ به‌ده‌نگی هاوڵاتیان هاتۆته‌ ئه‌وێ‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ئینصافه‌وه‌ش باس بكه‌ین ئێستا وه‌ره‌ سه‌یری كوردستان بكه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ده‌كان چه‌ند فه‌رقی كردووه‌؟ به‌ڵام هێشتا زیاتر پێویسته‌ حكومه‌ت خزمه‌ت بكات، هه‌ر به‌ڕێزێك ده‌سه‌ڵاتێك شتێكی ده‌كه‌وێته‌ به‌رده‌ست پێویسته‌ خزمه‌تی میلله‌تی پێ بكات، له‌كۆڵانه‌ هه‌ژاره‌كان بسوڕێته‌وه‌، گوێ‌ له‌خه‌ڵكی رابگریت له‌ نزیكه‌وه‌ بزانێت داخوازی خه‌ڵكی چیه‌؟ مه‌یدانی له‌ناو خه‌ڵك بێت‌و كار بۆ میلله‌ت بكه‌ن.

پێشكه‌شكار / مامۆستای به‌رێز: سه‌باره‌ت به‌ رۆڵی كورد چۆنی ده‌بینی؟

مامۆستا / سوپاس بۆ خوا ئه‌وكه‌سه‌ی چاوی به‌ كوردو ئاڵاكه‌ی هه‌ڵنایه‌ت ئێستا كورد سیاده‌ی هه‌موو عێراق ده‌كات، كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر ده‌ستی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، میلله‌تی كورد به‌رووی جیهانی ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌، كورد به‌ دونیا ناسرا، پێگه‌ی كورد له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ زۆر به‌ره‌و پێش چووه‌، ئێمه‌ له‌ رادیۆنه‌ك یان له‌ كه‌ناڵه‌ك خوا خوامان بوو كه‌سێك ناوی كورد بێنێت، ئێستا وا له‌كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا (له‌ هه‌موو دونیا) ناوی كورد دێنن.. پێویسته‌ پارێزی له‌نازناوو ناسنامه‌ی خۆمان بكه‌ین.

پێشكه‌شكار / رۆڵی گه‌نجی كوردستان به‌ گشتی چۆنی ده‌بینی، هه‌روه‌ها گه‌نج له‌ ئیسلامدا چ پله‌و پایه‌یه‌كی هه‌یه‌؟

مامۆستا / خوای گه‌وره‌ مرۆڤی تۆبه‌كاری خۆش ده‌وێت، به‌ڵام له‌ناو ئه‌و تۆبه‌كارانه‌ گه‌نجی تۆبه‌كاری زیاتر خۆش ده‌وێ، پاشان پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ربێ) زۆر ئیهتیمامی به‌ گه‌نج داوه‌، وه‌ له‌ قورئانی پیرۆز كه‌باسی: هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت ده‌كات به‌ (فِتْێه‌ٌ) گه‌نج ناویان ده‌هێنێ، گه‌نج ی كوردیش رۆڵی به‌رچاویان هه‌یه‌ له‌ مزگه‌وت‌و هه‌موو روێكه‌وه‌.

پێشكه‌شكار/ هه‌نده‌ك خه‌ڵك هه‌یه‌ هه‌روه‌ها هه‌ندێك راگه‌یاندن قسه‌ی خێر نازانن بكه‌ن ئایه‌ ئه‌مه‌ چۆنی ده‌بینی؟

مامۆستا/ به‌ڕاستی ئه‌وه‌ش كاره‌ساته‌! پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه‌وسلم ده‌فه‌رموێ‌: (من كان یۆمن بالله والیوم الاخر فلیقل خیرا أو لیصمت) واته‌: هه‌ركه‌سێك بڕوای به‌ خواو رۆژی لێپێچینه‌وه‌ هه‌یه‌ با قسه‌ی خێر بكات ئه‌گه‌ر نا با بێ ده‌نگ بێت، یانی به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێكجار هه‌ندێك له‌ راگه‌یاندنه‌كانی كوردی شتی زۆر نارێك ده‌ڵێن، دڵی خه‌ڵكی تووند ده‌كه‌ن، هه‌نده‌ك شت له‌ قالبی خۆی گه‌وره‌ ده‌كه‌ن! كه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك به‌خۆدابچینه‌وه‌و قسه‌ی چاك‌و پاك‌و دڵسۆز گوفتارمان بێت.

پێشكه‌شكار / مامۆستای به‌ڕێز دووا په‌یامت چیه‌؟

مامۆستا/ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه‌ له‌ ئه‌ستۆی هه‌موو لایه‌كمانه‌، پێویسته‌ هه‌موولایه‌كمان رۆڵ بۆ هێوركردنه‌وه‌ ببینین، سه‌ر جه‌م چین‌و توێژه‌كان، هه‌روه‌ها داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌ران ئاشكرا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت جێ به‌جێ‌ بكرێت، له‌م رۆژگاره‌دا ئه‌م ئه‌زموونه‌ ئه‌مانه‌تێكی گه‌وره‌یه‌ پاراستنی له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته‌، ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك زیان به‌ ئه‌من‌و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ به‌ڕاستی تاوانی ئه‌كه‌وته‌ ئه‌ستۆی چونكه‌ غه‌درێكه‌ له‌ مێژووی رابردوو داهاتووی ئه‌م میلله‌ته‌ ده‌كرێت، له‌هه‌مان كاتیش دا داواده‌كه‌م بابه‌س بێت خوێنی كورد به‌ده‌ستی كورد نه‌ڕژێت.. خوا سه‌بری خاوه‌ن موسیبه‌ته‌كان بدات‌و شیفا بۆ نه‌خۆش‌و بریندارانمان بنێرێت‌و ماڵی كورد یه‌كخاته‌وه‌و ئه‌م بارو دۆخه‌مان بۆ ئارام بكاته‌وه‌.